خهبات: فاتیح بەرزنجی:-
بەگوتەی هاووڵاتیان لیژنەكانی پشكنین و بەدواداچوونی بازاڕ بەهاوكاری هۆبەی ئابووری ئاسایشی هەولێر لە بازاڕەكان و شوێنە گشتیەكان و چەندین جار دەستیان گرتووە بەسەر دەرمانی كوالیتی نزم و خراپ و خۆراكی ماوە بەسەرچوو، بەڵام تائێستا كەسانی بێ ویژدان و ناڕۆشنبیر هەرماون بۆ ساغكردنەوەی ئەو خۆراكە خراپ و ماوەبەسەر چووانە.
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بۆ خەبات ڕوونیكردەوە: ڕۆژانە لیژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕ ووردتر چاودێری بازاڕەكان دوكاندارانی ناو بازاڕ بكەن تا واز لەو كارە قێزەوونە بهێنن و ئیجرائاتەكانیش توندتر بكەن ولەچوارچێوەی كارو چالاكیەكانی خۆیاندا بەووردی چاودێری هەموو شوێنەكان بكات و داوا لە پەرلەمانی كورردستان دەكەین كە هەوڵی ئەوە بدات پێداچوونەوەبۆ بڕگەوبابەتەكانی سزاكان بكات تا چیتر بازرگانان و كەسانی ناڕۆشنبیر هەوڵی هێنانی خۆراكی ماوە بەسەر چوونەدەن ئەوەتا دوێنێ لەلایەن ئاسایشی هەولێرەو ەلە بازگەی دەربەندی گۆمەسپان دەست بەسەر 90 تەن هێلكەی ماوە بەسەرچوودا گرت و ئەوانەی كە ئەو كارەشیان ئەنجام داوە ئیجرائاتیان لەگەڵدا دەكرێت و دەدرێنە دەست دادگاو لێپرسینەوەشیان لەگەڵدا دەكرێت، دیارە ئەو هێلكەیەی كە دەستی بەسەردا گیراوە بەمەبەستی دڵنیا بوون لە تەندروستی و شیا وبوون بۆ خواردن ڕەوانەی ڤێتەرنەری هەولێر كرا تا پشكنینی تەواوی بۆ بكرێت لەو ژمارەیەش نزیكەی 81 تەن پشكنینی بۆ كراو پێویستە لەناو ببردرێت و شیاو نەبوو بۆ خواردن دواتر لەلایەكی دیكە لەلایەن لیژنەی باڵای بەدواداچوونی دەرمان بەسەرۆكایەتی قایمقامیەتی هەولێر و دامەزراوەی كۆنترۆڵ جۆری دەرمان وبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرو بەشی پۆلیسی شارەوانی لەهەڵمەتێكدا لە شەقامی پزیشكانی شاری هەوێر پشكنین و بەدواداچوونی چڕ بۆ 7 كۆگای دەرمان و دەرمانخانە كرا بەهۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییەكانی دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان توانرا چوار كۆگای دەرمان دابخرێت لەبەر پابەند نەبوونیان بووە بە ڕێنماییەكان.
پاشان نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر باسی لەوە كردوگووتی: دوای ئەوەی كەلەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی ڕێكخراوی سەر بە ئاژانسی پاراستن بەهاوكاری بەشی پۆلیسی شارەوانی توانرا دەست بەسەر سێ كۆگای گەورەی خۆراك و خواردن لە كۆگاكانی سەر ڕێگای هەولێر-گوێڕو لەوێدا خۆراكیان بە كۆگا دەكردو هەموو ئەو خۆراكانە ماوەكانیان بەسەر چووبوولەلایەكی دیكەیش لە چوار چێوەی كارو چالاكیەكانی لیژنەی پشكنین و بەدواداچوونی بازاڕی سەر بەقایمقامیەتی هەولێر بەدواداچوون بۆ كارگەیەكی دروستكردنی ماست و قەیماغ كراو بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەكان ئەو كارگەیە داخراو كار دانەوەی یاسایی بەرامبەر خاوەنەكەی دەگیرێتە بەر هەرلە چوارچێوەی كارو چالاكیەكانی ئەو لیژنەیە بەهاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی بەدواداچوونی كۆمپانیاكانی كلینیكی ڤێتەر نەریەكان و بەشی پۆلیسی شارەوانی توانرا دەست بەسەر بڕێكی زۆری دەرمانی ئاژەڵیدا گیرا كە ماوەكەیان بەسەر چووبوو جگەلەوەش قەدەغەكراو بوو ساختەش لەكارەكانیان هەبوو دیارە كۆمپانیایەكی تایبەت بەم بوارە هەیەو لەلایەكی دیكە هەرلەلایەن قایمامقامیەتی هەولێر9 شوێنی فرۆشتنی بەرووبوومی ئاژەڵی بەهاوكاری بەشی چاودێری و تەندروستی و سەلامەتی خۆراك لە ڕێگای بەشی پۆلیسی شارەوانی ئەو شوێنە دوای بەسەر كردنەوەی داخرا لەبەر هۆكاری سەرپێچی كردن بوو پابەندی ڕێنماییەكانیش نەبوو.
بەسەر كردنەوەی ماركێتەكان
هەر سەبارەت بە كاری لیژنەكانی پشكنین نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕوونیكردەوە: لیژنەی پشكنین و بەدواداچوونی بازاڕ توانیەیەتی زۆربەی مار كێتە گەورەكان و مینی ماركێت و سوپەر مار كێتەكان بەسەر دەكاتەوە لەبەر بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان و لەوماوەیەشدا توانرا پشكنین بۆ 7شوێنی جیاجیا بكەن لەچەند گەڕەكێكی شاری هەولێرو بریتی بوون لە ڕێستۆڕانت و سوپەر ماركێت و كۆگای بەرووبوومی ئاژەڵی و لەو بەسەر كردنەوەیەدا چەندین سەرپێچی تۆمار كران جگەلەوەش لیژنەی پشكنین و بەدواداچوونی بازاڕ 12 شوێنیان بەسەر كردەوەو بریتی بوو لە خواردنگەو ماركێت و مینی ماركێت و هوتێل و چێشتخانەو لەبەر پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییەكان 3 شوێن داخران و ڕۆژی 20 /11یش هەرلەلایەن لیژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕەوە 17 شوێن بەسەر كرایەوە و بریتی بوو لە چێشتخانەو كافتریاوماركێت وئارایشتگا و شوێنی دروستكردنی ماست و بەهۆی پابەند نەبوونیان بە مەرج و ڕێنماییەكان چەند شوێنێك لێپرسینەوەیان لەگەڵدا كراوشوێنی دروستكردنی ماست و چێشتخانەیەك و كافتریایەك داخران و كاردانەوەی یاساییش بەرامبەر بە سەرپێچیكار دەگیرێتەبەرو ڕۆژی دواتریش لەلایەن لیژنەكە بەهاوكاری هۆبەی ئابووری ئاسایشی هەولێر بە هەماهەنگی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەو لێر دەست گیرا بەسەر25 تۆن لە بەهاراتی جۆراوجۆرو هەموو ئەو بەهاراتانە لە زبڵخانەی كانی قرژالە لەناو بردران.










