خه‌بات: ‬هاوار مورتكەیی:-
دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح وەزیری‮ ‬كاەبا لەگەڵ پارێزگاری‮ ‬هەولێر كۆبۆوە و بریاردرا ماوەی‮ ‬مانگێك مۆڵەت بدرێتە ئەو كەسانەی‮ ‬گرفتی‮ ‬بەستنی‮ ‬پێوەر‮ ‬یا خود گرفتیان لە پێوەرەكان هەیە سەردانی‮ ‬بەرێوەبەرایەتی‮ ‬و فەرمانگەكانی‮ ‬كارەبا لە سنوری‮ ‬هەولێر بكەن بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانیان،‮ ‬لە كۆنفرانسێكی‮ ‬رۆژنامەوانیدا د‮. ‬فرسەت سۆفی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر بەئامادەبوونی‮ ‬ئەندازیار حوسێن حەمەد قادر بەرێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬كارەبای‮ ‬هەولێر و بەڕێوەبەری‮ ‬پۆلیسی‮ ‬هەولێر،‮ ‬هۆشداریی‮ ‬دایە ئەو كەسانەی‮ ‬زیادەڕۆییان كردووەتە سەر كارەبای‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و مۆڵەتی‮ ‬یەك مانگی‮ ‬پێ دان‮.‬

فرسەت سۆفی‮ ‬گوتی‮: ‬ئەوانەی‮ ‬زیادەڕۆییان كردووەتە سەر كارەبای‮ ‬نیشتمانی،‮ ‬یەك مانگیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی‮ ‬بە ئیرادەی‮ ‬خۆیان ئەو زیادەڕۆییە لابەرن،‮ ‬بە پێچەوانەوە لە رۆژی‮ ‬1ی‮ ‬كانوونی‮ ‬دووەمی‮ ‬2020‮ ‬كارەباكەیان دەبڕدرێت و رووبەڕووی‮ ‬دادگاییكردن و سزای‮ ‬دارایی‮ ‬توند دەكرێنەوە‮.‬
هەروەها پارێزگاری‮ ‬هەولێریش گوتیشی‮: ‬هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان و خودی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە توندی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬ئەو هەوڵەمان دەكات و وەزیری‮ ‬ناوخۆ و زێرەڤانی‮ ‬و پۆلیس و دامەزراوەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬بە هاوبەشیی‮ ‬كاردەكەن بۆ سەرخستنی‮ ‬ئەو هەڵمەتە‮.‬

كۆبوونەوەیەكی‮ ‬نائاسایی
بەمەبەستی‮ ‬گرتنەبەری‮ ‬رێوشوێنی‮ ‬پێویست بەم بڕیار و هۆشدارییە،‮ ‬دوێنی‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كارەبای‮ ‬هەولێر سەرپەرشتی‮ ‬كۆبوونەوەیەكی‮ ‬فراوانی‮ ‬كرد كە بەڕێوەبەرانی‮ ‬دابەشكردن و فرۆشیاری‮ ‬وزە و بەشی‮ ‬یاساكانی‮ ‬سنوری‮ ‬پاریزگای‮ ‬هەولێر ئاماەبوون،‮ ‬كە تیایدا دوای‮ ‬گفتوگۆ و خستنەرووی‮ ‬ئاستەنگ و كێشەكانی‮ ‬لەكاتی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬ئەو هەڵمەتە دێنە پێشەوە،‮ ‬چەند رێنمایی‮ ‬و بڕیارێكیان دەركرد‮.‬

گرتنەبەری‮ ‬رێوشوێنی‮ ‬پێویست
ئەندازیار حوسێن حەمەد قادر بەتێروتەسەلی‮ ‬باسی‮ ‬لە گرنگیی‮ ‬ئەو بڕیارە كرد و گوتی‮: ‬یەكێك لەهۆكارەكانی‮ ‬كەمیی‮ ‬كارەبا و پچڕ‮ ‬پچڕی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬كارەبا،‮ ‬ئەو سەرپێچیانەیە كە لەسەر تۆڕەكانی‮ ‬كارەبادا هەیە،‮ ‬دیارە‮ ‬یەكێك لە كارە پێشینەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش باشتركردنی‮ ‬دۆخی‮ ‬كارەبایە،‮ ‬هەربۆیەشە لەم سۆنگەوە ئەو بڕیار و هۆشدارییە درا كە لەماوەی‮ ‬مانگێكدا دەرفەت بە سەرپێچیكاران دراوە بۆ ئەوەی‮ ‬لەماوەی‮ ‬ئەو مانگەدا سەردانی‮ ‬فرۆشیاری‮ ‬وزە و فەرمانگەكانی‮ ‬كارەبا لە سنوورەكانی‮ ‬خۆیان بكەن،‮ ‬بەمەبەستی‮ ‬لادانی‮ ‬سەرپێچییەكە و هەروەها گرتنەبەری‮ ‬رێوشوێنی‮ ‬پیویست لەپەراویزی‮ ‬ئەو بڕیارەوە،‮ ‬چونكە هەر هاوڵاتییەك دوای‮ ‬ئەو بڕیارە داوای‮ ‬كارەبا بكات،‮ ‬پیی‮ ‬نادرێت و خۆی‮ ‬بەرپرسیار دەبێت‮.‬

دەرفەتیكی‮ ‬باش رەخساوە
بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كارەبای‮ ‬هەولێر زیات دەڵێت‮: ‬ئەگەر سەرپێچیكارانی‮ ‬كارەبا لەماوەی‮ ‬ئەو مانگەدا سەردانمان بكەن،‮ ‬ئەوا رووبەڕووی‮ ‬سزا نابنەوە،‮ ‬ئەویش سەرپێچییەكان بریتین لە‮: ‬بەبێ پێوەر كارەبای‮ ‬راكێشابێت،‮ ‬لەژێر پێوەر كارەبای‮ ‬راكێشابێت،‮ ‬دەستكاری‮ ‬پێوەری‮ ‬كردبێت،‮ ‬جامی‮ ‬پێوەری‮ ‬شكابێت،‮ ‬پێوەری‮ ‬كارەبای‮ ‬لێكرابێتەوە‮‬،‮ ‬لەسەر ئەوانە پیویستە پاكانەی‮ ‬قەرزەكانیان بكەنەوە بەڵام سزا نادرێت،‮ ‬هەروەها ئەو خانوو و پیكهاتانەی‮ ‬كە بەبێ مۆڵەت دروست كراون و سەرپیچیان كردووە،‮ ‬لەماوەی‮ ‬ئەم مانگەدا سەردانی‮ ‬فەرمانگاكانی‮ ‬كارەبا بكەن،‮ ‬بەفەرمی‮ ‬هاوبەشیان بۆ دەكرێتەوە و پێوەریان بۆ دەبەستریت،‮ ‬لە رێگەی‮ ‬پركردنەوەی‮ ‬بەڵێننامە و دەستەبەری‮ ‬دارایی‮ ‬كفیل‮‬،‮ ‬ئێمەش بۆ ئەوە ئەم كۆبوونەوەیەمان ئەنجامدا تا تەواو ئامادەبین بۆ ئەوەی‮ ‬لە ئەمڕۆوە لە ئامادەباشیدا بین بۆ رایی‮ ‬كردنی‮ ‬مامەلەی‮ ‬سەرپێچیكارانی‮ ‬كارەبا كە سەردانمان دەكەن‮.‬

هەڵمەتێكی‮ ‬گەورە دەست پێدەكەین
دواتر ئەندازیار حوسێن حەمەد قادر بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كارەبای‮ ‬هەولێر سەبارەت بە دوای‮ ‬تەواوبوونی‮ ‬ئەو وادەیەی‮ ‬بۆ سەرپێچیكاران داندراوە گوتی‮: ‬ئەم بڕیارەی‮ ‬وەزراەتی‮ ‬كارەبا و پارێزگای‮ ‬هەولێر دەرفەتێكی‮ ‬باشە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی‮ ‬سەرپێچیان كردووە،‮ ‬بەبێ سزادانیان،‮ ‬سەردانی‮ ‬شوێنی‮ ‬پێویست بكەن بۆ ئەوەی‮ ‬سەرپێچییەكانیان هەڵگیرێت،‮ ‬وە چەندی‮ ‬زووتر سەرپێچیكاران سەردانی‮ ‬بكەن بۆ ئەوان باشترە بۆ ئەوەی‮ ‬لەماوەی‮ ‬ئەو مانگەدا رێوشوێنەكەیان بۆ تەواو بكریت،‮ ‬هەروەها گوتی‮: ‬ئێمە لەدوای‮ ‬تەواوبوونی‮ ‬ئەو وادەیە،‮ ‬لە‮ ‬2ی‮ ‬كانوونی‮ ‬دووەم كە ئێستا میكانیزم و رێوشوێنی‮ ‬تایبەت دەگرینە بەر بۆ ئەوەی‮ ‬هەڵمەتیكی‮ ‬فراوان بۆ بڕینی‮ ‬سەرپێچی‮ ‬و سزادانای‮ ‬سەرپێچیكاران ئەنجام بدەین،‮ ‬بۆ ئەم هەڵمەتەش هەماهەنگی‮ ‬لەنیوان وەزارەتی‮ ‬ناوخۆ و وەزارەتی‮ ‬كارەبا و زێرەڤانی‮ ‬و پۆلیس لە ئارادایە بۆ ئەوەی‮ ‬هەڵمەتەكە بەسەركەوتوویی‮ ‬بەڕێوەبچێت‮.‬