خەبات: سەربەست برزۆ:-
خالد كریم ساڵح ناسراو بە دێوانەكەی كفری لە تەمەنی هەشتا ساڵیدا كۆچی دوایی كرد ، مام خالد ئیمپڕاتۆری عیشقە چونكە زیاتر لە پەنجا ساڵە دێوانەی عیشقێكە كە وەك خۆێ زۆر بەی جار دەیوت : لەبەر نەبونی و بێ پارەیی بەیەك نەگەشتن . بەڵام مام خالد خیانەتی لەو عیشقەی نەكرد هەتا بردیە ناو گڵەوە پەنجا ساڵ بەتەنیا ژیاو وەك هیمایەك بۆ پاكی عیشقەكەی زیاتر لەو پەنجا ساڵە شاری كفری پاك دەكردەوە.
هەمیشەی دەیگۆت هەرچی رویدا رۆشت ، لەدوای عیشقەكەیەوە ژیانی هاوسەرگیری پێك نەهینا و دێوانە بوو رێشی دەهێشتەوە وەك هیمایەك بۆ ماتەمگێڕی عیشقەكەی .ئەوەی رۆژێك بەنێۆ بازاڕی شاری كفریدا گوزەری كردبێ دەبوایە مام خالیدی بناسیایە و گۆێی لە قسە خۆش و زانیارییە مێژووییەكانی بگرتایە ، مام خالید پڕبوو لە زانیاری مێژوویی دەگمەن ، هەمیشە قسە خۆشەكانی جێگای بایەخ و رێزی خەڵكی دەڤەرەكە بوو . خالید كەریم ساڵح ناسراو بە مام خالید ، ئیمپڕاتۆڕی عیشق لە رۆژی 18 -11 – 2019 كۆچی دوایی كرد و لەناو ئاپۆڕای جەماوەرا لە شاری كفری بەخاك سپێردرا.










