خهبات: سەرهەنگ نەجمەدین:-
گەڕی پێنجەمی خولی نایابی كوردستان بەبەشداری 13 یانە ئەم پێنجەشممەیە بەرواری 21/11/2019 شەش یاری سەركەوتووانە بەرێوەچوو، لەگرینگترین یاریشدا دێربی هەولێر وپێشمەرگەی هەولێر لەیاریگای نێو دەوڵەوتی فرەنسۆ هەریری بەیەكگەیشتن،لەئەنجامدا هەردوولا بەبێ گۆڵ یەكسانبوون و هەریەكەو خالێكی یارییەكەیان بەركەوت، لەلایەكی دیكەوە لەشاری سلێمانی، سیروانی نوێی پێشەنگی هەفتەی ڕابردوو ڕووبەرووی برایەتی بووەوە، برایەتی دوور لەیاریگا و هاندەرانی خۆی، توانی یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆی بەئەنجامی 2-0 گۆڵ كۆتایی بهێنێت و بەم سەركەوتنەیش برایەتی بەكۆكردنەوەی 11 خاڵ خۆی گەیاندە پلەی یەكەمی رێزبەندی خولەكە ، سیروانی نوێش بەم دۆراندنە پێشەنگی یانەكانی لەدەستدا و هاتە پلەی دووەم، لەلایەكی دیكەوە لەشارۆچكەی سۆران ، یانەی سۆران میوانداری لەیانەی شێروانە كرد، خاوەن یاریگا لەنێو هاندەرانی خۆیدا نەیتوانی یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆی كۆتایی بهێنێت و یارییەكە بەیەكسانبوونی هەردوولا بەتاكە گۆڵێك كۆتایی هات ، بەم ئەنجامە سۆران بەكۆكردنەوەی 8 خاڵ لەپلەی سێیەم دەبیندرێت، لەبەرانبەردا شێروانە بەم یەكسانبوونە لەكۆی 5 یاری تەنها 2 خاڵی كۆكردۆتەوە و لەپلەی دوانزدەمینی رێزبەندی خولەكەدا جێگیر بووە، دوو یاری دیكەیش هەر لەهەمان گەڕدا بەبردنەوە كۆتایی هات، زاخۆ دوور لەیاریگای خۆی بەئەنجامی 2-1گۆڵ لەدەربەندیخانی بردەوە،هەروەها بەهەمان شێوەی زاخۆ، یانەی دهۆك ئەمەیش دوور لەیاریگای خۆی توانی بەئەنجامی 2-1گۆڵ لەنەورۆز بباتەوە و 3 خاڵی گرنگی خستە سەر خاڵەكانی خۆی، دوا یاریش لەنێوان هەردوو یانەی زێرەڤانی و پێشمەرگەی سلێمانی ئەنجام درا، یارییەكە لەبەرژەوەندی زێرەڤانی بەتاكە گۆڵێكی بێ وەڵام كۆتایی هات و زێرەڤانی 3 خاڵی گرنگی لەسەر دەستی نەورۆز مسۆگەركرد، بەمشێوەیە ئەم هەفتەیە گەڕی پێنجەمی خولی نایابی كوردستان بەرێوەچوو، برایەتی یەكەمینجارە دوای ئەنجامدانی 5 یاری بێتە پێشەنگی یانەكانی كوردستان.
رێزبەندی هەفتەی پێنجەمی خولی نایابی كوردستان لەپلەی یەكەم تاپلەی چوارەم بەمشێوەیە دەبێت: 1- برایەتی11 خاڵ 2- سیروانی نوێ 10 خاڵ 3- سۆران 8 خاڵ 4-هەولێر 8 خاڵ.