فاتیح ئیسماعیل ئەحمەد
حكومەتی‮ ‬عێراق لە دامەزراندنییەوە لە ساڵی‮ ‬1921‮‬ هەر بە ناسروشتی‮ ‬بووە،‮ ‬هەمیشەش‮ ‬پشێوی‮ ‬و شەڕ‮ ‬و كوشتن و گرتن و سەركوتكردن سیمای‮ ‬بووە،‮ ‬چونكە كەمینەیەك حووكمی‮ ‬زۆریینەی‮ ‬كردوە و بە زەبری‮ ‬هێز و تۆقاندن مانەوەی‮ ‬خۆی‮ ‬درێژە پێداوە‮. ‬كە بەردەوام تاكەكانیش بە سیما و هەڵسوكەوتی‮ ‬توندڕەوی‮ ‬و‮ ‬یەك گووتاری‮ ‬و تەوژمی‮ ‬شۆڤینی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬زاڵ لەخۆیاندا بەرجەستە كردووە‮. ‬

بەواتایەكی‮ ‬تر دەتوانین ئەوە بڵێین كە زۆرینەی‮ ‬لایەن و پێكهاتەكان لەدەرەوەی‮ ‬پێكەوەژیان و لێبوردەیی‮ ‬بوون لەگەڵ ئەوانیدیكەی‮ ‬نێو عێراق‮. ‬تاك و دەسەڵاتدارانی‮ ‬عیراقی‮ ‬زۆرینەیان لە دەرەوە ئاڕاستە دەكرێن،‮ ‬بۆیەش هەتا ئێستا عێراق نەبووە بە خاوەن بڕیاری‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬خۆی‮. ‬بەڵكو بەشێوازێكی‮ ‬لاواز و نائارام حكومڕانی‮ ‬بەڕێوەچووە‮. ‬ئەوەش وایكردووە،‮ ‬كە سەروەری‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬و پێكەوە ژیانی‮ ‬ئارەزوومەندانە زۆر بە كەمی‮ ‬هەبووە،‮ ‬ئەمەش كاریگەری‮ ‬هەبووە لەسەر ناسەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮….‬هتد‮.‬

بەهۆی‮ ‬كێشە كەڵەكەبووەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬عیراق و نەبوونی‮ ‬چارەسەری‮ ‬گونجاو و سەردەمیانە بۆ كۆتایی‮ ‬هێنان بە كێشەكان،‮ ‬دۆخی‮ ‬عیراقی‮ ‬هەمیشە ئەمڕۆی‮ ‬بە سبەی‮ ‬سپاردووە و عیراقی‮ ‬گەیاند بەوەی‮ ‬دەكرێت بڵێین‮ ‬دوو ئاماژەی‮ ‬زۆر بەرچاو ئامادەیی‮ ‬هەیە و ئاماژەكانیش بەرەو خراپتریش دەچێت،‮ ‬وەك‮:‬
یەكەم‮: ‬حكوومەتی‮ ‬عیراق،‮ ‬دەسەڵاتێكی‮ ‬تاك لایەن و تەواو سەركوتكەر بەباڵای‮ ‬بڕاوە،‮ ‬كە مێژووی‮ ‬زۆر دەوڵەمەندی‮ ‬هەیە لەمبارەیەوە باشترین نموونەش مامەڵەی‮ ‬دیكتاتۆریانەی‮ ‬بووە‮ ‬لەگەڵ دۆزی‮ ‬كورد،‮ ‬بەكوشتنی‮ ‬بەكۆمەڵ و راگواستن و كیمیاباران و ئەنفال‮….‬هتد و‮. ‬كە هەر لە سەردەمی‮ ‬پاشایەتی‮ ‬و دواتر كۆماری‮ ‬تاك دەسەڵاتبووە و پاشان عیراقی‮ ‬نوێ 2003بەردوامی‮ ‬پێداوە،‮ ‬تازەترینیان هێڕشەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و سوپای‮ ‬عێراق بۆ پردێ و مەحمودیە و سەحێلە2017، كە هەموویان بەرەنجامی‮ ‬ئەو پەروەردەیە مێژوویە راهێنراوەیە،‮ ‬كە ناتوانن وا بە سانایی‮ ‬دەستبەرداری‮ ‬بن و گۆڕانكاری‮ ‬بەسەر بیركردنەوە و هەڵسوكەوتی‮ ‬خۆیاندا بهێنن بۆ ئەوەی‮ ‬هەست بكرێت كە هەموومان عیراقین؟‮!.‬

دووەم‮: ‬عیراقی‮ ‬فرە دەسەڵاتی‮ ‬مەزهەب و میلیشیایی‮ ‬و نا دامەزراوەیی‮ ‬و كاڵ بوونەوەی‮ ‬ئینتیمای‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی،‮ ‬وەك دۆخی‮ ‬ئێستا كە ئەوەی‮ ‬پێی‮ ‬بگوترێت حكوومەتداری‮ ‬بوونی‮ ‬نییە‮. ‬چونكە عیراق بە رەنگ و ئاڕاستەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬دابەش بووە بەسەر وڵاتاندا‮. ‬كە بەو هۆیەشەوە بۆتە مەڵبەندی‮ ‬خاڵی‮ ‬پێكدادانی‮ ‬هێزە دەرەكیەكان‮: ‬ئەمریكا‮ – ‬ئێران‮‬،‮ ‬سعودیە‮ – ‬ئێران‮ ‬،‮ ‬توركیا ژ سعودیە و ئەمریكا هەروەها ئێران‮…‬هتد‮. ‬بەڵام گەورەترین پێكدادان كە جەنگێكی‮ ‬واقیعە بەڵام رانەگەیەنراوە،‮ ‬جەنگی‮ ‬ئێران ژ ئەمریكا‮ ‬و هەندێ وڵاتی‮ ‬تریش،‮ ‬كە ئەم جەنگە لە عیراقدا تەنیا و تەنیا بەكارهێنانی‮ ‬چەكەكەی‮ ‬هاوڵاتیانی‮ ‬عیراقیە لە پەنای‮ ‬مافە خزمەتگوزاریەكانیان‮. ‬كە لایەنەكان و بەرپرسەكان‮ ‬كێبڕكێ دەكەن بۆ سەرخستنی‮ ‬یەكێك لە حكوومەتەكان بەسەر حكوومەتەكەی‮ ‬تر بۆ ئەوەی‮ ‬وەلای‮ ‬زیاتر نیشان بدەن بۆ ئەو حكوومەتانەی‮ ‬كە زیاتر دەستێوردانی‮ ‬هەبێ بۆ عێراق‮. ‬زەرەرمەندی‮ ‬گەورەش تەنیا و تەنیا هاوڵاتی‮ ‬عیراقیە،‮ ‬چونكە هیچ‮ ‬یەك لەوانە ئامانجی‮ ‬راستەوخۆ‮ ‬یان نییە لە بەرگریكردن‮ ‬و پێشخستنی‮ ‬عیراق،‮ ‬بەڵكو لە پشتەوە ئاڕاستەیان دەكەن بۆ ئامانجی‮ ‬خۆیان‮. ‬وەك ئەوەی‮ ‬ئەم ماوەیە‮ ‬دەگوزەرێت لە بەغدا و خوارووی‮ ‬عیراق،‮ ‬كە‮ ‬جەنگێكە بۆ ئامانجی‮ ‬دەرەكی‮ ‬و بە خوێن و قوربانی‮ ‬دانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬عیراقیە‮.‬