ئەسرین عاسی شوانی
وتەیەكی كوردی هەیە دەڵێت گیا لەسەر بنجی خۆی دەڕوێتەوە بۆیە ئەگەر لە كەسایەتی سەرۆك بارزانی وردبینەوە ئەو راستیەمان بۆ دەردەكەوێت كە یەكەم هەنگاوی و چاوكردنەوەی بەدەورووبەری بەچواردەوری خۆی دا هەستی بەوە كردووە كە هەستێكی خەمخۆرانە هەموو ژیانی تەنیوەتەوە لەگەڵ هەڵهێنانی هەر هەنگاوێكی زیاتر ئەركەكانی قورسترو پڕكەند و كۆسپی زیاتر دەبێت، ئەوەی كە دەیبینین و نەشاراوەیە كەوا كارەكتەری سەرۆك بارزانی لەو ژینگەیەوە سەرچاوەی گرتووە كە دەورووبەرەكەی پێی بەخشیوە، یەكەم مامۆستا و ڕابەری سیمبولی كوردایەتی و سەرۆكی ڕوحی سەرۆك بارزانی باوك هۆكاری سەرەكی بووە بۆ پەرەدان بە هزری سەرۆك بارزانی هەر لە سەرەتای ژیانییەوە تا ئێستاشی لەگەڵ دابێت.
بۆیە دەبینین كەوا سەرۆك بارزانی بە حووكمی ئەو ژینگە سیاسییەی كە تیایدا ژیاوە وەكو هاوتەمەنەكانی خۆی ئاسایی نەژیاوە و دەبینین كە گڕوگاڵەكانیشی پێشمەرگانە بووە و هەر لە سەرەتای ژیانییەوە تا ئێستاشی لەگەڵ دا بێت پێشمەرگەیە وەك خۆی زۆر جار دەڵێت كە پێشمەرگەی كوردستانە و بە پێشمەرگەیش دەمێنێتەوە، بۆیە دەكرێت بگوترێت كەوا كاك مەسعود وەك كەسایەتەكی شۆڕشگێڕ و كورد پەروەر هەر لەخۆڕا نەبۆتە خەونی هیوای میللەتەكەی و جێگای شانازی ،بۆیە دەبینین كە كەسایەتی سەرۆك بارزانی لەنێوان دۆست دوژمنان دا دیارە و لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوشدا، سەرۆك بارزانی ژمارەیەكی گەورەیە و لە گۆڕەپانی سیاسی ناوخۆی و ناوچەیی و جیهانیدا حیسابی تایبەتی بۆ دەكرێت و وەك تاكە سەركردەی خەمخۆروو چاونەترس سەیر دەكرێت و ئایندەی كورد و كوردستان لەسەر سەرۆك بارزانی بنیات دەنرێت لەبەر ئەوەی هەر وەك سەرەتا ئاماژەمان پێدا ئەو ژینگە خۆڕسكیەی ناو ماڵباتی بارزانی وای كردووە كەوا هەركوردێك لەهەر سوچێكی جیهاندا بێت خەون و هیوا و ئاواتی خۆیان لەسەر خەبات و دڵسۆزی سەرۆك بارزانی هەڵدەچنن.










