خه‌بات‮: ‬سەید فاتیح بەرزنجی:-
ڕێگاوبانەكان شادەماری‮ ‬بازرگانی‮ ‬و‮ ‬ڕایی‮ ‬كردنی‮ ‬هەموو كاروباری‮ ‬ژیانی‮ ‬ڕۆژانەی‮ ‬هاووڵاتیانەو حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش درێغی‮ ‬نەكردووە لە دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی‮ ‬ڕێگاوبانەكان و خەڵكی‮ ‬كوردستانیش ئومێدێكی‮ ‬گەورەیان بە حكومەتی‮ ‬هەرێم هەیە كە لەچوارچێوەی‮ ‬كاروبەرنامەی‮ ‬چوارساڵی‮ ‬خۆیدا هەوڵی‮ ‬زیاتر بەتۆڕی‮ ‬ڕێگاوبانەكان بدات و‮ ‬ڕێگاكان بەجووت ساید بكات ئەوەی‮ ‬لەو‮ ‬ڕاپۆرتەدا ئاماژەی‮ ‬پێ بدەین ئاوڕدانەوەیە خراپی‮ ‬ڕێگای‮ ‬ژمارەیەك گوندی‮ ‬سەربە شارەدێی‮ ‬قوشتەپەو لەسەردانێكی‮ ‬مەیدانیدا سەردانی‮ ‬ژمارەیەك گوندی‮ ‬ئەو سنوورەمان كرد‮.‬

هاووڵاتیانی‮ ‬ژمارەیەك گوند گلەییان لەخراپی‮ ‬ڕێگاوبانەكان هەیە
لەكاتی‮ ‬چوونمان بۆ ئەو گوندانە بەچاوی‮ ‬خۆمان ئەو‮ ‬ڕێگا خراپەمان بینی‮ ‬كە هاموشۆی‮ ‬زۆری‮ ‬ئوتومبیلی‮ ‬ئەو گوندانی‮ ‬بەسەرەوەیەو‮ ‬ڕێگایەكی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬بوو‮ ‬پێشتر ئەو‮ ‬ڕێگایە هەموو ئوتومیبیلە بارهەڵگرەكان و ئوتومبیلی‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬پێدا هامو شۆیان دەكرد بۆ پردێ‮- ‬كەركوك‮ ‬بۆیە زۆر بەخراپی‮ ‬تێكچوو لەو‮ ‬ڕاپۆرتەدا ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی‮ ‬ئەو گوندانە سەبارەت بە خراپی‮ ‬ڕێگاكە قسەیان بۆ كردین‮:‬ محەمەد فەرمانبەرلە بنكەی‮ ‬تەندروستی‮ ‬زاگرۆس گوتی‮: ‬ئەو‮ ‬ڕێگایە دوورو درێژەو زیاتر لە‮ ‬20 گوند سوودی‮ ‬لێ وەردەگرن و‮ ‬ڕێگایەكی‮ ‬ستراتیژیەو زۆر بەخراپی‮ ‬تێكچووەو لە كار كەتووە و پێویستە وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوە گرنگی‮ ‬تەواوی‮ ‬پێ بدات و بەزوویی‮ ‬چاكی‮ ‬بكاتەوە‮.‬

‮ ‬سەرتیپ بەڕێوەبەری‮ ‬كارگێری‮ ‬لە بنكەی‮ ‬تەندروستی‮ ‬بیستانە گوتی‮: ‬ئەو‮ ‬ڕێگایە زیاتر لە‮ ‬35 ساڵە دروستكراوەو‮ ‬نۆژەن نەكراوەتەوەوڕێگاكە جەنجاڵیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬ئوتومبیلی‮ ‬بەسەرەوەیەو‮ ‬ڕێگایەكی‮ ‬ستراتیژیەو زیاترلە‮ ‬20 گوند سوودی‮ ‬لێ وەردەگرن و پێستە وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم ئاوڕی‮ ‬جیدی‮ ‬لە‮ ‬ڕێگاكە بداتەوەو بە زوویی‮ ‬چاكی‮ ‬بكاتەوە‮.‬

دواتر ئەحمەد حەسەن موختاری‮ ‬گوندی‮ ‬ئازیانە گوتی‮: ‬ڕێگاوبانەكانمان زۆر خراپن‮ ‬نازانین بۆچی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوە‮ ‬ڕێگاوبانەكانی‮ ‬ئەو سنورەی‮ ‬لەیاد كردوەو چەندین جار سەردانی‮ ‬لایەنی‮ ‬پەیوەندیدارمان كردووە بۆ چاككردنەوەی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێگایەو بەتەواوی‮ ‬تێكچووە خەڵكی‮ ‬هەراسان بووە لەدەست خراپ بوونی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێگایەو بەڕێوەبەری‮ ‬چاككردنەوەو پاراستنی‮ ‬ڕێگاوبانی‮ ‬هەولێریش پێی‮ ‬گووتین كە دەرخستەیان بۆئامادەكردووە هیچیش دیار نییەو‮ ‬ڕۆژانە هاووڵاتیان گلەییەكان بە ئێمە دەگەیەنن بۆئەوەی‮ ‬بە زوویی‮ ‬ڕێگاكە چاك بكرێتەوەو چاوەڕوانی‮ ‬وەڵامین‮.‬
مامۆستا عوسمان بەڕێوەبەری‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬گوند گوتی‮: ‬چەندین جار سەردانی‮ ‬لایەنی‮ ‬پەیوەندیدارمان كردووە بۆ چاككردنەوەی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێگایەو نوسراویشمان بەرز كردۆتەو تا‮ ‬ڕێگاكەمان بۆ چاك بكەنەوە‮ ‬بەڵام بەداخەوە هیچدەنگی‮ ‬نییەو چاوەڕوانی‮ ‬هەوڵ و هیمەتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانین كە بەجیدی‮ ‬كاربۆ زوو چاككردنەوەی‮ ‬ڕێگاكە بدات‮.‬

محەمەد ئەمین دانیشتووی‮ ‬گوندی‮ ‬جل بەسەر گوتی‮: ‬نازانین كەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم ئاوڕ‮ ‬لە زوو چاككردنەوەی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێگایە ناداتەوەو هاووڵاتیان لەدەست خراپی‮ ‬ڕێگاكە زۆر نیگەرانن‮.‬
عومەرجەعفەر موختاری‮ ‬گوندی‮ ‬سۆفی‮ ‬بریم گوتی‮: ‬زۆرجار بۆ چاككردنەوەی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێگایە هاموشۆی‮ ‬لایەنی‮ ‬پەیوەندیدارمان كردووەو نوسراویشمان داوەتە ئەوان تا هەرچی‮ ‬زووە ئەو‮ ‬ڕێگایە‮ ‬چاك بكەنەوەو هەر لە چاوەڕانیداین بۆ چاككردنەوەی‮ ‬ڕێگاوبانەكانی‮ ‬ئەو سنورە‮.‬

حەیدەر رەمەزان دانیشتووی‮ ‬گوندی‮ ‬پونگینە گوتی‮: ‬ئەو‮ ‬ڕێگایە بەهۆی‮ ‬هاوشۆی‮ ‬زۆری‮ ‬ئوتومبیلی‮ ‬بارهەڵگر بەو شێوەیە زوو تێكچوو دەبووایە وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەو ە زووتر مشوری‮ ‬چاككردنەوەی‮ ‬لێ بخواردبووایە تا بەزوویی‮ ‬هەوڵی‮ ‬چاككردنەوەی‮ ‬بۆ دەدرا‮.‬

چاككردنەوەی‮ ‬ڕێگاكە دەرخستەی‮ ‬بۆ بەرز كراوەتەوە
سەبارەت بەگەیاندنی‮ ‬گلەیی‮ ‬و گازاندەی‮ ‬هاووڵاتیان پەیوەندیمان بە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬چاككردنەوەو پاراستنی‮ ‬ڕێگاوبانی‮ ‬هەولێركردو لەوێدا ئەندازیار دڵشاد عیمادەدەین بەڕێوەبەری‮ ‬چاككردنەوەو پاراستنی‮ ‬ڕیچگاوبانی‮ ‬هەولێر بەخەباتی‮ ‬ڕاگەیاند‮: ‬ئێمە وەكو بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬چاككردنەوەو پاراستنی‮ ‬ڕێگاوبانی‮ ‬هەولێر هەوڵی‮ ‬ئەوەماندا تا دەرخستە بۆ چاككردنەوەی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێگاوبانانە ئامادە بكەین ئەوەبوو دەرخستەكەمان بە زوویی‮ ‬ئامادەكردو بەرزمان كردەوە بۆ سەرووی‮ ‬خۆمان و ئەوانیش‮ ‬ڕەوانەی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیان كردووەو چاوەڕانی‮ ‬گەڕاندنەوەی‮ ‬ئەو پڕۆژەیە دەكەین و ئەوانیش خستوویانە ناو بەرنامەی‮ ‬كارەوەوهەركە‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬چاككردنەوەی‮ ‬دەرچوو ئەوا دەست دەكەین بە چاككردنەوەی‮ ‬ڕێگاكەو دەزانین كە‮ ‬ڕێگاكە زۆر بەخراپی‮ ‬تێكچووەو‮ ‬ڕێگایەكی‮ ‬زۆر كۆنەو پێویستی‮ ‬بە بودجەیەكی‮ ‬باش هەیە بۆ چاككردنەوەیی‮ ‬و چەندین جار نووسراوی‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬ژمارەیەك لە گوندەكان بۆ چاككردنەوەی‮ ‬ڕێگاكە بەدەست گەیشتوەو كارمان لەسەر كردووە‮.‬