خه‌بات: ‬راگەیاندنی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬و گەشتوگوزار:-
كاتێك دەگەیتە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی‮ ‬وەرشەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر، تابلۆیەكی‮ ‬بچووك سەرنجت رادەكێشێت،‮ ‬بەڵام كە تابلۆكە بە ئاڕاستەی‮ ‬ناوەوەی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتییەكە جێدەهێڵیت و پێدەنێیتە ژوور و هۆڵە گەورەكان،‮ ‬ئیدی‮ ‬چاوت بە دونیایەكی‮ ‬جیاوازتر دەكەوێت‮! ‬لە هەموو لایەكەوە دەنگی‮ ‬ئامێر و چەكووشەكان دەبیستیت و جوڵەی‮ ‬كارمەندەكان دەبینیت‮. ‬چەندان هۆڵی‮ ‬گەورە و هەزاران ئامێری‮ ‬شكاو و ماتۆڕی‮ ‬لەكاركەوتوو و‮ ‬غەتاس و‮ ‬غەنزیرە و مۆلیدەی‮ ‬كارەبایی‮ ‬و قوفڵی‮ ‬ئاو و شەفت و پەمپ و سەدان جۆری‮ ‬دیكەش لە كەلوپەلی‮ ‬قورس و بچووك پێناسەی‮ ‬شوێنەكەت بۆ دەكەن،‮ ‬دەكرێ ناوی‮ ‬بنێین شوێنی‮ ‬بووژانەوەی‮ ‬دڵی‮ ‬ئامێرەكان‮!‬

لەوێ چی‮ ‬دەگوزەرێت
بەڕێوەبەرایەتیی‮ ‬وەرشەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی‮ ‬گشتیی‮ ‬ئاو و ئاوەڕۆی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬و گەشتوگوزاری‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬شوێنی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتییەكە لە هەولێری‮ ‬پایتەختی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬بەڵام راستەوخۆ كۆنتاكتی‮ ‬لەگەڵ سەرجەم شار و شارۆچكە و دەڤەرەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا هەیە،‮ ‬ئەو دەزگا گرنگە بەوەی‮ ‬خزمەتی‮ ‬فەرمانگەكان دەكات،‮ ‬بە بووژانەوەی‮ ‬دڵی‮ ‬ئامێر و ماتۆڕە كارەباییەكانی‮ ‬بیری‮ ‬ئیرتیوازی‮ ‬و چاككردنەوەی‮ ‬پەمپ و شەفت و قوفڵی‮ ‬گەورەی‮ ‬ئاو و مۆلیدە و‮ ‬غەتاس و بووش و چەگ وەلف و دەیان جۆری‮ ‬دیكەی‮ ‬ئامێرەكان كە راستەوخۆ پەیوەندییان بە پێشكەشكردنی‮ ‬خزمەتگوزارییەكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬و گەشتوگوزارەوە هەیە بۆ هاووڵاتییان،‮ ‬هەر كە سەردانی‮ ‬ئەو شوێنە دەكەیت،‮ ‬ئەوكات باشتر دەزانی‮ ‬لەوێ چی‮ ‬دەگوزەرێت‮.‬

بەیانییەكی‮ ‬زوو بێ ئاگاداركردنەوەی‮ ‬پێشوەختەی‮ ‬كارمەندانی‮ ‬وەرشەكە،‮ ‬تیمێكی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتیی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬لەسەر فەرمانی‮ ‬ساسان عەونی‮ ‬وەزیری‮ ‬شارەوانی‮ ‬و گەشتوگوزار خۆیان دەكەن بە بەڕێوەبەرایەتییەكە و بۆ‮ ‬یەكەمجار چاوی‮ ‬میدیا دەكەوێتە سەر شوێنی‮ ‬بووژانەوەی‮ ‬دڵی‮ ‬ئامێرەكان،‮ ‬كارمەندان و بەڕێوەبەری‮ ‬وەرشەكە دڵخۆشبوون بەوەی‮ ‬ئیدی‮ ‬ئەوان چاوی‮ ‬میدیاكانیان كەوتە سەر،‮ ‬لەناو دەنگی‮ ‬ئامێر و چەكووش و تۆڕنە و جۆرەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئامێرەكان،‮ ‬بیرۆكەی‮ ‬ئەو راپۆرتە مەیدانییە دروست بوو،‮ ‬كە دەكرێت چاوی‮ ‬زیاتری‮ ‬بكەوێتە سەر‮.‬

وەرشەكە چەندین‮ ‬بەشی‮ ‬هەیە
وەرشەكە لە ساڵی‮ ‬2004 لەلایەن كۆمپانیایەك بەشێوەی‮ ‬گرێبەست لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دامەزراوە،‮ ‬جگە لە بەشەكانی‮ ‬كارگێڕی‮ ‬و ژمێریاری،‮ ‬ئای‮ ‬تی،‮ ‬كۆگا و هونەری،‮ ‬هاوكات بەشەكانی‮ ‬لەف،‮ ‬چاككردنەوەی‮ ‬پەمپ،‮ ‬لەحیمكردن،‮ ‬چاككردنەوەی‮ ‬ئامێرەكان،‮ ‬داڕشتنی‮ ‬قاڵب و كارەباشی‮ ‬هەیە،‮ ‬تەواوی‮ ‬بەشەكانی‮ ‬ئەو دەزگایە لەلایەن كەمتر لە‮ ‬100 فەرمانبەرەوە بەڕێوە دەبرێن،‮ ‬ئەوان داوای‮ ‬زیادكردنی‮ ‬بوودجەكەیان دەكەن تا بتوانن كاری‮ ‬باشتر بكەن بۆ بووژانەوەی‮ ‬دڵی‮ ‬ئامێرەكان‮.‬

سەرجەم ناوچەكان رووی‮ ‬تێدەكەن
ئەگەرچی‮ ‬لەسەر تابلۆكەیان هەولێر نووسراوە،‮ ‬بەڵام ئەوان دەڵێن ئێمە كار بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكان دەكەین لە هەموو شار و ناحیە و گوندەكانیش،‮ ‬وەك پڕۆژەكانی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتیی‮ ‬ئاوی‮ ‬هەولێر و ئاوی‮ ‬دەوروبەری‮ ‬هەولێر،‮ ‬ئاوی‮ ‬سۆران،‮ ‬ئاوی‮ ‬كۆیە،‮ ‬بەڕێوەبەرایەتیی‮ ‬ئاوی‮ ‬دهۆك،‮ ‬ئاوی‮ ‬دەوروبەری‮ ‬دهۆك وەك شێخان،‮ ‬سمێل،‮ ‬ئامێدی،‮ ‬ئاكرێ،‮ ‬كەڵەك و هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی‮ ‬ئاوی‮ ‬سلێمانی‮ ‬و كەلار و زۆرجاریش لە سنوورەكانی‮ ‬ماددەی‮ ‬140ـشەوە ئامێری‮ ‬لەكاركەوتوو بەكار دەخەنەوە‮.‬

چی‮ ‬چاك دەكەنەوە؟
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە هەولێرەوە كار بۆ خزمەتكردنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دەكات بە لەفكردنی‮ ‬ماتۆڕی‮ ‬كارەبایی،‮ ‬چاككردنەوەی‮ ‬پەمپ‮ (‬بوستر‮)‬،‮ ‬چاككردنەوەی‮ ‬جەگ وەلف بە هەموو قەبارە و جۆرەكانی‮ ‬بە دووبارە بەكارهێنانەوەی‮ ‬ئامێرە شكاوە قورسەكان،‮ ‬هەروەها چاككردنەوەی‮ ‬قاعیدەی‮ ‬سێت پەمپ و ماتۆڕ‮ ‬و چاككردنەوەی‮ ‬مۆلیدەی‮ ‬كارەبایی‮ ‬وەك مەكینە و تەولید و بۆرد كۆنتڕۆڵ،‮ ‬چاككردنەوەی‮ ‬ئۆتۆمبێل و ئامێرەكانی‮ ‬وەرشەكە،‮ ‬چاككردنەوەی‮ ‬ئامێری‮ ‬ئاوەڕۆ كە گرنگییەكی‮ ‬زۆریان هەیە لە بواری‮ ‬خزمەتگوزارییە گشتییەكان،‮ ‬هەروەها چاككردنەوەی‮ ‬ماتۆڕ‮ ‬و ترۆمپای‮ ‬كلۆر و‮ ‬غەنزیرەی‮ ‬ئاوی‮ ‬قورس و گێڕبۆكس و دروستكردنی‮ ‬دیشلی‮ ‬جۆراوجۆر كە هەر‮ ‬یەك لەمانە گرنگی‮ ‬تایبەتیان هەیە لە سێكتەرەكانی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬وەزارەتی‮ ‬شارەوانی‮.‬

ئاماری‮ ‬دوو ساڵەی‮ ‬كارەكانیان
قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬كاریگەری‮ ‬لەسەر ئەوانیش هەبووە،‮ ‬بەڵام بەردەوام بوونە لە كاركردن،‮ ‬تەنیا لە ساڵی‮ ‬2018دا،‮ ‬55 ماتۆڕی‮ ‬كارەبایی‮ ‬و‮ ‬5 دانەش لە‮ ‬غەتاسی‮ ‬ئاوی‮ ‬قورس،‮ ‬15 دانە پەمپی‮ ‬غەنزیرە،‮ ‬94 دانە لە بووش برانس و قوفڵی‮ ‬ئاو و جەگ و وەلف و‮ ‬2 دانە مولیدەش چاككراونەتەوە‮.‬
لە ساڵی‮ ‬2019شدا،‮ ‬واتە لە‮ ‬10 مانگی‮ ‬رابردوودا زیاتر لە‮ ‬23 ئامێری‮ ‬ماتۆڕی‮ ‬كارەبایی‮ ‬و‮ ‬غەتاسی‮ ‬ئاوی‮ ‬قورس،‮ ‬هەروەها‮ ‬24 دانەش لە پەمپی‮ ‬غەنزیرە و‮ ‬83 قوفڵی‮ ‬ئاو و شەفت و جەگ وەلف و كۆپلین و‮ ‬3 دانە مۆلیدەش چاكراونەتەوە‮. ‬كارمەندانی‮ ‬وەرشەكە دەڵێن،‮ ‬ئەگەر حكوومەت بوودجەی‮ ‬زیاتریان بۆ دابینبكات،‮ ‬كاری‮ ‬زیاتر دەكرێت‮.‬

به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ وه‌رشه‌ی چاككردنه‌وه‌ی ئامێره‌ له‌كاركه‌وتووه‌كان