نیكۆلۆ زانیۆلۆی‮ ‬ئەستێرەی‮ ‬یانەی‮ ‬رۆمای‮ ‬ئیتاڵی‮ ‬دووپاتی‮ ‬كردەوە كە رازی‮ ‬نابێت درێسی‮ ‬ژمارە‮ ‬10ی‮ ‬یانەكە لەبەربكات،‮ ‬چونكە ئەو ژمارەیە تایبەتە بە فرانسیسكۆ تۆتی‮ ‬ئەفسانەی‮ ‬یانەكە‮.‬
زانیۆلۆ كە‮ ‬یەكیكە لە دیارترین ئەستێرەكانی‮ ‬ئەم وەرزەی‮ ‬یانەی‮ ‬رۆما لەدیمانەیەكدا بۆ تۆڕی‮ ‬سپۆرت میدیا سیت گوتی‮: ‬ئەم وەرزە ئاستی‮ ‬یانەكەمان زۆر بەباشی‮ ‬دەركەوتووە كە ئەمەش مایە خۆشحاڵی‮ ‬هەمووانە،‮ ‬هەروەها گوتی‮: ‬هیچ كات درێسی‮ ‬ژمارە‮ ‬10 ‮ ‬لەبەر ناكەم،‮ ‬ئەمەش وەك رێزێك بۆ تۆتی‮ ‬كە بەناوی‮ ‬ئەوەوەیە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬من بە تۆتی‮ ‬دەشوبهینی‮ ‬ئەوە خۆشحاڵ دەبم و رێزم بۆی‮ ‬هەیە بەڵام لای‮ ‬من‮ ‬یەك تۆتی‮ ‬هەیە‮.‬