خەبات‮: ‬سولین سلێمان‮:- ‬
هونەرمەند گۆران ئەیار،‮ ‬لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی‮ ‬خەبات،‮ ‬دەربارەی‮ ‬سی‮ ‬ڤی‮ ‬خۆی‮ ‬دەڵێت‮: ‬لە ساڵی1993 لە شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬لە دایكبووم،‮ ‬لە ئێستاشدا خەریكی‮ ‬كاری‮ ‬هونەریم‮ ‬،‮ ‬سەبارەت بە چونییەتی‮ ‬دەسپێكردنی‮ ‬كاری‮ ‬هونەریش دەلێ‮: ‬ماوەیەكی‮ ‬زۆرە سەرقاڵی‮ ‬هونەرم،‮ ‬بەڵام وەك‮ ‬یەكەم ڤیدیۆ كلیپ،‮ ‬كە بڵاومكردبێتەوە لە ساڵی‮ ‬2016 بووە بەناوی‮ ‬برادەر‮ ‬كە دەنگدانەوەیەكی‮ ‬باشی‮ ‬هەبوو‮. ‬هەروەها بینەرێكی‮ ‬زۆر باشیشی‮ ‬هەبوو،‮ ‬ئەیار گۆران‮ ‬،‮ ‬سەبارەت بە بیرۆكەی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬ئەو گۆرانییە،‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەوە كرد،‮ ‬چونكە برام نییە لەلایەكی‮ ‬تریشەوە ئەو كاتی‮ ‬زۆر هاورێ لە‮ ‬یەكتری‮ ‬جیابوونەوە،‮ ‬بۆیە بریارمدا گۆرانییەك تایبەت بە هاورێیەتی‮ ‬بڵێم،‮ ‬كەلە تێكست و ئاوازی‮ ‬عەلی‮ ‬شەوقی‮ ‬بوو،‮ ‬ئەوەشی‮ ‬ئاشكرا كرد كەوا كاری‮ ‬هونەری‮ ‬حەزوخولیایەكی‮ ‬لەمێژینەی‮ ‬بووە،بۆیە تاوەكو بەگەرموگوڕی‮ ‬لەسەری‮ ‬بەردەوامە‮.

‬گۆران ئەیار،سەبارەت بە پشگیریی‮ ‬خۆیەوە دەڵێت‮:- ‬خێزانەكەم و كۆمەڵێك لە هاورێیانی‮ ‬ئازیزم‮ ‬زۆر پشتگیرییان كردوومە،‮ ‬ئەوەشی‮ ‬دووپاتكردەوە كە كاری‮ ‬هونەری‮ ‬بێجگە لەوەی‮ ‬حەزوخولیایەكە،‮ ‬هاوكات وەكو پیشەیەكیشە واتە هونەر بۆ من هەم حەزوخولیایە و هەمیش پیشەیە،‮ ‬گۆران ئەیار،‮ ‬سەبارەت بە دروستكردنی‮ ‬ئەلبووم گوتی‮: ‬لە داهاتوودا ئەلبومێكی‮ ‬تایبەت بە خۆم دەبێت،‮ ‬بەڵام دروستكردنی‮ ‬ئەلبووم لە ئێستادا بایەخێكی‮ ‬زۆری‮ ‬نییە،‮ ‬چونكە باشترین رێگا بۆ زیاتر ناساندنی‮ ‬هونەرمەند دروستكردنی‮ ‬ڤیدیۆ كلیپە،‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەوەش دا،‮ ‬بێجگە لە كاری‮ ‬گۆرانی‮ ‬گوتن،‮ ‬تێكستیش دەنوسێ و زۆربەی‮ ‬هونەرمەندەكان تێكستی‮ ‬ئەویان بۆ گۆرانییەكانیان بەكارهێناوە،‮ ‬گوتیشیی‮: ‬گوێ گری‮ ‬ئێستا زۆر گوێی‮ ‬لە گۆرانییە رەسەنەكانی‮ ‬كوردی‮ ‬ناگرن هەر بۆیە هونەرمەند ناچارە ئاوازی‮ ‬بیانی‮ ‬بۆ گۆرانییەكانی‮ ‬بەكاربهێنێت،‮ ‬هەروەها زۆر حەز بە ژەنینی‮ ‬ئامێری‮ ‬مۆسیقی‮ ‬گیتار دەكات و نوێترین بەرهەمی‮ ‬ڤیدیۆ كلیپیشی‮ ‬ئەو ساڵ بوو بەناوی‮ ‬خوشك‮ ‬بڵاویكردەووە‮ ‬،‮ ‬لە ئێستاشدا خەریكی‮ ‬ئەنجام دانی‮ ‬لایڤ موزیكە هەروەها لە بونەو ئاهەنگەكاندا و لە دانیشتنەكاندا خەریكی‮ ‬گۆرانی‮ ‬گوتنە‮.‬