خهبات: هەمزە سەرحان:-
خانمە گۆرانیبێژ بانە شێروان سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی خۆیەتی بەناوی بۆچی كە لە وڵاتی توركیا كاری وێنەگرتنی بۆ كردووە. ئەفشین شوكری كاری ئاواز و ئەرێنجمێنتی بۆ بەرهەمەكە كردووە رایگەیاند »بەرهەمە نوێیەكەی بانە بە ناوی بۆچییە، لە تێكستی ئەسرین یوسف زادەیە و خۆم كاری ئاواز و ئەرێنجمێنتم بۆ كردووە و دەرهێنەری تورك حەسەن كویجو كاری دەرهێنانی بۆ كردووە«، ئەفشین شوكری وتیشی: بەرهەمەكە كارێكی جیاواز و جوان دەبێت و چەند مانگێك كاری تێدا كراوە.










