خەبات‮: ‬شێروان مەلازادە:-
بەبەشداری22 ‮ ‬تیپی‮ ‬شارۆچكەی‮ ‬كۆڕێ و دەورووبەری‮ ‬لە سەر‮ ‬یاریگای‮ ‬بچوكراوی‮ ‬شارۆچكەی‮ ‬كۆڕێ،‮ ‬خولی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬شەهیدان فاخیر سامی‮ ‬و سامان عەبدوڵرحمان بەسەر كەوتووی‮ ‬كۆتای‮ ‬هات،‮ ‬سەبارەت بەخولەكەش محەمەد ئومێد كەمال بەرپرسی‮ ‬گروپی‮ ‬ئازادی‮ ‬سەر بەناوەندی‮ ‬چالاكی‮ ‬و پێگەیاندنی‮ ‬لاوانی‮ ‬كۆڕێ گوتی‮: ‬هەستاین بەكردنەوەی‮ ‬خولێكی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬بچوككراوە بۆ هەردوو شەهیدی‮ ‬شارۆچكەكەمان‮ ‬فاخیر سامی‮ ‬و سامان عەبدوڵرحمان‮ ‬بەپاڵپشتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬باڵای‮ ‬سەفین و لێژنەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬كۆڕێ‮.‬

هەروەها گوتی‮: ‬سوپاسی‮ ‬بنكەی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬كۆڕێ و بنكەی‮ ‬پۆلیسی‮ ‬كۆڕێ و سەرجەم دامودەزگا حكومی‮ ‬و حزبیەكان دەكەین كە‮ ‬یارمەتیدەرێكی‮ ‬باش بوون بۆ سەرخستنی‮ ‬خولەكە،‮ ‬خۆشبەختانەش بە‮ ‬یارمەتی‮ ‬كۆمەڵێك لاوی‮ ‬خۆشەویست و ناوبژیوانان‮ ‬مامۆستا شەمال،‮ ‬ئیدریس قەرەنی،‮ ‬رێبین رەحمان،‮ ‬خالید خەلیل‮ ‬خولەكە بەسەركەوتوویی‮ ‬ئەنجامدرا،‮ ‬لە كۆتاییدا هەردوو تیپی‮ ‬لاوانی‮ ‬سەفین و تیپی‮ ‬لاوانی‮ ‬میلانۆ توانیان خۆیان بگەیێننە‮ ‬یاری‮ ‬كۆتایی‮.‬