خه‌بات- ‬فاتیح بەرزنجی
پێشتر كەم بوون ئەو نەخۆشخانەو سەنتەرانەی‮ ‬كە چارەسەری‮ ‬دەم و ددانیان دەكرد،‮ ‬بەڵام لەماوەی‮ ‬ئەوچەند ساڵانەی‮ ‬دواییدا بەهەوڵ و كۆششی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬ژمارەی‮ ‬پزیشك و سەنتەروبنكەكانی‮ ‬چارەسەری‮ ‬دەم و ددان‮ ‬ڕووی‮ ‬لە زیادبوون كردووە بەگوتەی‮ ‬دكتۆر‮ ‬ڕێبین بەرزنجی‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬بەشی‮ ‬كاروباری‮ ‬هونەری‮ ‬لە تەندروستی‮ ‬هەولێر‮ ‬ڕوونیكردەوە‮: ‬بەرلە شەڕی‮ ‬نەگریسی‮ ‬داعش و قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬گرنگی‮ ‬تەواو بەكەرتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬درابوو چ لەلایەن وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬چ لەلایەن حكومەتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬یەكێك لەو خزمەتگوزاریە گرنگانەش گرنگیدان بوو بەشی‮ ‬ددان لەو‮ ‬ڕووەوە وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬ئاوڕی‮ ‬تەواوی‮ ‬لە بوارە جیاجیاكانی‮ ‬پزیشكی‮ ‬و تەندروستی‮ ‬دابوەوە بەتایبەتی‮ ‬لە بەشی‮ ‬ددان و دابینكردنی‮ ‬پێداویستی‮ ‬و كەلوپەلی‮ ‬پزیشكی‮ ‬ددان دوای‮ ‬ساڵی‮ ‬2014 ‮ ‬بەدواوە شەڕی‮ ‬داعش و قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬نەیهێشت كارو پڕۆژەكان درێژەیان هەبێت‮ ‬دوای‮ ‬نەمانی‮ ‬ئەو قەیرانە واخەریكە كارو پڕۆژەكان دووبارە دەست پێ بكەنەوەو لەماوەی‮ ‬ئەو دووساڵەی‮ ‬دواییدا توانرا چەند سەنتەرێكی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬جۆری‮ ‬نایاب‮ ‬لەشاری‮ ‬هەولێرو دەوروبەری‮ ‬كرانەوە‮ ‬یەكێك لەو سەنتەرانەش سەنتەری‮ ‬پسپۆڕی‮ ‬هەولێربوو كرایەوەو بریتییە لە سەنتەرێكی‮ ‬پێشكەوتووی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬دەم وددان و چەندین بەشی‮ ‬پسپۆڕی‮ ‬ددان لەخۆ دەگرێت‮.‬
دواتر سەبارەت بەكردنەوەی‮ ‬ژمارەیەك سەنتەری‮ ‬دیكەی‮ ‬ددان لە سۆران و مێرگەسۆر دكتۆر‮ ‬ڕێبین بەرزنجی‮ ‬ڕوونیكردەوە‮: ‬ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬هەولێر كارو پڕۆژەكانمان بەپێی‮ ‬بەرنامەیە بۆیە لەپێناو خزمەت گەیاندن بە هاووڵاتیانی‮ ‬سۆران و مێرگەسۆر بیرمان لە كردنەوەی‮ ‬چەند سەنتەرێكی‮ ‬چارەسەركردن و چاندنی‮ ‬ددان لەو سنورە فراوانە كردەوە تا هاووڵاتیانی‮ ‬ئەو شوێنە دوورانە بۆچارەسەركردنی‮ ‬دەم و ددان نەیەن هەولێرو هەرلەسنووری‮ ‬خۆیان خزمەت بكرێن دیارە ئەو كەسانەی‮ ‬كە سەردانی‮ ‬ئەو سەنتەرانە دەكەن لەبنكەیەكی‮ ‬تەندروستیەوە‮ ‬ڕەوانە دەكرێن لەبەر ئەوەی‮ ‬چارەسەری‮ ‬ئاڵۆزیان پێویستەو لەبنكە تەندروستیانە بەردەست نین لەو سەنتەرانە نەخۆش‮ ‬یەكجار زۆرە بۆیە كارەكان بەپێی‮ ‬سیستەمی‮ ‬نۆرە‮ ‬ڕایی‮ ‬دەكرێن سەنتەرەكانی‮ ‬ددانیش جگە لەو جەنجاڵیەی‮ ‬كە هەیانە داوو دەرمان و چارەسەركردنی‮ ‬ددانیش بۆ ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬نەخۆشان دەكەن هەربۆ خزمەت گەیاندن بە نەخۆشانی‮ ‬شوێنە دوورەكان بەهەوڵ و كۆششی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و تەندروستی‮ ‬هەولێر توانرا سەنتەرێكی‮ ‬پسپۆڕی‮ ‬پزیشكی‮ ‬ددان لە قەزای‮ ‬سۆران دروست بكرێت و لەئێستادا كارەكانی‮ ‬ئەو سەنتەرە لە قۆناغەكانی‮ ‬كۆتایی‮ ‬دایەو لە حەوت بەش پێك دێت وسەنتەرێكی‮ ‬پسپۆڕیەو پزیشك و ئامێرو هەموو پێویستیەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬بۆ دەستەبەركراوەو بڕیاروایە لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا بكرێتەوە هەروەها لە قەزای‮ ‬مێرگەسۆریش سەنتەرێكی‮ ‬گشتی‮ ‬پزیشكی‮ ‬ددان كە ناپسپۆڕیە و كارەكانی‮ ‬لەدوا قۆناغدایەو تەنها كڕینی‮ ‬ئامێر وایە بۆیان بۆ قەزای‮ ‬سۆران ئێمە ساڵانە لە بەرنامەی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬هەولێر دایە كە هەوڵ بۆ دابینكردنی‮ ‬پزیشكی‮ ‬بۆ بدات دیارە بۆ خزمەت گەیاندن بەو دەڤەرە تەندروستی‮ ‬هەولێر هەمیشە هەوڵیداوە پزیشك بۆشوێنە دوورەكان دابین بكات و ئەو پزیشكانەی‮ ‬كە بڕوانامە بەدەست دەهێنن بۆ ماوەی‮ ‬دوو ساڵ پێویستە پلەبەندی‮ ‬پسپۆڕی‮ ‬وەرگرن واتا دوو ساڵ لەو سەنتەرە پسپۆڕیەی‮ ‬قەزای‮ ‬سۆران دادەمەزرێن وێڕای‮ ‬ئەو سەنتەرە ئێمە بەشی‮ ‬ڕوو شەویلاك لەنەخۆشخانەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬هەمانەوبەرلە دووساڵ كراوەتەوەو ئێستا چاندنی‮ ‬ددان لە قەزای‮ ‬سۆران‮ ‬وەكو نەخۆشخانەی‮ ‬ڕزگاری‮ ‬هەولێر و سەنتەری‮ ‬خانزاد خزمەت بەنەخۆشانی‮ ‬ئەو سنورە دەكات و جگەلەو شوێنانە لە نەخۆشخانەی‮ ‬پیرمامیش واتا لە سەڵاحەدین بەرلە هەشت مانگ ئێمە هەوڵماندا بەشی‮ ‬چاندنی‮ ‬ددان بكەینەوەو لەئێستادا چارەسەری‮ ‬دەم و ددان‮ ‬لەو نەخۆشخانەیەش ئەنجام دەدرێت دیارە ئەو سەنتەرانەی‮ ‬كە لەو شوێنانە كراونەتەوە لە ژێر‮ ‬یاساو‮ ‬ڕێنماییەكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬بەڕێوە دەچێت بەهەمان شێوەی‮ ‬نەخۆشخانە حكومیەكان كار دەكرێت و خەڵكی‮ ‬ئەو دەڤەرە زیاتر سوود لە و نەخۆشخانەو سەنتەرانە وەردەگرن لەبەر ئەوەی‮ ‬ڕێگەیەكی‮ ‬دوور نابڕن هەرلەشوێنی‮ ‬خۆیان چارەسەردەكرێن‮.‬
هەبوونی‮ ‬ژمارەی‮ ‬پێویستی‮ ‬پزیشكی‮ ‬ددان
‮ ‬دواتر دكتۆر‮ ‬ڕێبین بەرزنجی‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬بەشی‮ ‬كارو باری‮ ‬هونەری‮ ‬لە تەندروستی‮ ‬هەولێر گووتی‮: ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬پزیشكی‮ ‬ددان ژمارەی‮ ‬پێویستی‮ ‬پزیشكی‮ ‬ددان هەیە بەڵام دامەزراوەی‮ ‬پێویستمان نییە هەروەك كردنەووەی‮ ‬ژمارەی‮ ‬زیاتری‮ ‬سەنتەری‮ ‬چارەسەری‮ ‬ددان ئەوەتا لەناو سەنتەری‮ ‬پایتەخت نەخۆشخانەی‮ ‬گەورەی‮ ‬ددانمان نییە بەڵام ئەوەی‮ ‬كە پێویستە لێرەوە ئاماژەی‮ ‬پێ بدەم ماوەی‮ ‬چەند ساڵێكە دامەزراندن نییەو دەرچووی‮ ‬چوار خولی‮ ‬پزیشكی‮ ‬ددان هەیەو دانەمەزراون لەبەر هۆكاری‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬هەق وایە بۆلەمەودوا دامەزراندنی‮ ‬پزیشك دەست پێ بكاتەوە لەشارەكان‮ ‬و بۆشایی‮ ‬دروست بووەلەنەبوونی‮ ‬پزیشكی‮ ‬ددانی‮ ‬مەشقكار لەنەخۆشخانەكانی‮ ‬فێركاریو لەسەنتەرەكانی‮ ‬فێركاری‮ ‬و ئێستا نەخۆشخانەكان پێویستیان بە پزیشكی‮ ‬ددان هەیەو ئەو پزیشكانەی‮ ‬كە پێشتر مەشقكاربووین ماوەی‮ ‬دوو ساڵە پلە بەندیان تەواو بووە و بۆشایی‮ ‬لە شوێنی‮ ‬پلە بەندیەكەیان لە شارو شارۆچكەكان هەیەو بەردەوام داوامان كردووەلە وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و سەرۆكایەتی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران پلە بكرێت لە دامەزراندنی‮ ‬پزیشكانی‮ ‬ددان
كڕینی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬35 ‮ ‬ئامێری‮ ‬ددان
‮ ‬پاشان دكتۆر‮ ‬ڕێبین بەرزنجی‮ ‬سەبارەت بە ئامێری‮ ‬ددان‮ ‬ڕوونیكردەوە‮: ‬ئەگەرچی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬بەرۆكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گرتبوو،‮ ‬بەڵام كۆڵمان نەداو خزمەتگوزاری‮ ‬پزیشكی‮ ‬ددانمان پێشكەش بە هاووڵاتیان كردووە،‮ ‬لەماوەی‮ ‬ئەو چەند ساڵانەی‮ ‬دوایی‮ ‬ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬هەولێر توانیومانە زیاتر لە‮ ‬35 ‮ ‬ئامێری‮ ‬ددان بكڕین و لەئێستاشدا ژمارەی‮ ‬ئەو بنكانەی‮ ‬كە لەسنوری‮ ‬شاری‮ ‬هەولێرن زۆرەو لەناو زۆربەی‮ ‬ئەو بنكانە بەشی‮ ‬ددان هەیە بەپێی‮ ‬ئەو داتایەی‮ ‬كە تۆمارمانكردووە لە تەندروستی‮ ‬بارزان زیاتر لە‮ ‬10 یەكەمان هەیەو لە چۆمان زیاتر لە هەشت‮ ‬یەكەمان هەیەو لە تەندروستی‮ ‬سۆران نزیكەی‮ ‬20 یەكە هەیەو لە شەقڵاوە نزیكەی‮ ‬17یەكە هەیەو لە تەندروستی‮ ‬دەشتی‮ ‬هەولێر نزیكەی‮ ‬25 یەكە هەیەولەقەزای‮ ‬خەبات نزیكەی‮ ‬18 یەكە هەیەو لەناو شاری‮ ‬هەولێریش نزیكەی‮ ‬30 ‮ ‬یەكەی‮ ‬ددان هەیە جگەلە سەنتەرەكانی‮ ‬ددان و كێشەمان لە كەمی‮ ‬پێداویستیەكان هەیە وەكو پێداویستی‮ ‬پڕ‮ ‬كردنەوەو دەمار بڕین و پاككردنەوەی‮ ‬ددان و دروستكردنی‮ ‬ددان و ئالیەتی‮ ‬دابینكردنی‮ ‬پێداویستیەكان گۆڕاوەو بۆتە تەندەرو چاوەڕوان دەكرێ لەو‮ ‬ڕۆژانە بكرێتە شێوەی‮ ‬گرێبەست‮ ‬ئیتر دابینكردنی‮ ‬پێداویستیەكان دوا ناكەوێت‮.‬
سەبارەت بە ئامێرەكانیش دكتۆر‮ ‬ڕێبین بەرزنجی‮ ‬گوتی‮: ‬بەداخەوە پزیشكان بەڕێك و پێكی‮ ‬چاودێری‮ ‬و خزمەتی‮ ‬ئامێرەكان ناكەن پێویستە ئەو ستافەی‮ ‬كە لەیەكەی‮ ‬ددان كار دەكەن بەپێی‮ ‬ڕێنماییەكانی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و سەلامەتی‮ ‬ئامێرەكان بپارێزێ‮ ‬بەهەموو شێوەیەك جا ئەگەر پزیشكانی‮ ‬ددانی‮ ‬یەكەكان پارێزگاری‮ ‬لە ئامێرەكان نەكەن چۆن ئەو ئامێرانە سەلامەت دەردەچن،‮ ‬بۆ نۆژەنكردنەوەی‮ ‬ئامێرەكان ئێمە لەناو تەندروستی‮ ‬هەولێر تیممان هەیە بۆ نۆژەنكردنەوە لەهۆبەی‮ ‬ددانیش هەیە لەگەڵ دەزگای‮ ‬هونەریش كار بۆ چاككردنەوەو نۆژەنكردنەوە دەكەن بۆ ئامێرەكانی‮ ‬ددان‮ .‬