خهبات: هاوار مورتكەیی:-
هەفتەی رابردوو پاڵەوانێتی لاوانی شەترەنجی جیهانی لە هۆڵی سالۆبرینا لە شاری گرانادای ئیسپانی بەڕێوەچوو، لەمبارەیەوە سۆنیا كویلیزی خانمە ناوبژیوانی ئەو پاڵەوانێتییە لە لێدوانێكی تایبەتیدا بۆ رۆژنامەی خەبات سەبارەت بەم پاڵەوانێتییە گوتی: پاڵەوانێتییەكە تایبەت بوو بۆ تەمەنەكانی خوار 14- 16- 18 و بەشێوەی بلیتز و راپید بەڕێوەچوو، كە 120 شەترەنجزان بەشدارییان كردبوو، هەروەها ئەم پاڵەوانێتییە ماوەی 6 رۆژی خایاند و گەورە ناوبژیوانی جیهانی تاكیس نیكۆلۆپاولۆس سەرپەرشتی دەكرد، بۆ منیش مایەی خۆشحاڵی بوو كە یەكێك بووم لە ناوبژیوانانی ئەم پاڵەوانیتییە جیهانییە و زۆر شتی گرنگ فێربووم و توانیم لەم ئەزموونەشمدا سەركەوتوو بم.
جیی باسە سۆنیا كویلیزی خانمە ناوبژیوانی ئیسپانی لەگەل لیدوانەكەیدا تەواوی زانیاری و ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانێتیەكەی بۆ ناردین.
ئەمەی خوارەوەش ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانێتییەكەیە:
❊ خوار 18 ساڵان كوڕان:
ڤان فۆرێست لۆكاس گراند ماستەری هۆڵەندی پلەی یەكەم
نگۆیان ئانها خۆی لە ڤێتنام پلەی دووەم
فرانسیسكۆ سۆنیس لە ئیتاڵیا پلەی سێیەم
❊ خوار 16 ساڵ كوڕان:
هۆرڤارت دۆمەنیك لە نەمسا پلەی یەكەم
پیرێر كۆنستانتین لە نەمسا پلەی دووەم
جان سۆبیج لە سلۆڤینیا پلەی سییەم
❊ خوار 14 ساڵ كوڕان:
گاریدۆ ئەلیكس لە ئیسپانیا پلەی یەكەم
بازێرسترینۆڤا لە رووسیا پلەی دووەم
تادیڤۆسیان لە ئیسپانیا پلەی سییەم
❊ خوار 18 ساڵان كچان:
ئانا ئەفۆناسیڤا لە رووسیا پلەی یەكەم
مێریا پێرێز لە ئیسپانیا پلەی دووەم
هۆنۆراتا كوچارسكا لە پۆڵەندا پلەی سێیەم
❊خوار 16 ساڵان كچان:
ریبیكا جیمینیز لە ئیسپانیا پلەی یەكەم
ڤیڤیانا گالڤان لە ئیسپانیا پلەی دووەم
نوسا هیركۆگ لە سلۆڤینیا پلەی سییەم
❊ خوار 14 ساڵان كچان:
ماچتیلد ڤان فۆرێست لە هۆڵەندا پلەی یەكەم
لولو ژوا لە ئیسپانیا پلەی دووەم
هێلینا كلارا لە ئیسپانیا پلەی سێیەم











