سالار حیسامی
شرۆڤە،‮ ‬شیكاری،‮ ‬توێژینەوە،‮ ‬لێكۆڵینەوە و بەراوردكاری،‮ ‬گەلێ بواران دەگرێتەوە،‮ ‬نەك هەر بواری‮ ‬ئابووری‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و سیاسیی‮ ‬تایبەت بە كۆمەڵگەی‮ ‬مرۆڤایەتی،‮ ‬بگرە ژیانی‮ ‬تایبەتیی‮ ‬ئاژەڵ و پەلەوەر و هەر بوونەوەرێك و تەنانەت سرووشتیش لە خۆ دەگرێ،‮ ‬هەر كام لەوانەش لە سەر‮ ‬ڕیشەیەك‮ ‬ڕواون و چەندین چڵ و پۆپیان لێ دەبێتەوە‮. ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬نووسەری‮ ‬ئەم دێڕانە مەبەستیەتی،‮ ‬نەزانی‮ ‬و كەمتەرخەمیی‮ ‬و خۆویستیی‮ ‬هەندێك لە بەرپرسانی‮ ‬سیاسیكار و سیاسەتوان و سیاسەتمەدارەبە حكوومی‮ ‬و حزبی‮ ‬و بە بەرهەڵستكارانیشەوە‮‬،‮ ‬كە لە لۆژیكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬پێناسەی‮ ‬دەوڵەت و میللەت و سەروەریی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دوورن،‮ ‬هۆكارەكەشی‮ ‬ئەوەیە‮: ‬یان‮ ‬غافڵن،‮ ‬یان نایزانن،‮ ‬یان كەمتەرخەمن،‮ ‬یان گیرۆدەی‮ ‬خۆویستی‮ ‬و گەندەڵین،‮ ‬تێشیاندا هەن،‮ ‬خاكی‮ ‬نیشتمانەكەیان بۆ پڕكردنی‮ ‬بەركی‮ ‬خۆیان دەفرۆشن‮!!
‬
جگە لە حوكمڕانانی‮ ‬دیكتاتۆر‮ ‬بە چەپ و‮ ‬ڕاست،‮ ‬بە ئایینی‮ ‬و سیكۆلارەوە‮ ‬كە‮ “‬دەوڵەت‮” ‬بۆ دەستەبەری‮ ‬خواستی‮ ‬خۆیان و سەركوتی‮ ‬نەیار و جیا بیرەكانیان بەكار دەهێنن و پێناسەی‮ ‬دەوڵەت پشتگوێ دەخەن،‮ ‬ئەوانی‮ ‬دی‮ ‬كە پاشقول لە زانستی‮ ‬سیاسی‮ ‬نادەن،‮ “‬دەوڵەت‮” ‬بۆ گەرەنتیكردنی‮ ‬ماف و ئازادیی‮ ‬تاك و سەروەریی‮ ‬نیشتمانی،‮ ‬یان نەتەوەیی‮ ‬بەكار دەهێنن‮.

‬لە كوردستاندا لایەنە سیاسییەكان‮ ‬بە چەپ و‮ ‬ڕاستیەوە‮ ‬نەك نكۆڵی‮ ‬لەو پێناسەیەی‮ ‬دەوڵەت ناكەن،‮ ‬بگرە لە بەرنامە و پەیڕەوی‮ ‬خۆیاندا‮ “‬ماف و ئازادیی‮ ‬تاك و سەروەریی‮ ‬نیشتمانی‮”‬یان جێگیر كردووە،‮ ‬پێداگریشی‮ ‬لەسەر دەكەن‮. ‬بەڵام چ وەك حزب و چ وەك بەرپرس،‮ ‬بە دەگمەن بەو پێناسەیە پابەندن،‮ ‬هەر ئەوەش وایكردووە،‮ ‬لە بری‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و‮ ‬یەكخستنی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬كورد،‮ ‬یەكتر قبووڵنەكردن و تەنانەت‮ ‬یەكدی‮ ‬سڕینەوە تەنگی‮ ‬بە میللەتەكەیان هەڵچنیوە‮!! ‬بۆچی‮ ‬میللەت، ‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬پشتیان لە میللەت كردووە،‮ ‬بوونەتە عەبدی‮ ‬دەستكەوتی‮ ‬ماددی‮ ‬و عەوداڵی‮ ‬بەرژەوەندیی‮ ‬بەرتەسكی‮ ‬حزبی‮ ‬و شەخسیی‮ ‬خۆیانن و لە سەر حیسابی‮ ‬خەڵك و تەنانەت لە سەر حیسابی‮ ‬هاوسەنگەرانی‮ ‬خۆیان،‮ ‬سەرقاڵی‮ ‬خۆدەوڵەمندكردن و سامان پێكەوەنانن بۆ منداڵی‮ ‬خۆیان و هەر بە خەیاڵیش بیرێك لە منداڵی‮ ‬شەهیدان و ئاریشەكانیان ناكەنەوە،‮ ‬بەرژەوەندیی‮ ‬گشتییان بەلاوە گرینگ نییە،‮ ‬بۆیە دەبینین هەندێكیان تەنانەت سەر بە ئاخوڕی‮ ‬كوردكوژاندا دەكەن‮!! ‬ئەمە بەو مانا نییە،‮ ‬كە لە ناو نەتەوەی‮ ‬كورددا حزبی‮ ‬نەتەوەیی،‮ ‬یان بەرپرسی‮ ‬خۆنەویست بوونی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵام گرفتی‮ ‬گەورە ئەوەیە،‮ ‬ئەو بەرەیە دروست نەبووە،‮ ‬كە هەموو ئەو خۆنەویستانە لە ژێر چەتری‮ ‬خۆیدا كۆبكاتەوە‮.‬

‮ ‬لە چێشتخانەی‮ ‬سیاسەتدا كە خواردنی‮ ‬هزری‮ ‬دروست دەكرێ،‮ ‬پێویستە لە دروستكردنی‮ ‬خواردنی‮ ‬ماوەبەسەرچوو دووری‮ ‬بگرن،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬خەڵك ژاراوی‮ ‬نەكەن،‮ ‬بەڵام لە چێشتخانەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬كوردیددا،‮ ‬نەك خواردنی‮ ‬ماوەبەسەرچووش دروست دەكرێ،‮ ‬بگرە جاروبار ژاری‮ ‬ئیرهابی‮ ‬و دژەنەتەوەش لە نێو چێشتە هزرییە دەكرێ‮!.‬

‮ ‬خۆاركی‮ ‬هزری،‮ ‬دەبێ جگە لەوەی‮ ‬داهێنان و نوێگەری‮ ‬تێدا‮ ‬ڕەچاو كرابێ،‮ ‬پێویستە ئەو وزە و تینەش بە تاكی‮ ‬كۆمەڵگە ببەخشێ،‮ ‬كە هۆگری‮ ‬ئینتیمای‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و سەروەریی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬خۆی‮ ‬بێ‮. ‬ئەگەر ئەوە گشتگیر نەكرێ،‮ ‬پۆپۆلیستەكان سواری‮ ‬شەپۆلی‮ ‬ناڕەزایەتییەكان دەبن و بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و حوكمڕانیی‮ ‬خۆیان زۆر بێ بەزەییانە ئەو ئەسپە سەركێشە تاو دەدەن‮. ‬

چەمكی‮ ‬دەوڵەت لە سەدەی‮ ‬شازدەیەمەوە لە سەر دەستی‮ ‬ماكیاڤێلی‮ ‬1527-‬1469‮‬ واتای‮ ‬سیاسی‮ ‬وەرگرتووە،‮ ‬لێ تا هەنووكەش نەتەوەی‮ ‬كورد،‮ ‬وەك گەورەترین نەتەوەی‮ ‬بێ دەوڵەت لە‮ ‬ڕیزبەندی‮ ‬یەكەمی‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬بێ دەوڵەتدایە‮! ‬هۆكارەكانی‮ ‬نەبوونی‮ ‬كورد بە خاوەن دەوڵەت زۆرن و تەنیا ئەوە نییە كە زلهێزانی‮ ‬جیهان بە مەقەستی‮ ‬پەیماننامەكانی‮ “‬سایكس ژ پیكۆ ژ سازانۆف و لۆزان‮” ‬خاكی‮ ‬كوردیان دابەش كردووە،‮ ‬یان وڵاتانی‮ ‬بەركەوتەی‮ ‬كورد،‮ ‬كوردیان ئاسمیلە و چەپۆكخۆر كردووە،‮ ‬یان هەوڵی‮ ‬پاكتاوكردنی‮ ‬كوردیان داوە،‮ ‬كورد خۆیشی‮ ‬بەشێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬هاوكێشەی‮ ‬بێبەشبوونیەتی‮ ‬لە دەوڵەتداری‮! ‬بێگومان جگە لە كوردكوژان،‮ ‬كەس ناتوانێ خەبات و قوربانییەكانی‮ ‬بزاڤی‮ ‬ڕزگاریخوازیی‮ ‬كوردستان نادیدە بگرێ،‮ ‬بەڵام وێڕای‮ ‬ئازایەتی‮ ‬و بەرخۆدانی‮ ‬كورد و قوربانییەكانی،‮ ‬ژمارەی‮ ‬جاش و خۆفرۆش و خاكفرۆشانیشی‮ ‬كەم نەبووە و نییە‮! ‬سەرەڕای‮ ‬ئەوە،‮ ‬ناوماڵی‮ ‬كورد پەرتەوازەیە و نەك حزب و لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬پێكەوە تەبا نین،‮ ‬بگرە لە ناو هەیكەلی‮ ‬یەك حزبیشدا باڵباڵێنێ وایكردووە،‮ ‬لێكترازان و جیابوونەوە رووی‮ ‬داوە‮! ‬

لە پاش دەوڵەتی‮ ‬جوانەمەرگی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستانلە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬وڵاتی‮ ‬داگیركراوی‮ ‬كەرتكراومان‮‬،‮ ‬گەورەترین دەرفەت كە بۆ كورد‮ ‬ڕەخسابێ،‮ ‬گەلپرسیی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان بوو بۆ سەربەخۆیی‮ ‬و بوون بە خاوەن دەوڵەت،‮ ‬كە هەموو پێكهاتەكانی‮ ‬بە نەتەوە و ئایینی‮ ‬جیاوازەوە‮ ‬لە رۆژی‮ ‬25ی‮ ‬سێپتەمبەری‮ ‬ساڵی‮ ‬2017ی‮ ‬زایینی‮ ‬بەشدارییان تێدا كردو بە‮ ‬ڕێژەی‮ ‬زیاتر لە‮‬92%‮‬دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬دا،‮ ‬ئەویش لە كاتێكدا كە هەموو ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬بە كەركووكیشەوە‮ ‬لە ژێر كۆنتڕۆڵی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەدا بوون،‮ ‬بەوەش كورد چیدی‮ ‬پێویستی‮ ‬بە جێبەجێكردنی‮ ‬ماددەی‮ ‬140ی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراقی‮ ‬بەناو فیدڕاڵ نەمابوو،‮ ‬بەڵام بەداخەوە دەردەكورد و جاشیزم جگە لەوەی‮ ‬ئەو بەردەبازە گەورەیەی‮ ‬لەق كرد‮ ‬،‮ ‬بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬خاكی‮ ‬ڕزگاركراوی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستانیشی‮ ‬هەرزانفرۆش كرد،‮ ‬كە بە خوێنی‮ ‬گەشی‮ ‬سەدان پێشمەرگەی‮ ‬دلێر و‮ ‬ڕۆڵەی‮ ‬نەبەردی‮ ‬گەل‮ ‬ڕزگار كرابوون‮.. ‬

لە دووەم ساڵهاتی‮ ‬ڕۆژی‮ ‬پڕسەروەریمان‮ ‬25ی‮ ‬سێپتەمبەردا هیوادارم سیاسییە خۆویستەكانمان ئاوڕێكی‮ ‬جددی‮ ‬لە قوربانییانی‮ ‬گەلەكەمان و شەهیدانی‮ ‬خۆنەویستی‮ ‬بزاڤی‮ ‬ڕزگاریخوازیی‮ ‬كورد و پێشمەرگەی‮ ‬گیان لەسەردەست بدەنەوە،‮ ‬بریا سەركردە خۆنەویستەكانیشمان بتوانن لە چێشتخانەی‮ ‬سیاسەتدا،‮ ‬خۆراكی‮ ‬باشتری‮ ‬هزری‮ ‬بۆ تاكی‮ ‬كورد و هاونیشتمانییانی‮ ‬كوردستان دروست بكەن‮. ‬خۆراكێ،‮ ‬پڕ‮ ‬بێ لە متمانە بە‮ ‬یەكدی‮ ‬و دووركەوتنەوە لە پەتای‮ ‬خۆویستی‮ ‬و گەندەڵی،‮ ‬ئەو خۆراكەش كە گیانی‮ ‬كورد پاراو دەكا،‮ ‬دۆزینەوەی‮ ‬ڕێكارەكانی‮ ‬بە خاوەن دەوڵەت بوونە و‮ ‬یەكێ لەو‮ ‬ڕێكارانەش هەڵدانی‮ ‬چەترێكە كە هەمووان بۆ كار و خەباتی‮ ‬پێكەوەیی‮ ‬لە ژێر سێبەریدا كۆببنەوە و واز لە پاڵپاڵێن و باڵباڵێن و‮ ‬یەكدی‮ ‬چزاندن بهێنن‮. ‬
سەردێڕی‮ ‬ئەم نووسینە باسی‮ ‬زۆر هەڵدەگرێ،‮ ‬بەڵام خوێندنەوەی‮ ‬بە دەگمەن لە تاقەتی‮ ‬خوێنەری‮ ‬ئەم سەردەمەدایە‮! ‬بەداخەوە‮ ‬ڕێژەی‮ ‬خوێنەران زۆر كەم بووە،‮ ‬بۆیە بریایەیەك كۆتایی‮ ‬بەم نووسینە هێنا‮.‬