سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/9/2019، مەسرور بارزانی لە دهۆک پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و به‌رده‌وامی گفتوگۆكان بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوانیان تاووتوێ كرد.