وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێک لەبارەی رێگەگرتن لە مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت “رووداوێکی نەخوازراو روویداوە کە ھیچ بڕیار و راسپاردەی لە پشتەوە نەبووە”.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە “بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە لێکۆڵینەوەیەکی ورد ئەنجامدەدەین و خەڵکی کوردستان دڵنیادەکەینەوە ھەموو ھەوڵەکانمان لە رێگەوبانەکان بۆ دابینکردنی ئەمنیەتی سەروسامانی ھاووڵاتیانە”.



دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

راگەیێنراوێک له وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩-٩-٢٠١٩ لە کاتی ھاتنی بەڕێز محمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کورستان بۆ پارێزگای ھەولێر، لە زاڵگەیەکی دۆڵی سماقۆلی رووداوێکی نەخوازراو رووی داوە کە ھیچ بڕیار و راسپاردەی لە پشتەوە نەبووە.

بۆیە بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە لێکۆڵینەوەیەکی ورد ئەنجامدەدەین و خەڵکی کوردستان دڵنیادەکەینەوە ھەموو ھەوڵەکانمان لە رێگەوبانەکان بۆ دابینکردنی ئەمنیەتی سەروسامانی ھاووڵاتیانە.

وەزارەتی ناوخۆ
حکومەتی ھەرێمی کوردستان

19-9-2019