ئەندازیار كێوان حسن
گومان لەوەدا نیە ووڵاتی ڕوسیا پشكی شێری بەردەكەوێت لەسەر حاڵەتەكانی هێرش و هاككی ئەلیكترۆنی بۆ سەر ووڵاتانی تری جیهان ، چ لەڕوی تاكە كەسیەوە بێت یاخود ڕێكخراوەی یاخواد حكومی، بەپێ تەواوی ڕاپۆرت و دیكیومێنتە تەكنۆلۆژەیەكان گەوەرەترین و ترسناكترین هاككەرەكانی جیهان ڕوسین یاخود لە ناوچە جیاكانی ڕوسیا دەژین، چونكە بەپێی یاساو ڕامیاری هاككەرەكان بۆیان هەیە هەموو جموجوڵێك بكەن بەرانبەر بە ناوچە جیاوازەكانی جیهان لە دەرەوەی ڕوسیا.
”یفغینی بوغاتشوف ” یەكێكە لە هاككەرە هەرە ترسناك و گەورەكانی ڕوسیا كە داواكاری یەكەم لەلایەن FBI ەوە !! ناوبراو هاككەرێكی بەڕەگەز ڕوسیەو تەمەنی تەنیا 33 ساڵە و لە سەر زوی ڕوسیا دەژی، دواكاراوی یەكەم لەسەر تاوانی ئەلیكترۆنی لەلایەن ئاسایشی نیشتمانی جیهانەوە، بەهۆی ئەنجامدانی گەورەترین كردارەكانی هاككردنەوە لەسەر ملیۆنان هەژماری بانكی لە ئاستی جیهان.دەركەوتنی ناوبراو دەگەڕیتەوە بۆ سەرەتای ساڵی 2014، وەزارەتی دادی ئەمریكی ئاماژەی بەوەدا كە ڤایرۆسێكی نادروست بڵاو كراوەتەوە لەلایەن “یفغینی بوغاتشوف ” ەوە، كە ئەمەش كاریگەی كردووە لەسەر یەك ملیۆن و پینج سەد هەزار ئامێری ئەلیكترۆن و دزران و لەناوچونی ملیۆنەها دۆلار لە بەشە ئەژماری جیاوازی بانكە جیهانیەكان دا.
ڤایرۆسەكە بە ناوی “یفغینی بوغاتشوف ” بڵاو كرایەوە و بە ترسناكترین ڤایرۆس ئەژمار دەكرێت لە مێژوی هاكك و سكیوریتی ئەلیكترۆنی دا. لە ئێستادا ناوبراو زۆرترین كاتەكانی لەناو بەلەمە تایبەتەكەی لە دەریای ڕەش بەسەر دەبات، ناوبراو خاوەنی زۆرترین داهات و ڤیلا و پاساپۆرت و ڤیزایەو . حكومەتی ڕوسیا چەندین جار رەتی كردەوە تەسلیمی دەزگا ئاسایشەكانی حكومەتی ئەمریكی بكاتەوە بە بیانوی ئەوەی كە ناوبراو تا ئێستە هیچ تاوانێكی ئەلیكترۆنی لە ناوەوەی ڕوسیا بە ئەنجام نەگەیاندووە، لە كاتێدا زۆرێك لە ناوەند و هەواڵە تەكنۆلۆژیەكان هۆكاری دەسگیر نەكردنی دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی كە ناوبراو لەگەڵ دەزگای هەوڵگری و سیخوڕی ڕوسیا ئیش دەكات و یارمەتیان دەدات. بەپێی هەندێ ڕاپۆرتی جیهانی ئەوە پشتڕاست دەكرێتەوە كە ناوبراو دەستی یەكەمی هەبوو لە هاككردنەكانی سەردەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكاو ، دەستی تەواوی هەبوو لە گۆڕینی ئاراستەی داهاتووی سیاسەیتی ئەمریكا، بەم هۆكارە دەزگای ئاسایشیFBI ئەمریكی بڕی 3 ملیۆن دۆلار دەبەخشێت بە هەر كەسێك كە شوێنی زانیاری تەواوی ناوبراو ئاشكرا بكات.










