خه‌بات: هاوار مورتكەیی:-
یەكەم فەرهەنگی‮ ‬پۆڵەندی‮-‬كوردی‮ ‬بۆ جاری‮ ‬دووەم لەچاپدرایەوە،‮ ‬بەڵام ئەمجارە لە وڵاتی‮ ‬پۆڵەندا و لە چاپخانەی‮ ‬ئادام مارشالێك،‮ ‬كە بە پلەی‮ ‬یەكەم دێت لە نێو چاپخانە زانستییەكانی‮ ‬وڵاتی‮ ‬پۆڵەندا بەچاپ گەیەندرا و كەوتە بەر دیدی‮ ‬خوێنەرانەوە‮.‬

ڕێباز جەلال ئەحمەد نانەكەلی‮ ‬كە دانەری‮ ‬ئەو فەرهەنگەیە،‮ ‬ماوەی‮ ‬8‮ ‬ساڵ زیاتر كاری‮ ‬لەسەر كردووە بۆ برەو پێدانی‮ ‬و دەوڵەمەند كردنی،‮ ‬لە لێدوانێكی‮ ‬بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات لەبارەی‮ ‬ئەم فەرهەنگەوە گوتی‮: ‬فەرهەنگەكە لە‮ ‬830‮ ‬لاپەرە پێك دێت و زیاتر لە‮ ‬30‮ ‬هەزار وشە لەخۆ دەگرێت،‮ ‬ئەوە بە‮ ‬یەكەم كاری‮ ‬لەو جۆرە دادەنرێت لە مێژووی‮ ‬هاریكاری‮ ‬زانستی‮ ‬هەردوو گەلی‮ ‬پۆڵەندا و كورد‮ ‬
ڕێباز كە ئێستا لە وڵاتی‮ ‬پۆڵەندا نیشتەجییە،‮ ‬دەیەوێ لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬ئەو كارە خزمەتێك پێشكەشی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بكات و مۆركێك بەجێ بهێڵێ لەسەر زانستی‮ ‬كوردستان‮. ‬
لەلایەكی‮ ‬دیكەوە پڕۆفیسۆر ڤۆیچێخ ئۆژگا لە زانكۆی‮ ‬وارشۆ بۆ زانستەكانی‮ ‬ژیان لەبارەی‮ ‬ئەو فەرهەنگە دەڵێ‮: ‬ئامادەكردنی‮ ‬ئەو فەرهەنگە لە نوسینی‮ ‬چەندین نامەی‮ ‬دكتۆرا گرنگترە،‮ ‬ئەو فەرهەنگە بەردەوام هەموو لایەك سودی‮ ‬لێ دەبینێت بۆ هەمیشە دەتوانرێت ببێتە سەرچاوەیەك بۆ فێربوونی‮ ‬ئەو دوو زمانە‮.‬