خەبات: سولین سلێمان:-
هونەرمەندی ناوداری كورد “عەتا ئەحمەد” لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ “خەبات”دەڵێت؛من لە سلێمانی لە دایكبووم خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندیم هەر لە سلێمانی تەواو كردوە، پاشان چوومە هەولێر لەوێ كۆلێژی ئاداب بەشی مێژووم تەواوكرد، سەرەتای دەسپێكی هونەریم دەگەرێتەوە بۆ ساڵی هەشتاكان ئەو كات ئێمە یەكەم گروپی موزیكی رۆژئاواییمان پێكهێنا، كە گۆرانی لایڤ موزیكیمان دەگوت،كە لەچەند هونەرمەندێك پێكهاتبووین، هەروەها لە بارەی چونییەتی فێربونی ژەنیینی گیتار دەڵێت”ئەو كات كەس نەبوو كە ئێمە فێری ژەنینی گیتاربكات، من چونكە زۆر حەزم دەكرد فێرببم زۆر هەوڵم دا لە كۆتاییدا فێر بووم، بە تێپەربوونی كات توانیم تێكست و ئاواز بنووسم ،لە گەڵ هەریەك لە هونەرمەندانكەمال محمد و سالار مەحمود و بورهان محمەد، دواتر لە ساڵی3991 چوومە دەرەوەی وڵات ماوەیەكی زۆر لە هونەر دابڕام، بەڵام حەزی من بۆ هونەر وای كرد دوبارە بگەرێمەوە بۆ ئەنجام دانی كاری هونەری، چونكە ئەگەر مۆسیقا خۆت حەزت بۆی نەبێ ئیتر هەر چەند پشتگیرییش هەبێت ناتوانی بەردەوام بیت، دواتر یەكەم بەرهەمم لە ساڵی 9 بلاوكردەووە، ئەو كات سی دی نەبوو بۆیە بە كاسێت بڵاومانكردەووە، لەگەڵ هەریەك لە هونەرمەندان: سالارمەحمود و كەمال محەمەد،كە لە 9 گۆرانی پێكهاتبوو،
5 گۆرانییان تایبەت بە خۆم بوون، وە 6 گۆرانیشی لە ئاوازی من بوون، دواتركاتێك لە دەرەوەی وڵات گەرامەوە 5 سی دی دیكەمان لە گەڵ كەمال محەمەد تۆماركرد كە بە گشتی هەر 5 سی دییەكە لە 4 گۆرانی پێكهاتبوو،كە هەموویان خۆم ئاوازم بۆ دانابوون، هونەرمەند باسی هونەری دەكات و دەڵێت: هونەر لای من تەنیا حەز وخولیایەكە تا ئێستا هیچ داهاتێكم لە هونەر بە دەست نەهێناوە، چوونكە من لایڤ میوزیك ئەنجام نادەم، هەروەها هەر ئاواز و تێكستێك كە دەینووسم نایفرۆشم بۆ بە دەست هێنانی داهات چوونكە حەزناكەم هونەر بە پارە بفرۆشرێت،بەڵام كەسانێك هەن بە هونەرییەكەیان توانیویانە داهاتێك بۆ خۆیان پەیدا بكەن، تا ئێستاش تێكست و ئاوازم بۆ زۆرێك لە هونەرمەندان داناوە وەك حەمید عوسمان و هەڵوێست و كەمال ومحەمەد و سالار مەحموود و هونەری حەمە جەزا زۆری تریش، تا ئێستاش بەردەوامم، لە ساڵی 6891گۆرانییەكم كە تایبەت بە خۆم بوو بە ناوی خۆزگە بڵاوكردەوە، دواتر گۆرانیغوربەت كەلە ساڵیڕ 6102 بڵاومكردەووە، لە پرسیارێكدا كە ئایا بۆچی لە گۆرانییە دوێتەكانی زۆرتر لە گەڵ هونەرمەند سالارمەحمودا دەرئەكەوێت؟
لە وڵامدا دەڵێت:چوونكە ئێمە ستایل و شێوازی گۆرانییەكامان لێك نزیكە، وە هەردووكیشمان حەزمان بەو جۆرە ستایلەیە، من و هونەرمەند سالارمەحمود زیاتر لە 9 گۆرانی دوێتمان پێكەوە هەیە كە یەكێك لە وانە گۆرانی رۆژباش كە لە ساڵی 2014 كەتا ئێستا لە یوتیوب زیاتر لە 3ملیۆن بینەری هەیە، و یەكێك لە تایبەترین گۆرانییەكانی من گۆرانی خۆزگە یە كە زۆر تایبەتە لای من چوونكە پڕ بە دڵ گووتومە، لە پرسیارێكدا كە ئایا بۆچی ئێستا لەبواری هونەردا كەمتر دەردەكەویت؟
لە وڵامدا دەڵێت: من هونەر ناكەم بۆ ناوبانگ بوون یان بۆ بەدەست هێنانی داهات من تەنها وویستومە لە رێگەی هونەر خزمەتی میلەتی خۆمی پێبكەم، و تا ئێستاش خاوەنی 5 ئەلبوومم ، هەروەها لە بارەی نوێترین بەرهەمی خۆی دەڵێت: بەم زووانە بە چەند بەرهەمێكی نوێ دەگەڕێمەوە، كە یەكێك لە وانە گۆرانی دوێتێكە لە گەڵ هونەرمەند سالار مەحمود كە لە تێكست و ئاوازی خۆمە، عەتا لەدوماهیدا دەڵێت: رێز و خۆشەویستیەكی زۆرم بۆ بینەرەكانم هەیە راستە ماوەیەكە بێ دەنگم، بەڵام بەم زووانە بە 3 بەرهەمی نوێ دەگەڕێمەوە هیوادارم بە دڵیان بێت.










