د. خالیدە خەلیل❊
كاتێك تەمەنی هەر حزبێك دەبێتە (73) ساڵ، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت، كە ئەو حزبە مێژوویێكی هەیەو رەگی لە قوڵایی داكوتاوەو خەڵكێكی دڵسۆزی خۆی هەیە كار دەكات لەپێناو بەردەوامبوونی، كەواتە ئەو حزبە نوێنەرایەتی و ئەركی بەدیهاتنی خەونی نەتەوەیەك بگرێتە ئەستۆی خۆی و ئاڵای رزگاریخوازی مرۆڤایەتی هەڵگرتبێت، كە سەر بە هەموو بزووتنەوە رزگاریخوازەكانی جیهانە. حزبێك، خەباتی لە شاخ و پێدەشتەكان كردبێت، لە شارو گوندەكان، بە رۆژ و بە شەو، بەوپێیەی یادەوەری هەزاران تێكۆشەری هەڵگرتووە، ئەوانەی خوێنی خۆیان كردە قوربانی بۆ بەرگریكردن لە دواڕۆژی نەوەكانیان و تا ئەو حزبە بوو بە (پارتی دیموكراتی كوردستان)، كە لە سەر دەستی مەلا مستەفا بارزانی دامەزراوە، ئەو دەنگی كوردستانە، چونكە دامەزرێنەر بە لێهاتووییە سیاسییەكەی و سەركردایەتییە تێكۆشەرەكەی توانی دۆستایەتیگەلێك لەگەڵ سەركردەكانی جیهان پەیدا بكات. سەرباری حزبە شۆڕشگێڕەكانی شوێنە جیاجیاكانی سەر رووی زەوی، بنەماكانی پارتی، بۆ پایەداری كەسیێتی نەبووە، یان دەستكەوتێكی عەشایەری وەك دوژمنانی پڕوپاگەندەیان لە دوو دەكرد، بەڵكو گوزارشتكردن بوو لەسەر خۆشهیوایی گەلێك تا گەیشتن بە دوایین كاروانی پایەداری، ساڵیادی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە لە 16 ی ئابی 1946 دامەزراوە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی سەرۆكی هێژا جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی. دەیان ساڵە، حزبی دیموكراتی كوردستان لە خەبات و تێكۆشانی بەردەوامە لەسەر هەموو ئاستەكان، سیاسیی و فكری و بەرگری بە شێوەیەك لە بەرایی بەرپەرچدانەوەی حكومەتە یەك لە دوای یەكەكان بووە لە مێژووی عیراق، كە مافی كوردستانیان پێشێل كردووە. لە بیستەكانی سەدەی رابردوو تا كاتی ئێستا. لێرەدا پێویستە ئاماژە بە تێكۆشانی كورد بكەین لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلول ساڵی1961 لەگەڵ شۆڕشی پێشكەوتووخوازی گوڵان ساڵی1976 تا بە سەرهەڵدانە شكۆدارەكەی ئازاری1991 رادەگات سەرباری ئەوەش، كە ئەمڕۆ حزب لە پێناویدا هەوڵ دەدات. بۆ ئەم مەبەستەش نەوەی نوێ لە پاڵییەتی و قۆڵی لێ هەڵماڵیوە و لە هەموو رووێكەوە تێدەكۆشێت رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی و ئامادەیی سیاسیی كاراشی هەیە لە ژیانی كوردستان دا، پارتی خۆی خستووەتە بەردەم بەرپرسێتی مێژوویی، كە لە پێناویدا تێكۆشاوە. واتە خۆی بۆ یەك لە گرنگترین رووبەڕووبوونەوەكان ئامادە كردووە، كە نەك تەنها بۆ كوردستان، بەڵكو بۆ ناوچەكە بەتەواوەتی، كە ئەویش قۆناغی داعش2014 كە لە چەندین لایەنەوە لە دژی جەنگا لەوانە سەربازی و سیاسیی و پێشوازیكردن لە ئاوارە و دەربەدەرەكانی بن دەستی داعش. ئەمانە هەموو لە ئارادابوون لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان لەژێر ئابلوقەی ئابووریدا بوو، كە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵی سەپێندرابوو، لە كوتاییدا بە لێزانی سەركردایەتی تێپەڕێنرا، بێگومان ئەوەش، كە حكوومەتی بەڕێوە دەبرد لە سەرووی هەموویانەوە مسعود بارزانی بوو، كە مافی هەموو پێكهاتەكان پارێزراو بوو، كە لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێ بوون بەتایبەتی چاودێریكردنی ئێزیدیەكان و كۆكردنەوەیان لە شوێنێكی دڵنیای دوور لە دەستی داعشی تاونكار، هەروەها كردنەوەی وەرشەی كارو خول و كۆنگرەی تایبەت بۆ چاكردنەوەی دەرچووانی بن دەستی داعش تا ببنە ئامرازی كارا بۆ بەشداریكردن لە بنیاتنانی دواڕۆژی كوردستان، جا داننانی پەرلەمانی كوردستان بەوەی، كە بەسەر ئێزیدییەكان هاتووە بریتی بووە لە كۆكوژی و كاركردن لە پێناو ئەوەی ئەو كۆكوژییە بە هەموو دنیا بناسێنێت لەپێناو دابینكردنی مافی ئەو پێكهاتە دێرینەی كورد، تا جارێكی تر ئەوە روونەداتەوە، كە بە درێژایی مێژوو بەسەریان هاتووە. زیاتر لە73 ساڵە، نووسەر سەری سوڕدەمێنێ لە كوێوە دەست پێ بكات، بۆ باسكردنی وێستگەكانی تێكۆشان، كە زۆر مەزنن، یان ئەوەی پێدا تێپەڕبووە، پێویست بە كتێبێكی زۆر دەكات لەسەر دابنرێت، بە شێوەیەك مێژوونووسان خۆیان بۆ تەرخان بكەن، چونكە دەستكەوتی میللەت و ناونیشانی پایەدارین، كە نەوەكانی داهاتوو ماوەیەكی درێژ لە ئاستیاندا دادەمێنن. پیرۆزبایی لە ساڵیادی پارتی و دامەزرێنەرەكەی مەلا مستەفا بارزانی. كە چ كاتێك ناوی سەركردە جیهانییەكان بێت ناوی ویش دێت. بەرزو بڵند بێت یادی شەهیدانی سەربەرز، ئەوانەی شاخ و ئەشكەوتەكانی كوردستان دەیانناسن، ئەوانەی تا دوا هەناسە شەڕیان كردووە بۆ بەرگریكردن لە مافی كەسوكاریان، وەك تۆڵەیەكیش بێت بۆ قوربانیانی ئەنفال و بۆمبە كیمیاوییەكانی كۆكوژی. سڵاوێكی گەرمیش بۆ پێشمەرگە، بۆ ئەو پیاوانەی هەرێم بە هۆی شەونخونی ئەوان لە ئارامیدایە، سڵاو لە سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە وای لە هەرێم كرد لە ناوچەیەكی هەژار ببێتە هێزێكی ئابووری و زانستی و پڕشنگدار لە رووی تەندروستی و گەشتوگوزارەوە. هەموو ساڵێك پارتی دیموكراتی كوردستان هیوامانە، هەر بۆ خۆشی چاوەڕوانی دروستكردنی ژیان و دواڕۆژێكی درەوشاوەی لێ دەكرێت بۆ سەرتاسەری كوردستان بە گشتی، واتە بۆ خۆی ئەو داوەیە، كە دوڕو لەعلە پەرشوبڵاوەكان لە هەر چوار پارچەكەی لە دەوری خۆیدا كۆدەكاتەوە.
❊ د. خالیدە ئەندامی پەرلەمانی عیراق و ئەندامی نووسینگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان.
لە عەرەبییەوە: شوان سەرابی










