بەدواداچوونی: سەید فاتیح بەرزنجی
هەموو ساڵێك لەگەڵ هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان بەو بۆنە پیرۆزە قوربانی دەكەن، بەداخەوە هەندێك لە هاووڵاتیان پاشماوەی ئاژەڵەكان فڕێ دەدەنە ناو گەڕەك و ئاوەڕۆكان و ژینگەی شار تێك دەدەن و بۆنی گەنیوی پاشماوەی ئاژەڵەكان خەڵكی گەڕەكەكان هەراسان دەكات و دەبێتە هۆكاریش بۆ چەندین نەخۆشی بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكانی ژینگە پارێزی و شارەوانی و تەندروستی و ڤێتەرنەری بەهاوكاری قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێرو پۆلیسی شارەوانی سزای ئەو كەسانە بدەن كە پاشماوەی ئاژەڵ فڕێ دەدات ئەگەرچی بەرلەهاتنی جەژنی قوربان لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبوونەوەیان لەسەر ئەو بابەتە كردبەڵام بەداخەوە لەچەندین شوێنی جیاجیای شاری هەولێر لاشەی ئاژەڵی مردووو پاشماوەی ئاژەڵ فڕێدرابوو دەربارەی ئەو دیاردە قێزە وونە وەك ڕۆژنامەی خەبات ئەو ڕاپۆرتەمان ئەنجامدا: فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵ خەڵكی هەراسان كردووە لەنزیك عەلوەی هەولێر لاشەی چەندین ئاژەڵی مردوو فڕێدرابوو دیمەنی ئەو ناوەی شێواندبوو لەوێ چەند ماڵێك هەیەو ئەوانیش لەبۆنی ئەو ئاژەڵە مردووەكان بێزارببوون. مام كازم بۆ كڕینی شت ومەك هاتبووە عەلوەو لەوبۆنە پیسە هەراسان ببو گووتی: داوا لە پۆلیسی شارەوانی و ژینگە پارێزی دەكەم كە سزای ئەو كەسانە بدات كە پاشماوەی ئاژەڵ فڕێ دەدەنە ئەو شوێنانە شێرزاد قەساب لە گۆشتگەی هاوچەرخی هەولێر گوتی: ئەوكەسانەی كە نیازی قوربانی كردنیان هەبوو بۆچی نەهاتن لە گۆشتگەی هاوچەرخی هەولێر بەپاك و خاوێنی ئاژەڵەكانیان سەرنابڕن. مام كەریم گووتی: قوربانی كردن خێرێكی گەلێك گەورەیە بەڵام بەو مەرجەی كە پاشماوەی ئاژەڵ فڕێ نەدرێتە ناو كوچەو كۆڵانەكان بەداخەوە ئەوەی كە تێبنیمان كرد فڕێ دانی پاشماوەی ئاژەڵ بوو لە ناو شارو دەرەوەی شار ئەو كەسانەی كە خێر دەكەن نابێت پاشماوەی خۆراك فڕێ بدەنە ناو گەڕەكەكانیان. مام خورشید گوتی:ئەگەر لەنزیك عەلوەی هەولێر بوەستی ئەوا بەچاوی خۆت بۆنی گەنیوی ئاژەڵەكان چۆن هەراسانت ناكات ئەو لاشانە دیمەنی ئەو شوێنانە تێك دەدەن. هەڵمەتی فڕێدانی ئەو پاشماوانە دەستی پێكرد شارەوانیەكانی هەولێر هەڵمەتێكی گەورەیان بۆ خاوێنكردنەوەی پاشماوەی ئاژەڵەكان دەست پێكردو توانیان لە چەندین شوێن ئەو پاشماوانە پاك بكەنەوە. ئەندازیار فەرمان خەلیل بەڕێوەبەری فەرمانگەی خزمەتگوزاری و ژینگە پارێزی هەولێر ڕوونیكردەوە: بەداخەوە ئەو كەسانەی كە قوربانیان كردووە هەرچی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانیە فڕێی دەدەن و گوێ بەپاك ڕاگرتنی شار نادەن بۆنی ئەو پاشماوانانە خەڵكی هەراسان دەكات بۆیە بەهاوكاری و هەماهەنگی هەردوو شارەوانی پێنج و شەش هەڵمەتێكی فراوانیان ئەنجامدا بۆ پاككردنەوەی ئەوشوێنانەی كە هاووڵاتیان پاشماوەی ئاژەڵیان فڕێ داوەتە شوێنی گشتی دیارە بۆنی ئەو ئاژەڵە مردووانەو پاشماوەكانی ئاژەڵ كاریگەری دەكاتە سەر تەندروستی هاووڵاتیان و دەبووایە هاووڵاتیان برا قەسابەكان لەجیاتی ئەوەی كە لە گۆشتگەی هاوچەرخی هەولێر ئاژەڵەكان سەربڕن لە سەرشەقام و كوچەو كۆڵانەكان ئاژەڵ سەردەبڕن ئەی نازانن دیاردەیەكی قێزەوونەو پیس كردنی ژینگەیە كاری ئێمە خزمەتكردنی هاووڵاتیانەو ئەوانیش دەتوانن هاوكاریمان بكەن بە فڕێ نەدانی پاشماوەی ئاژەڵ بۆئەووەی ژینگە پیس نەبێت دواتر ئەندازیار شۆڕش عەلی بەڕێوەبەری شارەوانی شەش گوتی: هەموو ساڵێك لەگەڵ هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز ژمارەیەك لە هاووڵاتیان قوربانی دەكەن و ئاژەڵی گەورەو بچوك بۆ قوربانی دەكڕن و ئامادەی دەكەن بۆ جەژنی قوربان و لە زۆربەی كوچەو كۆڵانەكانی شاری هەولێرئاژەڵ سەردەبڕن و گۆشتەكەی دەكەنە خێر و گوێ بەوە نادەن كە ئەو پاشماوەیە لەكوێ فڕێ دەدەن و ژینگەی شار پیس دەكەن دیارە لەماوەی ئەوچەندڕۆژانەی جەژنی قوربانی پیرۆز قوربانیەكی زۆر كراوەوپاشماوەكەش پەرتەوازە بووەو بەشێكیشی فڕێ دراوەتە ناو ئاوەڕۆكان وئەوانەی كە ئەو كارە قێزە ووونە دەكەن گوێ بە هیچ جۆرە ڕێنماییەك و عادات و تەقالیدێك نادەن وبۆنی ناخۆشی ئەو پاشماوەیە سەرتاسەری گەڕەكەكان دەگرێتەوەوزیانی تەندروستی بۆ هاووڵاتیان هەیە بۆئەو مەبەستەش بەهاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان توانرا هەڵمەتێكی گەورە بۆ پاككردنەوەی ئەو پاشەڕۆیانە ئەنجام بدرێت و داواش لە هاووڵاتیان دەكەین لەكاتی قوربانی كردن ڕەچاوی ژینگە پارێزی بكەن و پاشماوەی ئاژەلە كان فڕێ نەدەنە ناو ئاوەڕۆكان و گۆڕەپانی ناو گەڕەكە كان دواتر ئەندازیار سرود عەبدولمەجید بەڕێوەبەری ئاوەڕۆكانی هەولێر ڕوونیكردەوە: هەر كە جەژنی قوربان هات خەڵكێكی زۆر قوربانی دەكەن بەداخەوە هەندێ لە هاووڵاتیان پاشماوەی ئاژەڵ فڕێ دەدەنە ناو ئاوەڕۆكان بۆیە ئاوەڕۆكان دەگیرێن و چەندین جاریش داوامان لە هاووڵاتیان كردووە كە پاشماوەی ئاژەڵ فڕێ نەدەنە ناو ئاوەڕۆكان و دەتوانن لە ناو گوش یاخودلە ناو حاویە دیبنێن تا كرێكارانی پاككەرەوە دێن بۆ هەڵگرتنی لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە قوربانی كردن بە پاك و خاوێنی بێت و ژینگە پیس نەكەن و ئاژەڵەكانیان لە گۆشتگەی هاوچەرخی هەولێر سەربڕن تەندروستترەو پاكترە و لەوێ پشكنین بۆ ئاژەڵەكان دەكرێت قازانجترە.
سهرهتا بهدواداچوون لە هەولێر هەڵمەتێك بۆ پاككردنەوەو فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی ئەنجامدەدرێت










