خهبات: سەرهەنگ نەجمەدین:-
لەبارەگای یانەی وەرزشی قەڵای توركمان، سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێری و یاریزانان پێشوازیان لە ئایدن مەعروف وەزیری هەرێمی كوردستان كرد. وێرای بەخێرهاتن وپیرۆزبایی لێكردنی لەلایەن ئەندامان ویاریزانانی یانەی قەڵای توركمان كە بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی وەزیری هەرێمی كوردستان، ئایدن مەعروف لەلای خۆیەوە خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەندامان و یاریزانانی یانەی وەرزشی قەڵای توركمان ڕاگەیاند كە هەمیشە حزوریان لە چالاكییە جۆراوجۆرەكاندا هەبووە و هیوای سەركەوتنی بۆخواستن، هەروەها بەڵێنی ئەوەی پێدان كە هەرچی لەتوانایدا بێت بۆ پێشخستنی ئاستی یانەكە لەسەرجەم بوارەكان هەمیشە درێغی ناكات و بەهەموو شێوەیەگ پاڵپشت و هاوكاری یانەكە دەبین لەهەموو ڕوویەكەوە.










