خهبات: مسلم دۆلەمەری – بارزان:-
لەدرێژەی كاروچالاكی وخزمەتكردن بە توێژی لاوان، ناوەندی باڵای بارزانی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان لە یادی جینۆسایدكردنی 8000 هەزار بارزانی، هەستا بە كردنەوەی خولێكی تۆپی پێ بۆ 42تیپی سنووری چالاكی خۆی و دەورووبەریشی، بەتایبەتی كەسوكاری جینۆسایدكراوەكانی بارزانی.
شایانی باسە لەیەكەم یاری ئەم خولەدا هەردووتیپی برایەتی بلێ و دیاری بلێ بەیەك گەیشتن و دواجار تیپی برایەتی بلێ توانی بە 5 گۆڵ بەرامبەر بە 4 گۆڵ سەركەوێت یارییەكە بباتەوە.










