خەبات: سولین سلێمان:-
لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ خەبات خانمە هونەرمەند “پەرواز حسێن” دەڵێت؛ من لە شارەدێی”قەڵادزێ” لە دایك بوم، بەڵام ئێستا نیشتەجێێ شاری”هەولێرم” چۆنییەتی بەشداری كردنی خۆی لە بەرنامەی “عەرەب ئایدڵ” باس دەكات و دەڵێت:من خۆم هەر لە منداڵییەوە حەزم بە گۆرانی گوتن كردووە،زۆرحەزم بە دەركەوتن نەكردووە، پێشتر،بەرنامەیەك هەبوو بە ناوی”ستار ئەكادییمی” كە لە وڵاتی لوبنان بەڕێوە دەچوو ،ویستم بەژداری بكەم ،بەڵام دواتر، بەرنامەیەكی تر هات كە ئەویش بەرنامەی”عەرەب ئایدڵ”بوو، من سوپاس گوزارم كە بۆ یەكەم جار پرۆگرامەكە هاتە كوردستان وعێراق بە نسیبی من بوو،لە “9” هەزار كەس لە عێراق و كوردستان یەكەم كەس بوم كە هەڵبژێردرام كە تێدا گۆرانییەكی كوردی و عەرەبیم گووت ،لێژنەكە بە گۆرانییە كوردییەكە زیاتر سە رسامی دەنگی من بون توانیم بە سەركەوتوویی یەكەم قۆناغ تێپەڕێنم،بە بەشداری كردنم لە و بەرنامەیە خەونەكەم هاتەدی، هەروەها توانیم تا ڕادەیەكی زۆر باش قۆناغەكان بە سەركەووتویی تێپەڕێنم، زۆر ماندووبوم ، زۆرگریام ، زۆرتاڵیم چەشت تاوەكو هەموو قۆناغە باشەكان وسەختەكانم تێپەڕاند، بەڵام لە كۆتا پرۆگرام بەهۆی كەمی دەنگ نەم توانی بەردەوام بم، هەروەها بە گۆرانی”ئاشق مەبە” كە من و هاوسەرەكەم “گۆران ساڵح” بە یێكەوە پێشكەشمان كرد ، كە دەنگ دانە وەیەكی زۆر باشی لێكەوتەوە، ئەو گۆرانییە منی ناساند، ئێستاس لە یوتیوب زیاتر لە “47” ملیۆن بینەری تێپەڕاندووە ، بە گووتنی ئەو گۆرانییە تە واوی لێژنە كە و بینەری سەرسام كرد، لە پرسیارێكدا كە تا ئێستا چەند كلیپی هەبووە؟ لە وڵامدا دەڵێت؛ من بەرهەمەكانم پوختن و بەدواداچونی زۆری بۆ دەكەم، دەمەوێت بەرهەمەكانم كوالێتی بێت وە بۆ هەمیشە بمێنێتەووە سەرەتا بە بەرهەمی”كوردستان” لە گەڵ گۆران ساڵح ی هاوسەرم بە دوێت لە ساڵی”2014” بڵاومان كردەووە، دواتر كلیپی”كل جدید”،كە بە زمانی كوردی و عرەبی بوو هەر لە ساڵی”2014” بڵاوم كردەووە، دواتریش كلیپی” رۆژانی خۆشەویستی” كە لە تێكست و ئاوازی “سامی ئەرگوشیی” لە ساڵی”2017” بڵاوم كردەوە، دواتر گۆرانی”من جمالك” كەبە زمانی عرەبی بوو لە ساڵی”2018” كە تیكستی”حمد غریب الشمیری” ئاوازی”احمد حداد”ە لە دەرهێنانی “گۆران ساڵح ی هاوسەرم، كلیپێكی تریشم ئەو ساڵ بڵاوبووە بەزمانی عرەبی بە ناوی”كل مشاعر”
لەپرسیرێكدا كە ئایا هیچ ئەلبوومێكی بەردەستە؟
لە وڵامدا دەڵێت؛ بەڵی من لە ئێستادا كاربۆ ئەلبوومێك دەكەم لە گەورە ئاواز دانەری كوردو عەرە ب كار لەسەر ئەلبوومەكەم دەكەم ، ئەلبومێك دەبێت ماندوو بونێكی زۆری پێوە دیار دەبێت، پلانی دوێتیكی باشم هەیە، لە كۆتاییدا دەڵێت؛ بەرنامەی”عەرەب ئایدڵ”وای كرد من هەوادارێكی زۆری كورد و عەرەبم هەبێت، سوپاسی خوای گەورە دەكەم كە وا بەهرەی دەنگ خۆشێ پێدام، سوپاسی”mbcدەكەم كە دەنگ و بەهرەی منی گەیاند سوپاسی هەموو كەس و لایەنێك دەكەم كە پشگیری لێكردم بە بێ جیاوازی، ئە و خەڵكە خۆشەویستەی پشگیری كارەكانم دەكات،وە سوپاسی سپۆنسەرەكانم دە كەم كە لە كلیپەكانم هاوكاری ماددی من دەكەن.










