خەبات‮: ‬سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژوكی:-
ماموستا فەلەكەدین كاكەیی‮ ‬خەباتكارێكی‮ ‬ماندوونەناسی‮ ‬رێگای‮ ‬رزگاری‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬رۆشنبیرێكی‮ ‬مەزنی‮ ‬هەمیشە لە سەنگەری‮ ‬گەل،‮ ‬رۆژنامەنووسێكی‮ ‬بلیمەت و قوتابخانە بۆ نەوەكانی‮ ‬ئەمڕۆ بوو‮. ‬داكۆكیكارێكی‮ ‬گەورە بوو لە ئازادی‮ ‬و پێكەوەژیان و بیری‮ ‬رۆشنی‮ ‬دیموكراتی،‮ ‬كەسایەتییەكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬و خۆشەویست و جێگای‮ ‬رێزی‮ ‬هەموو لایەك بوو،‮ ‬سیاسەتوانێكی‮ ‬بە حیكمەت و قاڵبووی‮ ‬ژیانی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬بوو،‮ ‬روناكبیر و نووسەر و ئەدیبێكی‮ ‬هەمیشە بەبەرهەم و بە بڕشت بوو،‮ ‬هاوسۆز و هاو ئاراستەبوو لەگەڵ بیری‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و پێشكەوتنی‮ ‬كۆمەڵایەتی،‮ ‬خزمەتكارێكی‮ ‬هەمیشە بەخەمی‮ ‬كولتور و هونەر و ئەدەب و رۆژنامەگەریی‮ ‬كوردستان بوو‮. ‬لە دەستچوونی‮ ‬مامۆستا فەلەكەدین وشكبوونی‮ ‬ناوادەی‮ ‬كانییەكی‮ ‬هەمیشە هەڵقوڵاو بوو،‮ ‬لە دەستدانی‮ ‬مرۆڤێكی‮ ‬كەم وێنە بوو،‮ ‬زیانێكی‮ ‬گەورە بوو بە هەموو كایەكانی‮ ‬كولتوور و رۆشنبیری‮ ‬كوردستان گەیشت‮.‬

ژیان و خەباتی‮ ‬فەلەكەدین كاكەیی
‮‬فەلەكەدین سابیر كاكەیی‮ ‬ناسراو بە‮ ‬فەلەكەدین كاكەیی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1943 لە دایك بووە و نووسەر و رۆژنامەنووس بووە لە سەرەتای‮ ‬ساڵی‮ ‬1957 ‮- ‬1959 ‮ ‬دەستی‮ ‬بە چالاكی‮ ‬قوتابی‮ ‬و لاوان كردووە‮.‬
لە ساڵی‮ ‬1964 دەستی‮ ‬كردووە بە نووسینی‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬بە زمانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و لە ساڵی‮ ‬1967 لە بەغدا،‮ ‬رۆمانی‮ ‬بیتاقەی‮ ‬یانسیبی‮ ‬چاپكردووە و چەندین چیرۆكی‮ ‬بە زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬و عەرەبی‮ ‬نووسیوە،‮ ‬سەرباری‮ ‬وتارگەلێكی‮ ‬ئەدەبی‮ ‬و وەرگێڕان لە كوردی‮ ‬بۆ عەرەبی‮ ‬و بە پێچەوانەوە‮.‬
‮‬فەلەكەدین كاكەیی‮ ‬لە نیسانی‮ ‬1967 ‮ ‬گۆڕانكارییەكی‮ ‬لە ژیانی‮ ‬نووسینیدا بەسەر دا دێت و دەچێتە ریز پەیامنێران و نووسەرانی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬ئەلتەئاخی‮ ‬،‮ ‬كە رۆژانە بە زمانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬لە بەغدا دەردەچوو،‮ ‬كە تا ئەمڕۆش بەردەوامە،‮ ‬وەك پەیامنێر و نووسەر لە ئەلتەئاخی‮ ‬كاری‮ ‬كردووە،‮ ‬دواتر بۆتە نووسەرێكی‮ ‬جێگیر و نووسەری‮ ‬لاپەڕەكان و بەڕێوەبەری‮ ‬نووسین‮ .‬
لە‮ ‬2003 بۆتە سەرنووسەر و ئێستاش خاوەن ئیمتیازیەتی‮ ‬هەروەك سەرنووسەری‮ ‬چەندین رۆژنامە و گۆڤاری‮ ‬دیكەی‮ ‬بە كوردی‮ ‬و عەرەبی‮ ‬بووە،‮ ‬چ لە شار‮ ‬یان شاخ لە كاتی‮ ‬بەرگریدا‮.‬
لە ساڵی‮ ‬1974 بۆتە بەڕێوەبەری‮ ‬راگەیاندن لە ناو شۆڕش و بە پڕاكتیك بۆتە سەرنووسەری‮ ‬ئێزگەی‮ ‬دەنگی‮ ‬كوردستان،‮ ‬واتە لە ساڵی‮ ‬1974ەوە تا‮ ‬1994 بە بەردەوامی‮ ‬سەرپەرشتی‮ ‬كردووە،‮ ‬واتە بە درێژایی‮ ‬20 ساڵ بێ پچڕانەوە مەگەر بە هۆی‮ ‬وەستانی‮ ‬ئێزگەوە‮ ‬،‮ ‬كە هەندێك جار رادەوەستا‮.‬

‮‬فەلەكەدین كاكەیی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1980 ‮ ‬تا1991 بە پڕاكتیك سەرنووسەری‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات بوو،‮ ‬كە بە نهێنی‮ ‬لە شاخ دەردەچوو،‮ ‬لە نێوان ساڵانی‮ ‬1993 ‮-‬2001 بە سەرنووسەری‮ ‬خەبات،‮ ‬كە دامەزرا و هەفتانە ژمارەیەكی‮ ‬لێ دەردەچوو،‮ ‬بە درێژایی‮ ‬ساڵانی‮ ‬1960 ‮-‬1974 رۆڵی‮ ‬هەبووە لە چالاكییەكانی‮ ‬سەندیكا،‮ ‬جەماوەری‮ ‬و جوتیارییەكان و كرێكارییەكاندا‮.‬
لە ساڵی‮ ‬1979 ‮ ‬بە ئەندامی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەڵبژێردراوە،‮ ‬دواتر بۆتە ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسیی‮ ‬لە هەمان ساڵدا و تا ئێستاش لە ناو سەركردایەتی‮ ‬حزبدا ماوە‮.‬

لە‮ ‬1992 ‮ ‬لە‮ ‬یەكەمین خولی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان بە ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردستان هەڵبژێردراوە‮.‬
لە ساڵی‮ ‬1996 ‮ ‬بوو بە وەزیری‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە‮ ‬2006 ‮ ‬دووبارە هەڵبژێردرایەوە بە وەزیری‮ ‬رۆشنبیری‮.‬
لە ساڵی‮ ‬1992 ‮ ‬تا‮ ‬2005 ‮ ‬ئەندام پەرلەمان بووە،‮ ‬ئەندامی‮ ‬چەندین‮ ‬یەكێتی‮ ‬و رێكخراوی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬نووسەران و رۆژنامەنووسان بووە‮.‬
هاوكات ئەندامی‮ ‬یەكێتی‮ ‬پەرلەمانتارانی‮ ‬كوردستان و سەرۆكی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬برایەتی‮ ‬كورد و تورك بوو،‮ ‬بەشداری‮ ‬لە ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬كردووە بە تایبەتی‮ ‬پەیوەست بە ئۆپۆزسیۆنی‮ ‬عێراقی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1985 ەوە تا گۆڕانی‮ ‬رەوشی‮ ‬عێراق‮. ‬دەیان نامیلكە و كتێبی‮ ‬بە هەردوو زمانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و كوردی‮ ‬داناوە‮.‬
رۆژی31‮/‬7‮/‬2013‮ ‬فەلەكەددین كاكەیی‮ ‬سیاسەتوان و بیرمەندی‮ ‬ناسراوی‮ ‬كوردستان و ئەندامی‮ ‬پێشووی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە هاوینەهەواری‮ ‬سەڵاحەددین كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬كرد‮.‬

خوالێخۆشبووفەلەكەدین كاكەیی‮ ‬نموونەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬روژانی‮ ‬تەنگانە بۆ كوردایەتی،‮ ‬نمونەی‮ ‬سەركردەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەستێرەیەكی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر كە هەر لە تەمەنی‮ ‬لاوێتییەوە تاكو دوا ساتەكانی‮ ‬تەمەنی‮ ‬بەردەوام لە خەبات و خزمەت دا بوو‮.‬

مامۆستا فەلەكەدین كاكەیی‮ ‬مرۆڤێكی‮ ‬شۆڕشكێر بووە و عاشقی‮ ‬رێگای‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بووە،‮ ‬مامۆستا فەلەكەدین نوسەر و رۆشنبیری‮ ‬هەستكردن بە ئازارەكانی‮ ‬كوردستان‮ ‬،كەسێك كە هەموو تەمەنی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ خەباتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و پێشمەرگایەتی‮ ‬لە رۆژانی‮ ‬سەخت تاكو كۆچی‮ ‬تەرخان كرد،مامۆستا فەلەكەدین نمونە مرۆڤێكی‮ ‬نەرم و نیان و سەبر و تەحمول،نمونە پێشمەرگەی‮ ‬روژانی‮ ‬تەنگانە بۆ كوردایەتی،‮ ‬نمونە سەركردەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬نمونە نوسەرێكی‮ ‬سەركەوتو و نمونە رووناكبیری‮ ‬كوردستان،‮ ‬نمونە تێكۆشەرەك كە هەمیشە لە گەڵ ئیش و ئازارەكانی‮ ‬خەلكی‮ ‬كوردستان بووە،‮ ‬هەمیشە خۆشەویستی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬بووە‮ ‬،مامۆستا فەلەكەدین كاكەیی‮ ‬قارەمانی‮ ‬رۆژانی‮ ‬سەختی‮ ‬تەنگانە بوو لە رۆژ و قۆناغەكانی‮ ‬سەخت چ لە شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلووول چ لە شۆڕشی‮ ‬گوڵانی‮ ‬پێشكەوتنخوزا،‮ ‬كەسێكی‮ ‬متمانە و باوڕپێكراوی‮ ‬نزیك شەهیدی‮ ‬هەمیشەلە‮ ‬یاد ئیدریس بارزانی‮ ‬و جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬بووە،‮ ‬مرۆڤێك بوو كە تەنها ئامانجەكانی‮ ‬بیروباوری‮ ‬رێگای‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمربووە،هەمیشە پەیوەندی‮ ‬لە گەڵ نوسەران و رۆشنبیران و رۆژنامەنوسەكان دۆستانە بووە‮.‬

سەرۆك بارزانی‮: ‬ڕۆڵی‮ ‬گەورەی‮ ‬فەلەكەدین كاكەیی‮ ‬لە شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول،‮ ‬وەك پێشمەرگە و سیاسەتمەدار و وەك‮ ‬ڕۆشنبیر و میدیاكار لە لاپەڕە زێڕینەكانی‮ ‬مێژووی‮ ‬گەلەكەماندا تۆمار دەكرێت‮.‬
بەڕێز جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی،‮ ‬لە ماتەمینی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬نووسەر و سیاسەتمەداری‮ ‬كورد فەلەكەدین كاكەیی‮ ‬نووسیبووی‮: ‬ئەو پیاوە هەڵكەوتووەی‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬بە درێژایی‮ ‬تەمەنی‮ ‬خۆی‮ ‬لە پێناو نەتەوەكەیدا لە خەبات و تێكۆشاندا بوو،‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬گەورەی‮ ‬ئەو لە شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول،‮ ‬وەك پێشمەرگە و سیاسەتمەدار و وەك‮ ‬ڕۆشنبیر و میدیاكار لە لاپەڕە زێڕینەكانی‮ ‬مێژووی‮ ‬گەلەكەماندا تۆمار دەكرێت‮. ‬

لەو‮ ‬ڕۆژانەدا كە بە ئاگر و ئاسن هەوڵی‮ ‬بێدەنگكردنی‮ ‬كورد دەدرا،‮ ‬جێ پەنجەی‮ ‬فەلەكەدین كاكەیی‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژنامەكانی‮ ‬التاخی‮ ‬و‮ ‬خەباتدا بۆ گەیاندنی‮ ‬پەیامی‮ ‬كورد،‮ ‬زۆر دیار و بەرچاو بوو‮.‬
كاك فەلەكەدین وەك‮ ‬ڕۆڵەیەكی‮ ‬هەڵكەوتووی‮ ‬برایانی‮ ‬كاكەیی،‮ ‬لە شۆڕشی‮ ‬گوڵانیشدا بەشدارییەكی‮ ‬چالاك و كاریگەری‮ ‬هەبوو‮. ‬دوای‮ ‬ڕاپەڕینە مەزنەكەی‮ ‬گەلەكەشمان،‮ ‬كاك فەلەكەدین وەك ئەندامی‮ ‬خولی‮ ‬یەكەمی‮ ‬پەرلەمان و دواتر وەك وەزیری‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬و وەك سیاسەتمەدار و‮ ‬ڕۆشنبیرێكی‮ ‬گەورە خزمەتی‮ ‬دۆزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلەكەی‮ ‬كردووە‮. ‬بە درێژایی‮ ‬ساڵانی‮ ‬ڕابردوویش‮ ‬ڕاوێژكارێكی‮ ‬متمانە پێكراوی‮ ‬ئێمە بوو و‮ ‬بەشدارییەكی‮ ‬گرینگی‮ ‬لە دروستكردنی‮ ‬بڕیاری‮ ‬سیاسی‮ ‬لە كوردستان هەبووە‮.‬
لە دەستدانی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕۆشنبیر و تێكۆشەرە ناودارەی‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬خەسارەتێكی‮ ‬گەورەیە‮.‬

نێچیرڤان بارزانی‮: ‬فەلەكەدین كاكەیی‮ ‬ڕۆشنبیرییەكی‮ ‬زۆر فراوانی‮ ‬هەبوو،‮ ‬ئامانجەكانی‮ ‬هەمیشە زۆر گەورەتر بوون لە ئارەزووی‮ ‬شەخسی،‮ ‬كاركردنیشی‮ ‬زۆر فراوان و ماندوونەناسانە بوو‮.‬
بەرێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بۆ كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬فەلەكەدین كاكەیی‮ ‬لە پەیامێكدا نووسیویەتی‮:‬
كە ئەم پەیامە دەنووسم بۆ نیشاندانی‮ ‬هاوخەمیی‮ ‬خۆم لەگەڵ نەتەوەكەم بەبۆنەی‮ ‬لەدەستدان و كۆچی‮ ‬دواییی‮ ‬فەلەكەدین كاكەیی،‮ ‬هەست بە خەمێكی‮ ‬زۆر گەورە دەكەم‮. ‬كاك فەلەكەدین كەسێكی‮ ‬زۆر نزیك و خۆشەویستی‮ ‬من بوو،‮ ‬ئەو بۆ من وەك مامۆستایەك بوو‮.‬

لە دوای‮ ‬نسكۆی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولەوە،‮ ‬بەردەوام كاك فەلەكەدین كاكەییم لە ماڵێ خۆمان و لە بارەگاكانی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬دەبینی‮. ‬كاك فەلەكەدین و‮ ‬ڕەحمەتیی‮ ‬ئیدریس بارزانیی‮ ‬باوكم،‮ ‬لە دوای‮ ‬نسكۆ و دەستپێكردنی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬گوڵان،‮ ‬بەردەوام پێكەوە كاریان دەكرد‮. ‬ئامانجی‮ ‬زۆر گەورە و پەیوەندییەكی‮ ‬زۆر بەهێز و قووڵ،‮ ‬ئەوانی‮ ‬بەیەكتر دەبەستەوە،‮ ‬لەبەر ئەوەش هەموو كارەكانیان پێكەوە بەرهەمدار و سەركەوتووانە بوون‮.‬

كاك فەلەكەدین كەسێكی‮ ‬زۆر قووڵ بوو،‮ ‬لەبەر ئەوەش توانای‮ ‬پێشبینیكردنی‮ ‬زۆر بەهێزبوو،‮ ‬كەسێكی‮ ‬بیر و‮ ‬ڕەفتارپاك بوو،‮ ‬سۆفی‮ ‬و زاهیدێكی‮ ‬ڕاستەقینە بوو،‮ ‬پەیوەندییە‮ ‬ڕووحانییەكان ئەویان والێكردبوو،‮ ‬بەردەوام تەنیا‮ ‬یەك تەماحی‮ ‬هەبێت،ئەویش لێكۆڵینەوە بوو لە فكر و كولتووری‮ ‬كوردی‮ ‬و پەیداكردنی‮ ‬كات بۆ بڵاوكردنەوەی‮ ‬كتێبەكانی‮. ‬ڕۆشنبیرییەكی‮ ‬زۆر فراوانی‮ ‬هەبوو،‮ ‬بەو هۆیەشەوە كێشەی‮ ‬كوردی،‮ ‬بە گەورەیی‮ ‬خۆیەوە دەبینی‮. ‬زۆر بە دیقەتەوە چاودێریی‮ ‬پێشكەوتنەكانی‮ ‬كێشەی‮ ‬كوردی‮ ‬لە هەموو لایەك و‮ ‬ڕوویەكەوە،‮ ‬دەكرد‮. ‬ئامانجەكانی‮ ‬هەمیشە زۆر گەورەتر بوون لە ئارەزووی‮ ‬شەخسی،‮ ‬كاركردنیشی‮ ‬زۆر فراوان و ماندوونەناسانە بوو.دانیشتن و گفتوگۆكردن لەگەڵ كاك فەلەكەدین زۆر خۆش بوو،‮ ‬بە‮ ‬ڕاستی‮ ‬گەنجینەیەكی‮ ‬فكر بوو‮. ‬حەزی‮ ‬دەكرد خزمەتی‮ ‬هەموو كوردستان بكات،فەلەكەدین كاكەیی،‮ ‬لە دوای‮ ‬خۆی‮ ‬خۆشەویستییەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لەناو گەلەكەی‮ ‬و هەڤاڵەكانیدا بەجێهێشت،‮ ‬مێژوویەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لە خەباتكردن تۆمار كرد،‮ ‬سەدان ووتار و لێكۆڵینەوە و چەندین كتێبی‮ ‬بەهاداری‮ ‬لە دوای‮ ‬خۆی‮ ‬بەجێهێشتن‮.‬

فەلەكەدین كاكەیی‮ ‬لە بیر و‮ ‬یادەوەریی‮ ‬ئێمەدا هەر بە زیندوویی‮ ‬دەمێنێتەوە‮. ‬ئەو نموونەی‮ ‬پێشمەرگەیەكی‮ ‬خاكی،‮ ‬ئاوارەیەكی‮ ‬بەسەبر،‮ ‬ڕۆژنامەنووس و نووسەرێكی‮ ‬قووڵ،‮ ‬سیاسەتمەدارێكی‮ ‬خاوەن پێشبینی‮ ‬بوو‮.‬
مامۆستا فەلەكەدین كاكەیی‮ ‬هەمیشە عاشقی‮ ‬قسەی‮ ‬حەق و راست بووە،‮ ‬هەمیشە مرۆڤێكی‮ ‬بوو كە ماندووبوونی‮ ‬لای‮ ‬نەبوو و هەرچی‮ ‬لە پێناو ئامانجەكانی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر پێ كرابا ئامادە بوو گیانی‮ ‬خۆی‮ ‬فیدا،‮ ‬سەرنوسەری‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات و التاخی‮ ‬بووە كە هەمیشە وەك سەرنووسەرێك پەیامی‮ ‬ئەو بابەتانەی‮ ‬بڵاو كردوەتەوە كە بۆ پێشكەوتنی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بووە،‮ ‬دوای‮ ‬راپەرین ئەندامی‮ ‬پەرلەمان و2 ‮ ‬جار بووەتە وەزیری‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كەسێكی‮ ‬خۆشەویست بووە لای‮ ‬رێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و هەمیشە هاوكاری‮ ‬بووە،‮ ‬خاوەن چەندین كتێب و نامیلكە بووە بۆ خزمەتكردنی‮ ‬كوردستان‮.‬