خهبات: بهرههم شێخ عزهدین
كاروان محمود ،ناسراو بە كاروانی باڵەبان ساڵی 1970 لەدایك بوم،ساڵی 1990 دەستم بە كاری هونە ری كردووە،لە چە ند تیپو گروپی میوزیكدا كارم كردووە لە وانە : تیپی موسیقای فولكلوری كورد ،تیپی هونە ری میلی ،گروپی موزیكی گە ڕیان،گروپی موزیكی پایز ،بەشداری چە ند ڤیستڤاڵی موسیقا و گۆرانیم كردووە لە ناو خۆ و دە رە وە ی وڵات ، خاوەنی 3 سیدی موزیكی خۆمم ،كاری موزیكم بۆ زۆر لە هونەر مەندان كردووە ئەمە دەست پێكی وەڵامەكانی كاروان باڵەبان بون بۆچونەكاتنی لەم دیمانەیە بخوێینەوە:
باڵە بان لەكوێی ەیهانی موزیكدا جێگای بۆتەوە؟
باڵەبان ئامێرێكی فودارە و لەزۆر وڵات بەكار هاتووە لەگەڵ موزیك هەر میلەتەو بەشێوازی خۆی بەكاری دەهێنێ.
تاچەند باڵەبان ڕووحی كلتوربەگۆرانی دەبەخشێت ؟
كە گوێ بیستی ئامێری باڵەبان دەبین هەست بەو ڕەسەنایەتییە دەكەین ئەمەش وەك میلەتی كورد سود مەند بوین بۆ دەوڵەمەن كردنی موزیكی كوردی .
دەگوترێت تاكە ئامێرە كەبۆتە هۆی مانەوەی ڕەسانایەتی لەگۆرانی كوردی باڵە بانە ئەمە ڕاستە؟
بەڵێ زۆر ڕاستە ئامێری باڵەبان ڕەسەنایەتی خۆی لەدەست نادات بەتایبەتی بۆ میلۆدییە كوردییە كان.
مەرجە لەهەمووگۆرانیك باڵبان لێ بدرێت؟
نەخێر مەرج نییە باڵەبان لە هەموو گۆرانی یەكدا هەبێت چونكە زۆر میلۆدی هەیە لەگەڵ ئامێرە كانی كەدا گونجاوە.
چی گلەیەكت لەهونەری گۆرانی كوردی هەیە؟
نەخیر من گلەیم لە گۆرانی و موزیكی كوردی نییە، تەنها گلەیم لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنە كە هەموو گۆرانییەك نمایش دەكەن و چاك و خراپ تێ كەڵ بووە.
تاچەند لەگەڵ ئەوی ئافرەتان لەكلیپ بەكاردەهێندرێت بۆسەرنج ڕاكێشانی بینەر؟
بەداخەوە ئافرەت زۆر لەوە گەورە ترە كە بۆ كلیپێك نمایشی دەكەن تەنها بۆ ڕاكێشانی سەرنجی بینەر ،گۆرانی ئەگەر خۆش بێت كلیپی ناوێت.
هۆكارچیە گۆرانی ئێستا بۆماوەیەكی زۆر لەسەرزار نامێنێتەوە؟
گۆرانی لەم سەردەمەی ئێستامان زۆر نامێنێتەوە چونكە زۆربەیان ئاوازەكەی لە وەرگیراوە یان فارسییە یان. توركییە شیعرەكەی تەنها پیتەكانی دەنوسێنن بەیەكەوەو مانای نییە وتنەكەشی بە دەنگێكی باش ناوترێ.
ئەم ئامێرە چۆن وكەی هاتۆتە ناوبواری هونەر؟
ئامێری باڵەبان زۆر لە مێژەوە لە لایەن ئازەریەكانەوە بەكار هاتووە،بەڵام لای خۆمان ساڵی حەفتاكان بەكار هاتووە .
چیت بۆ بۆنە ئاینی و نیشتیمانیی كان هەیە؟
هەمیشەمن. بە كارە هونەریەكانم لەگەڵ ئازاری میلەتەكەم دابوم كاری موزیكم كردووە بۆ كۆبانێ – شەنگال- كرماشان – ئایلان كەلە دەریای ئیجە خنكا.
شەهیدان و پیشمەرگە لەكوێی كارە هونەرییەكانی تۆدان؟
شەهیدانی كوردوستان هەمیشەوان لە ناو دڵ و دەرونماندا، كاری هونەری زۆرم ئەنجام داوە لەگەڵ گروپی موزیك بۆیان.
خەون بەچی دەبییت وەكو هونەرمەندیك؟
خەونی من ئەوەیە كە هونەری كوردی ئاشنابێت بە گشت جیهان لەڕێی هونەری كوردیەوە گشت جهان بمان. ناسێت.










