غازی‮ ‬حەسەن
لە‮ ‬ڕووی‮ ‬پراگماتیكییەوە كورد هەتا ئێستا هیچ دڵی‮ ‬بەسیاسەتی‮ ‬بەریتانیا و تێڕوانیینەكانی‮ ‬ئەم وڵاتە دەربارەی‮ ‬ئایندە و دواڕۆژی‮ ‬كوردستان خۆش نییە‮. ‬بەكردەوەش لەدوای‮ ‬سەدان ساڵ دەركەوتووە بەریتانیا پێداگرییەكی‮ ‬توند لەمانەوەی‮ ‬سایكس پیكۆ دەكات و دەیەوێت كوردستان بەدابەشكراوی‮ ‬بمێنێتەوە و لەبەشی‮ ‬عێراقدا نەك هەر نابێت خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬فیدرالی‮ ‬بەپێی‮ ‬دەستوور بێت،‮ ‬بەڵكو نابێت كەركووكیشی‮ ‬بەدەستەوە بێت‮.‬

16 ی‮ ‬ئۆكتۆبەر و هۆكار و كارەكتەر و ئەنجامەكانیشی‮ ‬ئەوە دەردەخەن،‮ ‬كە بەریتانیا ئامادە نییە سیاسەتی‮ ‬سایكس پیكۆ‮ ‬ڕاست بكاتەوە،‮ ‬بەڵكو پێداگری‮ ‬لەسەر مانەوە و دابەشبوون و بێ دەسەڵات هێشتنەوەی‮ ‬كورد دەكات.بۆریس جۆنسۆن لەبەردەم چایخانەی‮ ‬مەچكۆ بە جەمەدانی‮ ‬و كڵاویی‮ ‬كوردییەوە چایەكی‮ ‬دۆستانەی‮ ‬خواردەوە،‮ ‬لەسەنگەرەكانی‮ ‬پێشمەرگەدا نیشانەكانی‮ ‬شان بەشانی‮ ‬پێشمەرگە دژی‮ ‬داعش پێكا،‮ ‬ئەمە لەڕووی‮ ‬واتا و هێزەوە بایەخ و گرنگی‮ ‬تایبەتی‮ ‬هەیە،‮ ‬وێنەكانی‮ ‬جۆنسۆن سیما و واتایەكی‮ ‬قووڵیان لای‮ ‬بینەر و خەڵكی‮ ‬كوردستان دروست كردووە،‮ ‬بەڵام مەرج نییە هەمان وێنە و واتا و هێز لەناخی‮ ‬كردەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لای‮ ‬ئەم سەركردە بەریتانییە دروست بووبێت‮.

‬گرنگ كورد لەهەموو كاتێك پتر پێویستی‮ ‬بەسیاسەتی‮ ‬نوێی‮ ‬بەریتانیا بەرانبەر هەرێمی‮ ‬كوردستان هەیە،‮ ‬لەكردەوەدا هەندێك لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردی‮ ‬لەجیاتی‮ ‬كاركردن لەسەر گۆڕینی‮ ‬تێڕوانینی‮ ‬كۆلۆنیالیانەی‮ ‬بەریتانیا و خاوەنی‮ ‬سایكس پیكۆ،‮ ‬بەپێچەوانە بوونەتە بەشێك لەدرێژەپێدەری‮ ‬سیاسەتی‮ ‬كلاسیكی‮ ‬و كۆنی‮ ‬ئەو وڵاتە و بەردەوام گومان بەرهەم دەهێننەوە.ئێمە لەمەچكۆوە سەیری‮ ‬بۆریس جۆنسۆن دەكەین،‮ ‬كەچی‮ ‬لەندەن هەندێكیان هێشتا لەبەسراو ویلایەتی‮ ‬موسڵ و‮ ‬ڕازیكردنی‮ ‬ئێران و توركیا و سوریا و سعودییە و كۆشكی‮ ‬سپی‮ ‬و لەتۆقەكەی‮ ‬شێخی‮ ‬نەمر و بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬ئینگلیز و‮ ‬ڕاپرسییەكانی‮ ‬سەردەمی‮ ‬شەڕی‮ ‬جیهانی‮ ‬یەكەم سەیری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان دەكەن‮.
‬
بەگشتی‮ ‬بیروبۆچوونی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەورووپاییەكان فەرەنسا لەپێش هەموویان و دواتر ئیتالیا و ئەڵمانیا و وڵاتانی‮ ‬ئەسكەندافیا لەبارەی‮ ‬كوردستانەوە بەرەو باشی‮ ‬گۆڕاوە،‮ ‬ئەمەریكاییەكان گفتوگۆی‮ ‬جدی‮ ‬بەتێڕوانینی‮ ‬نوێ بۆ دواڕۆژی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و كورد لەڕۆژهەڵات بەگشتی‮ ‬دەكەن،‮ ‬كەچی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬بەریتانیا هێشتا جێگەی‮ ‬نیگەرانی‮ ‬و دڵەڕاوكێی‮ ‬كوردە و سنوور و شێوە كۆنەكەی‮ ‬بەرنەداوە.دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬جۆنسۆن بۆتە سەرۆك وەزیران پرسیارێكی‮ ‬گرنگ دێتە ئاراوە،‮ ‬ئایا لێكچوون و هاوبەشییەكانی‮ ‬ترەمپ و جۆنسۆن هیچ جۆرە كاریگەریی‮ ‬و سیاسەتێكی‮ ‬نوێی‮ ‬بەریتانی‮ ‬لەهەمبەر كورد و ناوچەكە دروست دەكات؟‮.

‬سەرەتا بابزانین ئەوانە وەكو‮ ‬مایكل هیرش‮ ‬لەگۆڤاری‮ ‬فۆرین پۆلسی‮ ‬دەڵێت لەچییەوە بەیەك دەچن‮: ‬تاكڕەویی‮ ‬لەبڕیار و گۆشەگیری،‮ ‬ڕەچاونەكردنی‮ ‬زیانەكانی‮ ‬ئەو سیاسەتەی‮ ‬پیادەی‮ ‬دەكەن،‮ ‬دژی‮ ‬كۆچبەری‮ ‬و مافی‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬بوون،‮ ‬هەروەها گۆڤارەكە ئەمە سیاسەتی‮ ‬ڕەگەزپەرستی‮ ‬ناو دەبات‮. ‬سەرباری‮ ‬ئەمانەش ئەم دوو سەركردە لەسیاسەتی‮ ‬دەرەوەشدا تێڕوانینی‮ ‬نزیك لەیەكتریان هەیە‮.‬

بەپێی‮ ‬گۆڤارەكە ترەمپ كار دەكات لەبارەی‮ ‬ئێرانەوە بڕوا بەجۆنسۆن بكات،‮ ‬سیاسەتی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬بگۆڕێت،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئێران دەستی‮ ‬بەسەر كەشتیەكی‮ ‬نەوت هەڵگری‮ ‬بەریتانیا داگرت‮. ‬هەنووكە كار دەكرێت هاوپەیمانییەكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دژی‮ ‬ئێران لەپێناو بەسەلامەتی‮ ‬هاتوچۆی‮ ‬كەشتییە نەوت هەڵگرەكان پێكبهێنرێت‮. ‬دوور نییە ئەو هاوپەیمانییە بازرگانییە،‮ ‬ببێتە هاوپەیمانییەكی‮ ‬سەربازی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و ئەنجامەكەی‮ ‬بەلێدانی‮ ‬ئێران كۆتایی‮ ‬بێت‮. ‬نووسەری‮ ‬بابەتەكەی‮ ‬فۆرین پۆلسی‮ ‬دەنووسێت لەیەكچوون و جیاوازی‮ ‬لەبارەی‮ ‬شێوە و باكگراوندی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و بۆچوونی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەنێوان ئەم كەسایەتییە هەیە،‮ ‬هەردووكیان ئاژاوەچین و پرچیان جێگەی‮ ‬پێكەنینە و هەستی‮ ‬گاڵتەئامێز و مشتومڕیان هەیە و لەچینی‮ ‬مام ناوەند و دژی‮ ‬گلۆبالیزمن.

بەریتانیا دەبێت لەقەیرانی‮ ‬مانەوە و دەرچوون لەیەكێتی‮ ‬ئەورووپا دەربازی‮ ‬بێت،‮ ‬لەم بوارەشدا پێویستی‮ ‬بە ئەمەریكا دەبێت،‮ ‬ترەمپیش لەگەڵ هاوپەیمانە ئەورووپاییەكانی‮ ‬لەدۆخێكی‮ ‬ناجێگیر دایە،‮ ‬دوور نییە ئەمە بەریتانیا هان بدات هاوسەنگی‮ ‬و لێكتێگەیشتن و‮ ‬تێڕوانینێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬هاوبەش لەگەڵ ئەمەریكا لەبارەی‮ ‬ئێران و چۆنیەتی‮ ‬مامەڵە لەگەڵ ئەورووپا و دواڕۆژی‮ ‬عێراق و‮ ‬ڕۆهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بەدی‮ ‬بهێنێت.من گریمانەی‮ ‬ئەوە دەكەم سەردەمی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬جۆنسۆن،‮ ‬سەردەمێكی‮ ‬هەندێك جیاواز بێت لەوانی‮ ‬پێشەخۆی‮.

‬بۆیە كورد دەبێت بەوێنا و تێڕوانین و سیاسەتێكی‮ ‬متمانەداری‮ ‬تۆكمە لەگەڵ بەریتانیا دەست پێبكات‮. ‬كورد نابێت هەر تەنیا لەسۆزی‮ ‬چایە گەرمەكەی‮ ‬مەچكۆوە سەیری‮ ‬سیاسەتی‮ ‬جۆنسۆن بكات،‮ ‬پێویستە بەرژەوەندییە نوێیەكانی‮ ‬بەریتانیا شی‮ ‬بكاتەوە و لەگەڵ هاوكێشە تازەكانی‮ ‬ناوچەكە و تێڕوانینی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بیگونجێنێت‮.‬