كۆمپانیای بەناوبانگی ئۆتۆمبێلی ئۆدی ئەڵمانی بریاریدا بۆندەكەی لەگەڵ بەرشلۆنە هەڵوەشینێتەوە بەمەش داوای لە یاریزانانی بەرشلۆنە كردووە كە ئەو ئوتومبێلانە رادەست بكەنەوە كە لە یاركی ماڵەكانی خۆیاندا رایانگرتووە.
كۆمپانیای ئۆدی ئەو رێكەوتنەی لەگەڵ بەرشلۆنەدا هەڵوەشاندۆتەوە چونكە یاریزانانی بەرشلۆنە چەند مەرجیكی نێوانیان پێشێل كردووە و ئەمەش كۆمپانیاكەی ناچاركردووە ئەم بڕیارە بدات، یەكێ لەو پێشێلكاریانەی ئۆدی پێی نیگەران بووە ئەو هەڵوێستە بوو كە یاریزانانی بەرشلۆن زۆرجار بۆ ئامادەبوون لە زۆرانبازی ماتادۆر بە ئوتۆمبێلی ئۆدی هاتووچۆیان كردووە و كۆمپانیاكەش ئەمەی بە ناڕەوا زانیوە و پێی وابووە هەلسوكەوتێكی خراپە بەرامبەر ئاژەڵان، بۆیە داوای كردووە كە بەر لە دەستپێكی لالیگا لەسەریانە ئوتۆمبیلەكان بگێرنەوە.










