ئیڤان راكیتیچ بەهۆی هەڵوێستی بەردەوامی خۆی بەمانەوەی لە بەرشلۆنە، كێشەیەكی بۆ ئەو یانە كەتالۆنیە ناوەتەوە و نازانن چۆن مامەلە لەگەڵ ئەو یاریزانە بكەن لەكاتێكدا كە ژمارەیەكی زۆر یاریزانی هێلی ناوەراست بوونیان هەیە.
ڤالڤێردی راهێنەری بەرشلۆنە لەمبارەیەوە لێدوانێكی داوە و هۆشداری داوەتە یاریزانان و راكیتیچی لەوە ئاگادار كردۆتەوە كە ئەگەر ئاستی خۆی باشتر نەكات ئەوا ناتوانێ شوێنی خۆی لە پێكهاتەی سەرەكی یانەكە بكاتەوە.










