پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی پشتیوانی لە جۆن ستۆنز كرد و لەهەمان كاتیش داوای لێكرد سوود لەهەڵەكانی رابردووی وەرگرێت، كە ستۆنز یەكێكە لەو یاریزانانەی زۆرترین هەڵە دەكەن لەناو یاریگادا كە دواترینیان ئەو هەڵەبوو كە لەیاری نێوان هۆڵەندا و ئینگڵتەرا ئەنجامی داو بەهۆیەوە هۆڵەندا گۆڵی تۆماركرد.
گواردیۆلا دەڵێت: جۆن یاریزانێكی لاوە و هەڵەی كردووە، هەڵەش بەشێكە لە یاری، هەروەها گوتی: بەداخەوە هەمووان بەس چاویان لەسەر سەركەوتنە، لەكاتێكدا تۆپی پێ بریتیە لە دۆڕان و هەڵە و بردنەوە، دیارە لەهەر یارییەكیشدا هەڵەكان زۆرترن، ئەمە سروشتی تۆپی پێیە، بەڵام جۆن دەتوانی باشتر دەربكەوێت ئەگەر سوود لەهەڵەكانی وەرگرێت.










