ماتیۆ‮ ‬یۆراسۆڤ‮ ‬Matvey Yurasov تازەپێگویشتووەكی‮ ‬دونیای‮ ‬شەترەنجی‮ ‬رووسیایە،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2012 لە شاری‮ ‬قرم لەدایك بووە،‮ ‬سەرباری‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە تەمەنی‮ ‬تەنها‮ ‬7 ساڵانە،‮ ‬و پاڵەوانی‮ ‬شاری‮ ‬قرمی‮ ‬رووسیایە،‮ ‬بەڵام خەونی‮ ‬گەورەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬بگاتە كۆتایی‮ ‬پاڵەوانێتی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬جیهان،‮ ‬و لەوێش لە كۆتاییەكەدا رووبەڕووی‮ ‬ماگنۆس كارلسنی‮ ‬پاڵەوانی‮ ‬جیهان بێتەوە و نازناوەكەی‮ ‬لێ بباتەوە‮.
‬
ماتیۆ لەو تەمەن بچووكیەی‮ ‬هەڵگری‮ ‬رەیتینگێكی‮ ‬بەرزی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬نێودەوڵەتییە كە‮ ‬1640ی‮ ‬FIDE? بەڵام خەونی‮ ‬ئەو گەورەیە و دەڵێ من باوكم نمایە،‮ ‬بەڵام دایكم هاوكار و دەستگرمە بۆ هێناندەی‮ ‬خەونەكەم،‮ ‬دەمەوێ ئەو ماندووبوونەی‮ ‬دایكم بەهەدەر نەڕوات و بەرهەمێكی‮ ‬هەبێ كە لەدوارۆژدا شانازیم پێوەبكات،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬بۆ ئەو هێندە ئاسان نییە،‮ ‬چونكە لەپاڵ كاركردن بەردەوام راهێنەرم بۆ پەیدا دەكات‮.‬

سەبارەت بەخۆئامادەكردنی‮ ‬بۆ پاڵەوانێتییەكانی‮ ‬داهاتوو،‮ ‬ماتیۆ دەڵێت‮: ‬بەردەوامم لە راهێنان كردن،‮ ‬پەیوەندییەكی‮ ‬باشم لەگەڵ چەند شەترەنجزانێكی‮ ‬هەڵگری‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬گراندماسنەری‮ ‬رووسی‮ ‬هەیە و بەردەوام رێنماییەكانیان لە گوێ دەگرم،‮ ‬خۆم بۆ پاڵەوانێتی‮ ‬رووسیا و پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەكانەوە ئامادەدەكەم‮.‬