خەبات‮: ‬سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژوكی:-
لە كاتێكدا رژێمی‮ ‬بەعس بە هۆی‮ ‬هەندێك سەركەوتن لە بەڕەكانی‮ ‬شەڕ‮ ‬لەگەڵ دەوڵەتی‮ ‬ئێران سەركەوتنی‮ ‬بەدەست هێنا بوو،‮ ‬خەریك بوو شەڕی‮ ‬هەشت ساڵەی‮ ‬ئەم دوو دەوڵەتەش لەبەرژەوەندیی‮ ‬عێراق تەواو دەبوو،‮ ‬هەر لەم سەروبەندەشدا رژێمی‮ ‬بەعس هێرشەكانی‮ ‬بۆ سەر گوند و ناوچە ئازادكراوەكانی‮ ‬كوردستان چڕتر كردبووە و بەتەواوی‮ ‬لە خۆبایی‮ ‬ببوو،‮ ‬وایاندەزانی‮ ‬بە كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬جەنگی‮ ‬هەشت ساڵەی‮ ‬لەشكری‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستانیش بەرەو نەمان دەچن و كوردستان‮ ‬جێدەهێڵن،‮ ‬بۆیە‮ ‬19-7-1988 هێزەكانی‮ ‬رژێم‮ ‬بە چەك و جبەخانەیەكی‮ ‬زۆرەوە هێرشێكی‮ ‬بەرفراوانی‮ ‬كردە سەریان‮. ‬بەڵام لە ئەنجامدا رژێم بەهەموو هێز و چەك و جبەخانەیان شكستیان هێنا بەرامبەر پێشمەرگەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬و بە جۆرێك شكستیان خوارد كە تاكو هەتا هەتایە لە‮ ‬یادی‮ ‬ناكەن‮.‬

سەربەرزی‮ ‬داستانە گەورەكەی‮ ‬خواكورك بۆ سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬و كوردستان جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬و پێشمەرگە قارمانەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬كە شان بەشان لە ناو سەنگەری‮ ‬مقاومەت و بەرخودان بۆ رزگاری‮ ‬كوردستان خەباتیان كردووە و جەماوەری‮ ‬كوردستان پاڵپشتی‮ ‬ئەم داستانە مێژووییان كردووە‮.‬

داستانەكە لە‮ ‬19/7/1988 دەستپێكرد و ماوەی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬45 رۆژی‮ ‬خەیاند لە‮ ‬5/9/1988سەركەوتنی‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬داستانەكە تۆمار كرا،‮ ‬ئەمڕۆش كە‮ ‬یادی‮ ‬31 ساڵەی‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬داستانەكە دەكەینەوە،ئەم داستانە كە بە سەركردایەتی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬توماركرا و دەنگدانەوەیەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لە ناوچەكە و جیهانیشدا لێكەوتەوە‮.‬فەرماندەی‮ ‬بەشداری‮ ‬بوو لە داستانی‮ ‬خواكوڕك‮ ‬قادر قادر‮ ‬بەرپرسی‮ ‬دەزگای‮ ‬باڵای‮ ‬ئەیڵوول لە شەقڵاوە و بەرپرسی‮ ‬میحوەری‮ ‬گوێر لە بیرەوەرییەكانی‮ ‬دا بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات دەڵێت‮: ‬بێگۆمان داستانی‮ ‬خواكورك داستانێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و چارەنوساز بوو،‮ ‬داستانێك بوو كە دوژمنانی‮ ‬كورد لەو كاتە بیریان لەوە دەكردەوە كە شەڕی‮ ‬ئێران‮- ‬عێراق كۆتایی‮ ‬هاتووە و پێشمەرگە لە كوردستان نەماوە،‮ ‬بێگومان لەكات و ساتی‮ ‬داستانەكە و پێش ئەوكاتیش ئەنفال دەستی‮ ‬پێكردبوو،‮ ‬بۆیە رژێم وایدەزانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬پاككردۆتەوە و هیچ شتێك نەماوە‮. ‬جگە لە داستانی‮ ‬خواكورك پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان دەستە دەستە لە شوێن و جێگا پێویست و حەساسەكانیش مابوون،‮ ‬بەڵام داستانی‮ ‬خواكورك بووە نیشانەیەكی‮ ‬دوژمن،‮ ‬چونكە سێگۆشەیەكی‮ ‬سنووری‮ ‬بوو لەنێوان هەر سێ وڵاتی‮ ‬ئێران‮- ‬عێراق‮- ‬توركیادا،‮ ‬بۆیە دەیویست لەوێش خۆی‮ ‬تاقیبكاتەوە،‮ ‬جگە لەمانەش رژێمی‮ ‬بەعس هەرچی‮ ‬چەك و جبەخانەی‮ ‬هەبوو،‮ ‬هەرچی‮ ‬سەرباز و جاش و جەیشی‮ ‬هەبوو هەمووی‮ ‬كۆكربۆوە بۆ ئەم شەڕە،‮ ‬چونكە وەك ئاشكرایە شەڕی‮ ‬نێوان ئێران‮- ‬عێراق بە كۆتایی‮ ‬دەچوو و پێكدادانەكانیش كەم ببوونەوە،‮ ‬لە‮ ‬ڕاستیدا سەرۆك بارزانی‮ ‬راستەوخۆ سەرپەرشتی‮ ‬و بەشداری‮ ‬ئەو داستانەی‮ ‬دەكرد،‮ ‬هەروەها هەڤاڵانی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسیش بەشدارییان كرد و رۆڵی‮ ‬خۆیان هەبوو،‮ ‬پێشمەرگەش كە جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانییان بینی‮ ‬خۆی‮ ‬لە نزیكەوە بەشداری‮ ‬لە داستانە مەزنە دەكات،‮ ‬بەدڵ و دەروون و ورەیەكی‮ ‬بەرزتر لە هێزەكانی‮ ‬دوژمن دەچوونە پێشەوە و تێكیان دەشكاندن،‮ ‬بەحەقیقەت بەشداری‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەو شەڕە بووە هاندەرێكی‮ ‬مەزن بۆ برا پێشمەرگەكان و لێپرسراوەكان كەبەشدار بوون لەو داستانە بێوێنەیەدا،‮ ‬بەشداری‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك لەو شەڕدا ئەگەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬سەركەوتن بوو‮.‬

‮‬عومەر عوسمان مێرگەسۆری‮ ‬بەرپرسی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬خەبات‮ ‬و‮ ‬یەكێك لە فەرماندەكانی‮ ‬بەشداربووی‮ ‬داستانی‮ ‬خواكوڕك وەك جێگری‮ ‬فەرماندە،‮ ‬قوەتی‮ ‬بارزان،‮ ‬بەرێزیان گوتی‮: ‬رۆڵی‮ ‬بەرێز جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەگەڵ ئەندامانی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كە راستەوخۆ سەرپەرشتی‮ ‬خۆڕاگری‮ ‬دەكرد و هۆكارێكی‮ ‬زۆر گرنگ بوو بۆ بەرگری‮ ‬و خۆڕاگری‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەو،‮ ‬پشتگیریكردنی‮ ‬جەماوەری‮ ‬ئاوارە لە دەرەوە،‮ ‬ناردنی‮ ‬هاوكاری‮ ‬بۆ بەرەكانی‮ ‬شەڕ‮ ‬و برینداران،‮ ‬كاری‮ ‬لۆجستیكی‮ ‬زۆر كاریگەری‮ ‬لەسەر خۆڕاگری‮ ‬پێشمەرگە هەبوو و جێگای‮ ‬تەقدیرن‮. ‬ئەگەر هاتباو لە هەر شوێنێكی‮ ‬ئەو داستانە چاوی‮ ‬كامیرا هەبوایە قارەمانی‮ ‬و ئازایەتی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان و پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬زۆر باشتر‮ ‬بەدیار دەكەوت‮. ‬دوژمن لە هەموو لایەكەوە هێڕشی‮ ‬دەستپێكرد بوو هەر شوێنە و داستانێكن،‮ ‬لەكێلەشینەوە بگرە تا دەگەیشتەخێرزوكلە ناوچەی‮ ‬بارزان ئەو سێ گۆشەیە ببوونە مەیدانی‮ ‬شەڕ‮ ‬و پێكدادانێكی‮ ‬كەم وێنە‮. ‬لەبەرەی‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬خواكورك دەست پێ بكەین،‮ ‬دوژمن هەوڵی‮ ‬دەدا ئەو قوڵاییە سنوورییەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬دەریای‮ ‬سوور و زێتی‮ ‬و شێروان مەزن بگڕێ و هێزیكی‮ ‬زۆری‮ ‬نارد بۆ ناوچەی‮ ‬خێروزك لە‮ ‬ناوچەی‮ ‬بارزان و سنووری‮ ‬چالاكی‮ ‬قوەتی‮ ‬بارزان و لێژنەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬مێرگەسۆر بە فەرماندەیی‮ ‬خوالێخۆشبوو دكتۆرسەعید ئەحمەد نادر‮ ‬و بە خۆم و شەهیدرەمەزان دۆسكی‮ ‬كە قوەتی‮ ‬بارزان بریتی‮ ‬بوو لەم هێزانەی‮ ‬خوارەوە كە ئەوكات‮ ‬بە رێكخراو ناو دەبردران‮. ‬ئەوكات من جێگری‮ ‬فەرماندەی‮ ‬قوەتی‮ ‬بارزان و بەرپرسی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬مێرگەسۆر بووم و تا كۆتایی‮ ‬داستانی‮ ‬خواكورك بەشداری‮ ‬ئەو رووداوانەی‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬بەرەی‮ ‬خواكورك و خودی‮ ‬شەڕی‮ ‬خواكورك بوومە‮. ‬

پێكهاتەی‮ ‬ئەو كاتەی‮ ‬قوەتی‮ ‬بارزان بەهێزترین قوەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوو لە رووی‮ ‬ژمارە و لە رووی‮ ‬چۆنایەتیەوە بەمشێوەیە بوو‮: ‬خوالێخۆشبوو دكتور سەعید ئەحمەد بارزانی،‮ ‬فەرماندەی‮ ‬هێز بوو،‮ ‬دوای‮ ‬كۆنگرەی9ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لقی‮ ‬2باڵی‮ ‬راستیان پێ دەگوترا بەڵام پاشان ناوەكەی‮ ‬كرا بە قوەتی‮ ‬بارزان‮. ‬شەهید رەمەزان دۆسكی،‮ ‬بەرپرسی‮ ‬عەسكەری‮ ‬بوو‮. ‬رێكخراوی‮ ‬شیرین،‮ ‬حەسۆ كانیەلینجی‮ ‬بەرپرس بوو،‮ ‬عەشقی‮ ‬عارەب كارگێڕی‮ ‬عەسكەری‮ ‬رێكخراو،‮ ‬عوسمان شكری‮ ‬كارگێڕی‮ ‬رێكخستن بوو،‮ ‬ژمارەیان‮ ‬150 پێشمەرگە بوو.رێكخراوی‮ ‬پیران،‮ ‬بەرپرسی‮ ‬رێكخراو شەهید چاوشین خانۆ بێدودی‮ ‬بووە لەگەڵ ئەندامان حەمەد میرحەمەد و سەفەرسلێمان مەحمود،‮ ‬خۆشەوی‮ ‬عەبدوڵڵا.رێكخراوی‮ ‬قەلەندەر بەرپرسی‮ ‬رێكخراو ساڵح عوزێر بێدودی،‮ ‬ئەندامان عوسمان پیرانی‮ ‬و حالی‮ ‬عەزیز شێرۆكی‮.‬رێكخراوی‮ ‬زۆزك‮ ‬بەرپرسی‮ ‬رێكخراوەكە حەسەن عیسا بابكەیی،‮ ‬ئەندامان سواری‮ ‬محەمەد،‮ ‬عوسمان شێخۆ‮. ‬رێكخراوی‮ ‬برووسك بەرپرسی‮ ‬رێكخراوەكە ئەحمەد سادق،‮ ‬ئەندامان‮: ‬عەلی‮ ‬عوسمان،‮ ‬مستەفا‮ ‬یوسف.رێكخراوی‮ ‬كارۆخ بەرپرسی‮ ‬رێكخراوەكە ئەحمەد مەلاسوار،‮ ‬ئەندامان‮: ‬عزەت ئیسماعیل،‮ ‬كەریم عەبدولڕەحمان‮. ‬لێژنەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬مێرگەسۆر كە من بەرپرسی‮ ‬ناوچەكە بووم،‮ ‬عیسا‮ ‬یوسف شێرۆكی،‮ ‬حوسێن حاڵی‮ ‬كۆڵەكی،‮ ‬رێبوار سەلیم شێخانی،‮ ‬تاهیر شێخ ئۆمەر ئەندامانی‮ ‬ناوچەكە.نەخۆشخانە‮: ‬دكتۆر محەمەد ساڵح برین پێچی‮ ‬قوەتی‮ ‬بارزان‮. ‬بارەگای‮ ‬لێژنەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬مێرگەسۆر ئەم قوەتە‮ ‬700 پێشمەرگە بۆ سنووری‮ ‬چالاكی‮ ‬لە چیای‮ ‬دیلەوە تاكو بەردەری‮ ‬لە سنووری‮ ‬توركیا لە ناوچەی‮ ‬شێروان‮. ‬یەكەم شەڕ‮ ‬لە بەرزایی‮ ‬سەر گوندی‮ ‬كەكلە دەستی‮ ‬پێكرد و دوژمن توانی‮ ‬داگیری‮ ‬بكات،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستە قوەتی‮ ‬بارزان دەستی‮ ‬كرد بە دژە هێرش و ئازادی‮ ‬كردەوە،‮ ‬بەڵام بە خوێنی‮ ‬چوار قارەمان كە بریتی‮ ‬بوون لە شەهید سەعید بابكەیی‮ ‬و شەهید خانۆ ئارەب و شەهید ئیبراهیم كانیەلینجی‮ ‬و شەهید عەلی‮ ‬سەروكانی،‮ ‬بەڵام دیسانەوە دوژمن هێرشێكی‮ ‬تری‮ ‬كرد و شوێنەكەی‮ ‬داگیر كردەوە،‮ ‬دوای‮ ‬ئەو هێڕشەی‮ ‬دوژمن هێڕشێكی‮ ‬تری‮ ‬كردە سەر دەشتی‮ ‬بەرازگر بەبەشداری‮ ‬زیاتر لە‮ ‬40 فەوج جاش و پشتیوانی‮ ‬هەلیكۆپتەر و دەیان تۆپی‮ ‬قورس لە دوولایەوە لە مێرگەسۆر لە مینایەوە،‮ ‬لە جەبهەی‮ ‬ناوەڕاستیشە دوژمن بە هەموو هێز و توانایەوە هێرشی‮ ‬دەهێنا و،‮ ‬هەموو جۆرە چەكێك و هەموو شێوەكانی‮ ‬جەنگی‮ ‬تاقی‮ ‬دەكردەوە بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانێ نزیك ببێتەوە لە سنوور،‮ ‬بەڵام رووبەڕووی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكان دەبوویەوە پاش زیانێكی‮ ‬زۆر تووشی‮ ‬شكست دەبوو،‮ ‬هێزە بەشدار بووەكان بریتی‮ ‬بوون لە قوەتی‮‬لقی‮ ‬3‮ ‬لقی4 پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬و قوەتێكی‮ ‬لقی2 پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەروەها ئەو هێزانەی‮ ‬سەر بە سەركردایەتی‮ ‬بوونهێزی‮ ‬حەمرین‮ ‬لەگەڵ‮ ‬هێزی‮ ‬ئاوارە‮. ‬ئەم داستانە مەزنەی‮ ‬خواكوڕك نابێ هەرگیز لەبیر بكرێ،‮ ‬راستە ئێمە بە داستان ناوی‮ ‬دەبەین،‮ ‬بەڵام شۆڕشێك بوو،‮ ‬بەرخودان و خۆراگرییەكی‮ ‬كەم وێنە بوو لەبەر ئەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان تەنها و تەنها بەبێ هیچ هاوكارییەك ملی‮ ‬دابوووە بەر ئەو خۆڕاگریەو،‮ ‬سەلماندیان كە شەڕی‮ ‬عێراق و ئێران هیچ پەیوەندیەكی‮ ‬بە بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬كورد نییە،‮ ‬وەستانی‮ ‬ئەو شەڕەش ناتوانی‮ ‬ئارامی‮ ‬لە كوردستان و عێراق دابین بكات‮ ‬،‮ ‬هەروەها ناتوانێ ببێتە هۆی‮ ‬وەستانی‮ ‬كاروانی‮ ‬خەبات و بەرخودانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان‮.‬

فەرماندەی‮ ‬قارەمان‮ ‬محەمەد سەلیم مزوری‮ ‬ناسراو بە‮ ‬ئەبو ریش‮ ‬فەرماندەی‮ ‬دیار و بەشدار بووی‮ ‬داستانی‮ ‬خواكورك لەبیرەوەرییەكانیدا‮ ‬گوتی‮: ‬من لەسەرەتای‮ ‬داستانی‮ ‬خواكوڕك ریشی‮ ‬خۆم نەتاشی،‮ ‬بۆیە بە ئەبو ریش ناسرام و ئێستاش هەر بەئەو ناوەوە ناسراوم،‮ ‬شۆڕشی‮ ‬گوڵان درێژەپێدەری‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول بووە،‮ ‬لەم شۆڕشە زۆر داستان تۆمار كران،‮ ‬بەڵام كاتێك داستانی‮ ‬خواكوڕك هاتە ئەنجامدان ئەو كاتە بوو كە شەڕی‮ ‬8 ساڵەی‮ ‬ئێران وعێراق كۆتایی‮ ‬پێهاتبوو،‮ ‬بۆیە بە حەقیقەت داستانی‮ ‬خواكورك داستانێكی‮ ‬زۆر گەورە و مەزن بوو،‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لەم داستانەدا بڕیاری‮ ‬مان و نەمانی‮ ‬دا فەرمووی‮: “‬هەموو پێشمەرگە و هەموومان پێكەوت دەست لە ناو دەست خەبات دەكەین و لەبەرامبەر رژێمی‮ ‬دڕندە رادەوستین و شەڕی‮ ‬مان و نەمان دەكەین‮”. ‬بەحەقیقەت ئەو داستانە بە سەرۆكایەتی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بوو لەگەڵ پێشمەرگە بەشداری‮ ‬ئەو داستانەی‮ ‬كرد،‮ ‬من ئەو كات بەرپرسی‮ ‬عەسكەری‮ ‬رێكخراوی‮ ‬ئاراس بووم،‮ ‬فەرمان لە جەنابی‮ ‬سەرۆكەوت بۆ رێكخراوی‮ ‬ئێمە هات،‮ ‬كە بە مولازم‮ ‬یونسی‮ ‬گوتبوو ئێوە دەچنە نازداری،‮ ‬هێزی‮ ‬حەمرین لەوێدایە،‮ ‬فەرماندەی‮ ‬ئەو هێزە خوالێخۆشبوو فەرماندەی‮ ‬قارەمان مام‮ ‬غەزالی‮ ‬میرخان بوو،‮ ‬بە‮ “‬مام‮ ‬غەزالی‮” ‬م گوت كە بەو شێوەیە تەوجیهات بۆ ئێمە هاتووە،‮ ‬مام‮ ‬غەزالی‮ ‬گوتی‮: ‬زۆر باشە با پێشمەرگەكان بچنە گادەر ئیستراحەت بكەن و هەر شتێك روویدا ئێمە ئاگادر بكەنەوە،‮ ‬ئەمە نزیكی‮ ‬7 رۆژ نەبوو كە دەواممان كرد،‮ ‬كە دوژمن قوەتێكی‮ ‬زۆری‮ ‬هێنا و هاتنە پیشتی‮ ‬شێخان،‮ ‬قوەتی‮ ‬دوژمن‮ ‬یەكجار زۆر بوو،‮ ‬بەرگریمان كرد و چەند شەهیدمان هەبوون،‮ ‬هەموو قوەتەكانی‮ ‬بەشدار بووی‮ ‬داستانی‮ ‬خواكوڕك رۆڵی‮ ‬خۆیان هەبوو و هەر‮ ‬یەك لە میحوەرەكانی‮ ‬خواكوڕك دابەش كران،‮ ‬هەتا قوتابی‮ ‬و لاو و ئافرەت بۆ بەرگری‮ ‬میللی‮ ‬پێكهاتبوو كە ئەوانیش دەوری‮ ‬خۆیان بینی،‮ ‬بەشداریمان لەو داستانە كرد كە وەكو پێشمەرگەی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬توانیمان بەرگری‮ ‬و مقاومەت بكەین‮ ‬كە بۆ سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬دەگەڕێتەوە،‮ ‬چونكە سەرۆك بارزانی‮ ‬راستەوخۆ لە ناو سەنگەر‮ ‬و لە ناو مەیدان خەبات دا بوو،‮ ‬ئەمەش ئومێد و هیوای‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكان دەبەخشی،‮ ‬هەر لەو سونگەیەشەوە تەحدای‮ ‬هەموو ئەگەر و پێشهاتێكی‮ ‬كرد‮ ‬و بریاری‮ ‬شەڕی‮ ‬مان و نەمانی‮ ‬دا‮ ‬و هەر لە دەستپێكی‮ ‬شەڕەكەدا و تا دوا فیشەكیش سەرۆك بارزانی‮ ‬راستەوخۆ بەشداری‮ ‬و سەرپەرشتی‮ ‬ئەو داستانەی‮ ‬كرد شان بەشانی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮.‬

‮ ‬لەگەرمەی‮ ‬شەڕی‮ ‬داستانی‮ ‬خواكوڕك سەرۆك بارزانی‮ ‬فەرمووی‮: “‬من دڵنیام لەماوەیەكی‮ ‬زۆر كەمدا‮ ‬زۆر شت‮ ‬ڕوودەدات و بارودۆخەكە بە گشتی‮ ‬دەگۆڕێ‮ ‬یا خود دوژمن ناچار دەبێ لەبەرامبەر ئەم جۆرە بەرگرییدا بە خۆیدا بچێتەوە‮. ‬هەر واشی‮ ‬لێهات،‮ ‬سوپاس بۆ خوا ئەو بوو كە بیروبۆچوونەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬هەمووی‮ ‬هاتنە دی‮.‬
بەرێزقادر قادر‮ ‬فەرماندەی‮ ‬بەشداری‮ ‬بووی‮ ‬داستانی‮ ‬خواكوڕك لە بارەی‮ ‬وتاری‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و پێشبینەكانی‮ ‬بەرێزیان گوتی‮: ‬حەتمەن ئێمە بیرمان لە قسەكانی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬دەكردەوە،‮ ‬ئاواتمان بوو،‮ ‬بەڵام لە تەسەوەری‮ ‬ئێمەدا نەبوو،‮ ‬بەڵام سوپاس بۆ خوا هەموو پێشبیینەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬هاتە دێ‮. ‬ئەو پێشبینیانەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بوو بە وانەیەك،‮ ‬چۆن قوتابیەك لە قوتابخانە وانە دەخوێنی،‮ ‬بەو جۆرەش بۆ ئێمە بوو و وانەیەك لەو وانانەی‮ ‬كە ئێمەی‮ ‬پێگەیاند،‮ ‬پێشبینەكی‮ ‬راستگۆیانە كە لە كۆبوونەوەكان بە ئێمە دەگوترا و راڤەدەكرا‮. ‬هاتنەدی،‮ ‬ئەو پێشبینیانەش نەك تەنها جێی‮ ‬خۆشحاڵی‮ ‬ئێمەی‮ ‬پێشمەرگە بوو،‮ ‬بەڵكو جێی‮ ‬خۆشحاڵی‮ ‬گشت جەماوەری‮ ‬كوردستانیش بوو‮. ‬لە دوای‮ ‬شەڕی‮ ‬خواكورك سەرۆك بارزانی‮ ‬دیارییەكی‮ ‬بە نرخی‮ ‬پێدام كە ئەوەیش دوربینێكی‮ ‬بچووك بوو،‮ ‬تا ئێستاش لام ماوە و پاراستوومە،‮ ‬هەروەها دیارییەكی‮ ‬دا بە شەهید سەید ساڵح بەرواری‮ ‬كە ئەوكات بەرپرسی‮ ‬عەسكەری‮ ‬لقی‮ ‬چوار كە بریتی‮ ‬بوو لە سەعاتی‮ ‬دەستی‮ ‬خۆی،‮ ‬بێكۆمان ئەو دیاریانە زۆر بە نرخن لامان چونكە دیاری‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بوو واماندادەنا كە ئەمە هەموو دونیایە‮.‬

دەربارەی‮ ‬كاریگەریی‮ ‬داستانی‮ ‬خواكوڕك لەسەر رەوتی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬كورد‮ ‬عومەر عوسمان مێرگەسۆری‮ ‬گوتی‮: ‬تۆمار كردنی‮ ‬ئەم بەرخودان و خەباتە لە مێژوودا پایەكانی‮ ‬مێژووی‮ ‬كورد بەهێزتر دەكات و لەرووی‮ ‬سیاسیەوە بنەمایەكی‮ ‬بەهێز بۆ بزاڤی‮ ‬ڕزگاریخوازیی‮ ‬كورد دروست دەكات و سەربەرزییەكی‮ ‬زۆر بۆ بەشدار بووان و فەرماندەكانی‮ ‬دروست دەكات،‮ ‬بێگومان مێژوو ئایندە دروست دەكات و هەر ئەو جۆرە خۆڕاگرییە هەر لە ئەنجامی‮ ‬ئەو فیداكاریەیە‮. ‬ئەم پێشبینیە سیاسییانەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دوای‮ ‬داستانی‮ ‬خواكورك‮ ‬یەكجار گرنگ بوون،‮ ‬زۆری‮ ‬پێنەچوو هەر هەموو ئەو وتە بەنرخانەی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لە ئەرزی‮ ‬واقیعدا هاتنەدی،‮ ‬دروست وای‮ ‬لێهات كە خۆی‮ ‬فەرمووی،‮ ‬بەڕاستی‮ ‬دەبێ ئێمەی‮ ‬كورد سوپاسگوزاری‮ ‬هەڵوێست‮ ‬و بۆچوون بین و بەرز بینرخێنین و هەمیشە بە‮ ‬یادی‮ ‬نەوەكانمان بێنینەوە و مێشكی‮ ‬رۆڵەی‮ ‬كورد بەوە ئاو بدەین‮.‬

هەزاران سڵاو لەگیانی‮ ‬پاكی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬داستانی‮ ‬خواكورك و هەموو شەهیدانی‮ ‬رێگای‮ ‬ڕزگاریی‮ ‬كورد و كوردستان و سەرقافلەی‮ ‬شەهیدان بارزانیی‮ ‬نەمر و كاك ئیدریسی‮ ‬هەمیشە لەیاد‮. ‬سەربەرزی‮ ‬بۆ هەموو پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬رێبازی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و بەشداربووانی‮ ‬داستانی‮ ‬گەورەی‮ ‬خواكورك‮.‬