سیروان تۆفیق شفیق
هەنگاوەكانی‮ ‬هەڵاتنی‮ ‬خۆری‮ ‬سەرۆكێكی‮ ‬گەنج و سەركردەیەكی‮ ‬پێگەیشتوو لەگەڵ ئازار و مەینەتییەكانی‮ ‬میللەتەكەی‮ ‬و رۆژە سەختەكانی‮ ‬خەبات و قوربانیدان و ئاوەدانی‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬سات بە سات نزیك دەبێتەوە،‮ ‬وڵات لە چاوەڕوانی‮ ‬دووەم سەرۆكی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬سەرۆكێك بەدرێژایی‮ ‬تەمەنی‮ ‬خۆی‮ ‬و بنەماڵەكەی‮ ‬قوربانییان داوە و تێكۆشاون لە پێناو ئازادی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬و سەرفرازی‮ ‬كوردستانیان‮ .‬
نێچیرڤان ئیدریس بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬وڵات ناوێكی‮ ‬ئاشنای‮ ‬كوردستانیان و جیهانە،‮ ‬هەریەك لە ئێمە كە هاونشتمانی‮ ‬ئەم وڵاتەین،‮ ‬ئەگەر راستگۆیانە بڕیار بدەین و هەڵسەنگاندن بۆ كاركردنی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بكەین لەماوەی‮ ‬ساڵانی‮ ‬رابردوو،‮ ‬ئەوا دەبینین لە كاتی‮ ‬ئارامی‮ ‬ئەندازیاری‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بووە و هەوڵ و تێكۆشانی‮ ‬بێ وچانی‮ ‬كرد لە پێناو ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬گوند و شاری‮ ‬ئەم كوردستانە،‮ ‬لەكاتی‮ ‬نەهامەتی‮ ‬و قەیران و شەڕدا،‮ ‬پیاوە مەزنەكە بوو بۆ شكاندنی‮ ‬ئابڵۆقەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و سەربازی‮ ‬سەر كوردستان‮.‬
وینستۆن چەرچڵ دەڵێت‮: ” ‬كۆمەڵگا بە زەحمەت دەتوانێت سەركردەیەك ببینێتەوە كە بتوانێت پارێزگارییان لێبكات لەهەموو هەڕشە و ناخۆشییەكان‮ “. ‬كەواتە دەسكەوتنی‮ ‬سەركردەیەكی‮ ‬بە توانا ئەوەندە سانا نیە بۆ ئەوەی‮ ‬متمانەی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬وڵات و میللەتی‮ ‬پێ بسپێریت،‮ ‬چونكە ئەوەی‮ ‬دەبێت بەسەرۆك،‮ ‬دەبێت خاوەن مێژوویەكی‮ ‬پڕ‮ ‬لەسەروەری‮ ‬و پاشخانێكی‮ ‬خەبات و تێكۆشان و كاریزمایی‮ ‬تێدا هەبێت تاوەكو میللەت بێ دوودڵی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬خۆیان بخەنە ئەو دەستە ئەمین و دڵسۆزەوە،‮ ‬وەك چۆن لە رابردوو كوردستانیان‮ ‬یەكەم سەرۆكایەتییان بە سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬ڕاسپارد‮. ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬لای‮ ‬هەموان روون بوو كە بارزانی‮ ‬كێیە و چی‮ ‬كردووە لە رابردوو بۆ خاك و وڵات و چییان بۆ دەكات و چۆن پارێزگارییان لێ دەكات‮. ‬ئێستاش وەرگرتنی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬لەلایەن سەركردەیەكی‮ ‬هەڵوقوڵاوی‮ ‬نێو خەبات و ئاوەدانی‮ ‬كوردستان و پیاوی‮ ‬زاڵبوون بەسەر قەیرانەكان و دۆزینەوەی‮ ‬رێگا چارەی‮ ‬گونجاو بۆ كێشە هەڵپەسێراوەكان‮. ‬نێچیرڤان بارزانی،‮ ‬ئەو سەركردەیەیی‮ ‬هەموو تەمەنی‮ ‬خۆی‮ ‬لە پێناو كوردستان داناوە‮.‬
كەواتا ئەزموون و سەركردایەتی‮ ‬ماوەی‮ ‬رابردووی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬ئەو بە هاونیشتمانی‮ ‬و كوردستانیان دەڵێت،‮ ‬میللەت با ئاسودە بێت و كەشتی‮ ‬بەرەوپێشچوونی‮ ‬كوردستان لەلای‮ ‬كاپتنێكی‮ ‬خەمخۆر و دڵسۆزە و لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیك لە كەناری‮ ‬ئارامی‮ ‬لەنگەر دەگرێت هەروەك چۆن پێشتر ئەم سەركردایەتیە لای‮ ‬پێشمەرگەیەك بوو كە سەرۆك بارزانی‮ ‬بوو،‮ ‬ئەمڕۆش لای‮ ‬ئەندازیارێكی‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬و شكێنەری‮ ‬ئابڵۆقە و قەیرانەكانە كە قوتابییەكی‮ ‬چەلەنگی‮ ‬سەرۆك بارزانییە و هەڤاڵی‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانییە‮.‬