دیمانە‮:‬ مسلم دۆلەمەری‮- بارزان
هەموساڵێك دوویادی‮ ‬گرنگ لەمێژووی‮ ‬گەلی‮ ‬كورددا هەن ئەویش‮ ‬1ی‮ ‬ئازار و‮ ‬14ی‮ ‬ئازارە،‮ ‬كە‮ ‬یەكەمیان‮ ‬یادێكی‮ ‬ماتەم و پڕ‮ ‬لە خەمی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردە،‮ ‬چونكە لەم رۆژەدا سەركردە و ناسنامەی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر ماڵئاوایی‮ ‬لەگەل و نیشتمانی‮ ‬كردووە‮. ‬دووەمیشیان كە‮ ‬یادێكی‮ ‬پرشنگداری‮ ‬مێژووی‮ ‬گەلەكەمانە،‮ ‬ئەویش هەڵاتنی‮ ‬خۆری‮ ‬گەشی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردە،‮ ‬رۆژی‮ ‬لەدایكبوونی‮ ‬سەركردە و باوكی‮ ‬روحی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بارزانی‮ ‬نەمرە،‮ ‬بۆ زیاتر شرۆڤە لەسەر ئەم‮ ‬یادانە و سەردانی‮ ‬كوردستانیان و بیانیان بۆسەرمەزاری‮ ‬نەمران،‮ ‬لە چاوپێكەوتنێكی‮ ‬تایبەت بە رۆژنامەی‮ ‬خەبات بەرێز خەلات بارزانی‮ ‬نوێنەری‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەسەر مەزاری‮ ‬نەمران بەم شێوەیە بۆ خەبات هاتە ئاخافتن‮.‬
سەرەتا خەلات بارزانی‮ ‬گوتی‮:‬‮ ‬هەموومان دەزانین كە‮ ‬1-3 ‮ ‬رۆژی‮ ‬وەفاتی‮ ‬رابەری‮ ‬گەلی‮ ‬كورد مستەفا بارزانیە،‮ ‬كە ئەمساڵ چلەمین ساڵیادی‮ ‬وەفاتی‮ ‬بوو، دەبینین لەم رۆژەدا بەهەزاران كوردستانی‮ ‬لەتەواوی‮ ‬كوردستان و بگرە لە دەرەوەی‮ ‬كوردستانیش بە دڵێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە سۆزو وەفاییەوە سەردانی‮ ‬مەزاری‮ ‬نەمران دەكەن لە بارزان‮. ‬ئەویش لەبەر ئەم رێبازە پیرۆزەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمرە،‮ ‬كە بەبێ جیاوازی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئایینی‮ ‬و ناوچەگەری‮ ‬و عەشیرەتگەری،‮ ‬خەباتی‮ ‬بۆ ئازادی‮ ‬و سەربەخۆی‮ ‬كورد و كوردستان دەكرد‮. ‬بۆیە ئەمڕۆ تەواوی‮ ‬كوردستانیان بەبێ جیاوازی‮ ‬خۆیان لە ژێر چەتری‮ ‬ئەم رێبازە دەبینن و بە سۆزو وەفاییەوە بۆ دووپاتكردنەوەی‮ ‬وەفاداری‮ ‬خۆیان سەردانی‮ ‬گلكۆی‮ ‬نەمران دەكەن‮.‬ هەروەها لە‮ ‬14-3 ‮ ‬كەئەویش رۆژێكی‮ ‬شكودارە لە مێژووی‮ ‬گەلەكەمان كە رۆژی‮ ‬لەدایكبوونی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمرە‮. ‬لەم رۆژەدا كە پشووی‮ ‬فەرمیشە لە كوردستان،‮ ‬بەهەزاران كوردستانیان و خەڵكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬بیانیش سەردانی‮ ‬مەزاری‮ ‬نەمران دەكەن،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لاوان و قوتابیان و چەندین چالاكی‮ ‬گرنگ ئەنجامدەدرێت،‮ ‬لەوانە دارچاندن كە جوانی‮ ‬و نوێبوونەوە بە ژینگەی‮ ‬كوردستان دەگەیێین‮. ‬لەبارەی‮ ‬سەردانی‮ ‬لایەنە سیاسییەكان و ناوچە و دەڤەرەكانی‮ ‬كوردستان بۆ سەرمەزاری‮ ‬نەمران،‮ ‬خەلات‮ ‬بارزانی‮ ‬گوتی‮: ‬دەتوانم بڵێم ساڵ بەساڵ سەردانی‮ ‬دلسۆزانی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بۆ سەر مەزاری‮ ‬نەمران لەزیادبووندایە،‮ ‬بەبێ ئەوەی‮ ‬كە لەم رۆژانەدا ئێمە مەراسیمی‮ ‬تایبەتمان هەبێت‮. ‬ئەمە تەنها دڵسۆزی‮ ‬و وەفاداری‮ ‬گەلەكەمانە بۆ رێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمرو رێزگرتنیانە لە گلكۆی‮ ‬نەمران،‮ ‬كوردستانیان لە زۆربەی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬كوردستان بێ ئەوەی‮ ‬كە كادری‮ ‬پارتیشبن و بێ ئەوەی‮ ‬لایەنگری‮ ‬پارتی‮ ‬بن،‮ ‬بگرە لایەنی‮ ‬دیكەی‮ ‬حزبیی‮ ‬وسیاسیی‮ ‬كوردیشن،‮ ‬پۆل پۆل بە خۆی‮ ‬و خانەوادەیانەوە سەردانی‮ ‬مەزاری‮ ‬نەمران دەكەن،‮ ‬لێرەدا دووبارە دەڵێم هەر لەبەر ئەوەیە كە بارزانیی‮ ‬نەمر موڵكی‮ ‬هەموو كوردێك بووە و بەبێ جیاوازی‮ ‬خەباتی‮ ‬بۆ ئازادی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد كردووە‮. ‬بۆیە ئەمرۆ كورپەروەران و وەفادارانی‮ ‬رێباز و خەباتی‮ ‬پڕ‮ ‬سەروەری‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بەبێ جیاوازی‮ ‬سەردانی‮ ‬گلكۆی‮ ‬نەمران دەكەن‮.‬
دەربارەی‮ ‬سەردانی‮ ‬كوردانی‮ ‬پارچەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستان‮ ‬خەلات‮ ‬بارزانی‮ ‬گوتی‮:‬‮ ‬خەباتی‮ ‬بارزانی‮ ‬بۆ ئازادی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بووە نەك ناوچەیەك و عەشیرەتێك‮. ‬بۆیە ئەمڕۆ بەدەیان كوردستانی‮ ‬لە مەهاباد و عەفرین و ناوچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬پارچەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بۆ ماوەی‮ ‬چەندین رۆژ بە سەرما و ماندووبوون و برسییەتیەوە بە رێپێوان بۆ نوێكردنەوەی‮ ‬سۆزو وەفاداری‮ ‬خۆیان بۆ رێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر سەردانی‮ ‬مەزاری‮ ‬نەمران دەكەن‮. ‬ئەمە ئەوە ئەوە دەگەیێنێت كە خەباتی‮ ‬بارزانی‮ ‬چەترێك بووە بەسەر نەتەوەی‮ ‬كورد لە سەرتاسەری‮ ‬كوردستان‮. ‬هەروەها دڵسۆزانی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬خاوەنی‮ ‬عەقیدەی‮ ‬بارزانی‮ -‬ن،‮ ‬نەك پارتایەتی‮ ‬و لایەنگری‮ ‬پارتایەتی،‮ ‬كە هەتا ئەم رێبازە خاوەنی‮ ‬ئەم دڵسۆزە و خاوەن عەقیدانە بن،‮ ‬هیچ هێز و دوژمنێكی‮ ‬گەلەكەمان ناتوانن ئیرادەی‮ ‬گەلەكەمان بشكێنێت‮.‬
سەبارەت بە سەردانی‮ ‬كونسۆلخانەكانی‮ ‬بیانی‮ ‬لە كوردستان و عێراق و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬دیكە عێراق بۆ سەر مەزاری‮ ‬نەمران،‮ ‬خەلات‮ ‬بارزانی‮ ‬ئاشكرایكرد‮: ‬ئەم ساڵ‮ ‬زیاتر لە‮ ‬18 ‮ ‬كونسوڵخانەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬بیانی‮ ‬لە كوردستان و عێراق سەردانی‮ ‬مەزاری‮ ‬نەمرانیان كردوە‮. ‬هەروەها بەدەیان بەرپرس ولایەنی‮ ‬سیاسیی‮ ‬عێراقیش و بگرە ژمارەیەكی‮ ‬بەرچاویش لە دیپلۆماتكارو سیاسیی‮ ‬و كەسایەتی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دیكەی‮ ‬بیانیش سەردانی‮ ‬مەزاری‮ ‬نەمرانیان كردوە و هەروەها‮ ‬سەرسام بوونە بە دەڤەری‮ ‬بارزان لەرووی‮ ‬كەلتووری‮ ‬دەڤەرەكەو ژینگەپارێزی‮ ‬و دەیان‮ ‬یاسای‮ ‬دیكە ژیانی‮ ‬مرۆڤایەتی،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬سادەیی‮ ‬گۆڕی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر،‮ ‬كە لایان جێگای‮ ‬سەرنج بووە‮. ‬بەڵام لای‮ ‬ئێمە سادەیی‮ ‬گۆڕی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر رامانی‮ ‬ئەوەیە كە بارزانی‮ ‬نەمر بەسادەیی‮ ‬ژیاوە و ژیانی‮ ‬لە ئەشكەوت و دەربەدەری‮ ‬و ئاوارەی‮ ‬و شەونخونی‮ ‬بەسەر بردووە،‮ ‬ئەویش لە پێناو ئازادی‮ ‬ودۆزی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬هەروەها گۆڕی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر لەسەر بنەماكانی‮ ‬ئیسلام بەسادەی‮ ‬و ساكاری‮ ‬دروستكراوە و هەروەكو گۆڕی‮ ‬پێشمەرگەیەكی‮ ‬شەهید وایە‮.‬
دەربارەی‮ ‬سەردانی‮ ‬سەرۆك هۆزە عەرەبەكان بۆ سەرمەزاری‮ ‬نەمران،‮ ‬خەلات بارزانی‮ ‬گوتی‮: ‬ئەم ساڵە ژمارەیەكی‮ ‬زۆر لە كەسایەتی‮ ‬ناوداری‮ ‬عەرەب و سەرۆك هۆزەكان سەردانی‮ ‬مەزاری‮ ‬نەمرانیان كردووە‮. ‬ئەوان لێرە پڕ‮ ‬بەدڵ سوپاسی‮ ‬سەرۆك بارزانیان دەكرد،‮ ‬كە رێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمری‮ ‬بەرنەداوە لەهاوكارییكردنیان بەتایبەتی‮ ‬هاوكارییكردنی‮ ‬ئاوارە عەرەبەكان،‮ ‬كە زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارەی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش لە كوردستانەو خزمەتیان دەكرێت لە گشت روویەكەوە بەبێ جیاوازی‮ ‬ئایینی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و ناوچەگەری‮.‬
لەكۆتاییدا خەلات بارزانی‮ ‬نوێنەری‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەسەر مەزاری‮ ‬نەمران گوتی‮:‬‮ ‬داواكارم‮ ‬یەكرێزو‮ ‬یەك دەست بین بۆ ئەوەی‮ ‬ببین بە گوڵێك بۆ سەرگۆری‮ ‬شەهیدانمان و ببین بە گولەییەك‮ ‬بۆسینگی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬گەلەكەمان‮.‬