خهبات: رێبوار هەورامی
شەش ساڵ بەر لە ئێستا 3 لاوی جیاواز لە نەتەوە و جیاواز لە كەلتور و جیاواز لە زمان جیاواز لە رەنگ و ئایین ، بڕیاریاندا موزیك بكەنە نیشتمانی بێ سنووری خۆیان، گرووپی ight in babylon واتە رووناكی لە بابلیۆن یان درووست كرد. شەش ساڵە لە پێناو مژدەبەخشینی مرۆڤایەتی و دۆستایەتی مرۆڤ بۆ مرۆڤ، موزیك لە زۆربەی شەقامە سەرەكیەكانی وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا و رۆژهەڵاتدا دەژەنن و باس لە سۆز و هەست و ئازارەكانی مرۆڤ دەكەن كە یەك جۆرن و جیاوازیان نییە.
ئەم سێ پەیامبەخشە مرۆڤایەتییە موزیكیە ئەمانەن: خاتوونی گۆرانیبێژ میشیل ئەلیا كمال بە هیچ شێوەیەك مكیاج و جوانكاری بەكارناهێنێت دەڵێ: موزیسیان و هونەرمەند جوانترینن پێویستیان بە خۆجوانكردن نییە.
ئەم خاتوونە ئیسرائیلیە و بە رەگەزی ئێرانییە. دووەم ژەنیاری گیتار جولیان دیمار خەڵكی وڵاتی فەرنسایە.. سێیەمیان میتهان تشیفی توركە. شەش ساڵە سەرەڕای ئەوەی لەلایەن دەسەڵات و كەسانی دژ بەمرۆڤایەتییەوە توشی سەدان كێشەو ئازار و دەردەسەری بوون بەڵام كۆڵ نادەن و دەڵێن: مرۆڤ لە دنیادا یەك مرۆڤە بەبێ جیاوازی و موزیكیش تاكە زمانی خۆشەویستییە بۆ مرۆڤایەتی.










