خه‌بات‮: ‬موسلیم دۆڵەمەڕی
من محەمەد‮ ‬فەخری‮ ‬حاجی‮ ‬زاخۆیم و‮ ‬لەدایكبووی‮ ‬ساڵی1991 و دانیشتووی‮ ‬زاخۆی‮ ‬دەلالم،‮ ‬تاكو ئێستا سێ‮ ‬بەرهەمم‮ ‬بڵاو كردۆتەوە‮ ‬بە شێوەی‮ ‬دەنگ و رەنگ بە ستایلی‮ ‬جۆراوجۆر كاری‮ ‬هونەری‮ ‬خۆم‮ ‬ئەنجامدەدەم‮ ‬نوێترین‮ ‬ستایلم پۆپە‮ ‬كەگۆرانییەكی‮ ‬فۆلكلۆری‮ ‬كوردی‮ ‬هونەرمەندی‮ ‬نەمر‮ ‬حەسەن جزیری‮‬م بە شێوەی‮ ‬پۆپ‮ ‬نوێكردۆتەوە‮ ‬پێموایە زۆر سەركەوتوو بوومەو پێشوازییەكی‮ ‬گەرمیشی‮ ‬لێكراوە لەلایەن هەوادارانم،‮ ‬لەبەرنامەشم دایە چەندین‮ ‬گۆرانی‮ ‬تری‮ ‬رەسەن و فۆلكلۆری‮ ‬كوردی‮ ‬بە شێوەی‮ ‬پۆپ‮ ‬نوێ بكەمەوە‮.‬
ئەو هونەرمەندە بەم جۆرە بۆ‮ ‬خەبات‮ ‬دوا‮.
‬
‮ ‬سەبارەت بە پەیڤ وئاوازی‮ ‬گۆرانیەكانی‮ ‬گوتی‮ : ‬من‮ ‬هەرچی‮ ‬پەیڤ و ئاوازی‮ ‬باش و سەركەوتوو‮ ‬هەبێت‮ ‬بە كاری‮ ‬دێنم‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬پەیڤ و‮ ‬ئاوازی‮ ‬مامۆستا‮ ‬عەبدولعەزیز سلێمان‮ ‬چونكە‮ ‬بەڕاستی‮ ‬پەیڤ و‮ ‬ئاوازی‮ ‬مامۆستا‮ ‬خواست و ئاواتی‮ ‬زۆربەی‮ ‬هونەرمەندانە، دیكەی‮ ‬لە بواری‮ ‬پۆپیشدا پەیڤ و‮ ‬ئاوازی‮ ‬هونەرمەندی‮ ‬گەنج‮ ‬ئەركان‮ ‬راپ‮ ‬بەكار دێنم‮ ‬لە بەرهەمەكانمدا سەبارەت‮ ‬بە كارهێنانی‮ ‬ئافرەتی‮ ‬بیانی‮ ‬بۆ‮ ‬گۆرانیە پۆپەكانی‮ ‬گوتی‮: ‬من‮ ‬تاكو‮ ‬ئێستا‮ ‬هیچ‮ ‬ئافرەتی‮ ‬بیانیم‮ ‬لە بەرهەمەكانمدا‮ ‬بەكار نەهێناوەو ئامادەش نیم‮ ‬هەرگیز بەكاریان بێنم چونكە پێموایە خۆمان‮ ‬شیاوین و‮ ‬سروشتی‮ ‬كوردستانیش‮ ‬جوانترین و گونجاوترینە‮ ‬بۆ‮ ‬بەرهەمی‮ ‬هونەری‮. ‬

سەبارەت‮ ‬بە كاری‮ ‬جیای‮ ‬لە هونەر گوتی‮:‬‮ ‬من جگە لە كاری‮ ‬هونەریم‮ ‬كاری‮ ‬خوێندنم‮ ‬هەیە،‮ ‬قوتابیم‮ ‬لە بەشی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬زمانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬لە زانكۆ‮ ‬ئینشائەڵڵا‮ ‬بەردەوامیش‮ ‬دەبم‮ ‬لەسەر خوێندن‮ ‬چونكە پلانی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆم‮ ‬هەیە جگە لە كاری‮ ‬هونەریم‮.
‬
سەبارەت‮ ‬بە بەرهەمی‮ ‬نوێی‮ ‬گوتی‮: ‬من‮ ‬ئێستا پێنج‮ ‬بەرهەمم‮ ‬لەبەردەستدایە كاری‮ ‬لە سەر دەكەم‮ ‬كە زۆربەیان‮ ‬ئەڤیندارین‮ ‬كە‮ ‬یەكێكیان پەیڤ و‮ ‬ئاوازی‮ ‬مامۆستا‮ ‬عەبدولقەهار‮ ‬زاخۆییەو‮ ‬یەكێكیانیش‮ ‬پەیڤی‮ ‬منەو ئاوازی‮ ‬هونەرمەند‮ ‬جوتیار‮ ‬زاخۆییەو‮ ‬ئەوانیتریش‮ ‬پەیڤەكانی‮ ‬هونەرمەند‮ ‬ئەركان‮ ‬راپ و‮ ‬ئاوازی‮ ‬منن، كە‮ ‬ئینشائەڵڵا‮ ‬لە ماوەیەكی‮ ‬كورتدا تەواوی‮ ‬دەكەین‮.‬