خهبات: توانا زرار
ڕێواس، ڕووەكێكی سروشتییە لەوەرزی بەهاردا لە ناوچە كوێستان و شاخاوییەكاندا دوای بەفربارین دروست دەبێت. ئەم ڕووەكە بەهارییە تام و لەزەتێكی خۆش و تایبەتی هەیە، بەهۆی تام و چێژەكەیەوە سەرنجی زۆرێك لەخەڵك بۆ خۆی ڕادەكێشێت.
ڕێواس، وەك زۆرێك لە ڕووەك و گژوگیاكانی دیكە دەوڵەمەندە بەكۆمەڵێك ڤیتامین.
وەك سەرچاوە پزیشكییەكان هێمای بۆ دەكەن ڕێواس سوودێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، لەوانەش: توانای خاوێنكردنەوەی لەشی مرۆڤی هەیە لە ژەهراوی بوون.
هەروەها ئازاری گەدە ناهێڵێت و بۆ نەخۆشییەكانی جگەر بەسوودە. خوێن پاك دەكاتەوە و بۆ سگ چوون و ڕیخۆڵە بەسوودە.
ڕووخسار گەشاوە دەكات و زیبكە و پەڵەی ڕووخسار ناهێڵێت. هەروەها بۆ ئافرەتی سكپڕ سوودبەخشە و كاریگەری بۆ سەر تەندروستی كۆرپەلە دەبێت لەسكی دایكی.
هەروەها چارەسەری هەناسەبڕكێ و تەنگی هەناسە دەكات.جوڵەی لەش بەهێز دەكات لەسستی و تەمبەڵی دەیپارێزێت. گەدە ناچاردەكات مادەی ئەنسۆلین دەربدات بەمەش شەكری خوێن كەم دەكاتەوە و چەوری و پەستانی خوێن كەم دەكاتەوە. سەرچاوەیەكی باشی كالیسیۆمە.چاو بەهێز دەكات و پەڵەی سپی لەسەرچاو ناهێڵێت. بۆ ئازاری ئێسك و ماسوولكەكان و نەخۆشی دڵ و گورچیلە باشە.وەك پزیشكاۆ ئاماژەی بۆ دەكەن رێواس دەوڵەمەندە بەریشاڵ و ڤیتامینەكانی A و B وC و پرۆتین و شەكر و كاربۆهیدرات و كالیسیۆم و سیۆدیۆم و پۆتاسیۆم. بە هێزكهرەوەیە و بۆ چارەسەری كرمی سك سوود بەخشە.بۆ ئازاری گەدە و نەخۆشیەكانی جگەر باشەجوڵەی لەش چالاك دەكات و خاوی و سستی ناهێڵێت.
هەروەها كوڵاندنی گەڵاكەشی دەبێتە هۆی پاككردنەوەی قاپی ئەلەمنیۆم.










