راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلیزی ئاشكرایان كرد كە ماتیاس دی لیخت كاپتنی یانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی و بەرگریكاری هەڵبژاردەی هۆڵەندا، پارەیەكی زۆری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی رەتكردۆتەوە لەبەرامبەر یاری كردن لەو یارییە لە وەرزی داهاتوو.
بەگوێرەی راپۆرتیكی رۆژنامەی میرۆری بەریتانی دی لیخت بڕی 70 ملیۆن یورۆی لە مان یونایتد رەتكردۆتەوە كە یانە ئینگلیزیەكە داویەتە یانەی ئەیاكس لەبەرامبەر ئیمزایەكی ئەو یاریزانە، مان یونایتد بڕی 70 ملیۆن یورۆی پێشكەش كردوون كە بۆ ماوەی 5 وەرز لە ریزەكانیان یاری بكات، هەروەها لەگەڵ مووچەی مانگانەی كە 300 هەزار یورۆیە لە هەفتەیەكدا.
رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە دی لیختی تەمەن 19 ساڵ، دەبێتە باشترین بەرگریكار لە جیهاندا، بۆیە بیر لەوە دەاكتەوە كە بچێتە یانەیەك وەك خۆی دەیەوێت، بەڵام ئەو پێی وایە هیچ بەرژەوەندییەكەی نییە لەوەی بچێتە مان یونایتد، بۆیە لەوەڵامدا بەمان یونایتدی گوتووە، وازی لێبێنن و با بۆخیان بچن بەدوای بەرگریكارێكی دیكەدا بگەڕێن و كاتی خۆیان پێی نەكوژن.










