بەبۆنەی‮ ‬هاتنەوەی‮ ‬مانگی‮ ‬رەمەزانی‮ ‬پیرۆزەوە،‮ ‬یانەی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬خانزاد دوو پاڵەوانێتی‮ ‬شەترەنج لەم مانگەدا دەكاتەوە،‮ ‬پاڵەوانێتی‮ ‬یەكەم ئەمشەو كاتژمێر‮ ‬9 لە هۆڵی‮ ‬یانەكە بەناوی‮ ‬هەشتەمین پاڵەوانێتی‮ ‬پلیتزی‮ ‬خانزاد دەست پێدەكات‮.‬

پاڵەوانێتییەكەش كە لەلایەن‮ ‬یەكیتی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬نێودەولەتییەوە تۆماركراوە، بە سیستمی‮ ‬سویسری‮ ‬و ژمارەی‮ ‬راوندەكانیش دەوەستێتە سەر ژمارەی‮ ‬بەشداربووان‮.‬
پاڵەوانێتی‮ ‬دووەمیش كە بەناوی‮ ‬سێنزەهەمین پاڵەوانێتی‮ ‬راپیدی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬خانزادە،‮ ‬لە رۆژانی‮ ‬23 و‮ ‬24/5/2019 ئەنجام دەدرێت،‮ ‬ئەم پاڵەوانێتییەش لەرێگای‮ ‬یەكێتی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬عێراقیەوە لەلایەن‮ ‬یەكیتی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬نێودەولەتییەوە تۆمار دەكرێت و دەرگا كراوە بۆ هەموو ئەو شەترەنجزانانەی‮ ‬دەیانەوێ بەشداری‮ ‬لەم پاڵەوانێتییەدا بكەن كە بەسیستمی‮ ‬سویسری‮ ‬و‮ ‬9 راوند بەڕێوەدەچێت‮. ‬جێی‮ ‬باسە ساڵانە‮ ‬یانەی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬حانزاد لە شەوانی‮ ‬مانگی‮ ‬رەمەزانی‮ ‬پیرۆزەوە چەندین پاڵەوانێتی‮ ‬شەترەن رێك دەخات،‮ ‬ئەمیش لەپێناو رەخساندنی‮ ‬دەرفەتی‮ ‬زیاتر بۆ بەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬شەترەنجزانانی‮ ‬كوردستان و عێراق لە شەوانی‮ ‬ئەم مانگە پیرۆزەدا‮.‬