خه‌بات: ‬سەرهەنگ نەجمەدین
بەسەرپەرشتی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كاروانی‮ ‬خولی‮ ‬یانەپلەدووەكانی‮ ‬كوردستان بەفەرمی‮ ‬كۆتایی‮ ‬هات،‮ ‬خولەكە بەسەر دوو كۆمەڵە دابەشكرابوون كەبریتی‮ ‬بوون لە12 یانە،‮ ‬هەر‮ ‬یەك لەیانەكانی‮ ‬چەمچەماڵ و شەقڵاوە بەفەرمی‮ ‬سەركەوتن بۆ رێزی‮ ‬یانە پلەیەكەكانی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬لەدوایین‮ ‬یاریدا هەردوو‮ ‬یانەی‮ ‬شەقڵاوە و جیهان لەیاریگای‮ ‬فەرەنسۆهەریری‮/‬2 ڕووبەرووی‮ ‬یەكتر بوونەوە،هەر لەدەستپێكی‮ ‬گێمی‮ ‬یەكەمی‮ ‬یارییەكەدا‮ ‬یانەی‮ ‬شەقڵاوە‮ ‬6 گۆڵی‮ ‬تۆمار كرد،‮ ‬گۆڵەكانیش لەلایەن‮ ‬یاریزانان رەسوڵ مەحرومی‮ ‬3گۆڵ،‮ ‬شاڵاو فاخیر1 گۆڵ،یونس شوكری2 گۆڵ،‮ ‬هەروەها لەگێمی‮ ‬دووەمدا‮ ‬یانەی‮ ‬شەقڵاوە لەهێرشەكانیان بەردەوامبوون بۆ زوو گۆڵ تۆمار كرد،‮ ‬یاریزانی‮ ‬یانەی‮ ‬شەقڵاوە‮ ‬یونس شوكر توانی‮ ‬گۆڵی‮ ‬حەوتەم بۆ تیپەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬تۆمار بكات،‮ ‬یارییەكە بە7گۆڵی‮ ‬بێ وەڵام لەبەرژەوەندی‮ ‬یانەی‮ ‬شەقڵاوە كۆتایی‮ ‬هات،‮ ‬بەم بردنەوەیە‮ ‬یانەی‮ ‬شەقڵاوە و چەمچەماڵ بەفەرمی‮ ‬سەركەوتن بۆ رێزی‮ ‬یانەپلە‮ ‬یەكەكانی‮ ‬كوردستان‮.‬
فەرهاد خەیات سەرۆكی‮ ‬یانەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬شەقڵاوە لەبارەی‮ ‬ئەم دەستكەوتە گرنگە بۆ خەبات‮ ‬ڕایگەیاند‮: ‬پیرۆزبایی‮ ‬لەسەرجەم‮ ‬یاریزانەكانی‮ ‬یانەكەمان دەكەم كەتوانیان بەئەنجامێكی‮ ‬گەورە و شایستە لەیانەی‮ ‬جیهان ببەنەوە و سەركەوین بۆ رێزی‮ ‬یانەپلەیەكەكانی‮ ‬كوردستان‮.‬

گوتیشی‮: ‬بەپلان وبەرنامەرێژییەكی‮ ‬باش وكارا ئامادەكارییمان بۆ خولەكە كرد،‮ ‬خۆشبەختانە پلانەكانمان سەركەوت و توانیمان هەموو ئامانجەكانمان بپێكین و بەشایستەیی‮ ‬سەركەوین بۆ رێزی‮ ‬یانەپلەیەكەكانی‮ ‬كوردستان‮.‬

ئەنجامی‮ ‬یارییەكانی‮ ‬دیكە بەمشێوەیەبوو‮:‬
چەمچەماڵ4 *سیروانی‮ ‬شارەزوور‮ ‬0
ڕانیە‮ ‬2* شۆریجە‮ ‬0
كەیوان‮ ‬0* بازیان‮ ‬7
زانكۆی‮ ‬جیهان0* پیشەسازی‮ ‬5
رەواندوز‮ ‬7* خەبات‮ ‬1