دوای ئەوەی بەرشلۆنە لەیاریی چوون بەئەنجامی 3-0 گۆڵ لەیانەی لیڤەرپوولی بردەوە، یانەی بەرشلۆنە لە هەژماری خۆی لە تویتەر وێنەیەكی محەمەد سەڵاح و مێسی بڵاوكردبۆوە، لەسەر وینەكەدا بەزمانی ئینگلیزی نووسرابوو see you again next week، ئەمە وەك توانجیك ئاراستەی محەمەد سەڵاح كرابوو، دیارە ئەم تویتە هەوادارانی لیڤەرپوولی نیگەران كردبوو، بۆیە دوای ریمۆنتادایەكی یاری گەڕانەوە، لیڤەرپوول پۆستەكەی بەرشلۆنەیان گەرم كردەوە و توانجی سەیروسەمەرەیان لە تویتەكەی بەرشلۆنە دەدا، دیارترین ئەو توانجەش ئەوەبوو كە هەوادارانی لیڤەرپوول وەڵامیان دابۆوە كە بەڵی دووبارە ئێمەیان بینیەوە بەڵام بەشێوازێكی دوور لە حەزی ئەوان.









