خهبات: هاوار مورتكەیی
هەروەك پێشبینی دەكرا یۆرگن كلۆپ لەناو یاریگای ئەنفیڵد ریمۆنتادایەك دژی تیپەكەی مێسی ئەنجام بدات، ریمۆنتادایەكی مێژوویی كە كوڕانی ریدز سەلماندیان مەحال لە تۆپی پێدا نییە، لەكاتێكدا كە كلۆپ باشترین چەكەكانی لەو یارییە لەدەستدابوو، لەسەرووی هەموویانەوە محەمەد سەڵاح.
لیڤەرپوول كە بە ئەنجامی 0-3 گۆڵ لەناو كامپ دۆڕابوو، هیوای گەیشتنی بۆ یاری كۆتایی لێ ببوە خەونێك لە یاریی گەڕانەوەدا، ئەو خەونەش بە زیرەكیی كلۆپ و لێهاتوویی و گیانبەخشی یاریزانانی ریدز هاتەدی كە لەهەموو روویەكەوە زاڵ بوون بەسەر بەرشلۆنە و 4 گۆڵیان لەناو ئەنفیڵد تۆمار كرد، كە ئەمەش بەس بوو یۆ ئەوەی بەرشلۆنە لە یاریی كۆتایی دوور بخەنەوە و خۆیان ببەنە پێشەوە، گۆڵی چوارەمی لیڤەرپوول، گۆڵێكی هەڵخەلەتاندنی بەرشلۆنەكان بوو، گۆڵی ماڵئاوایی بەرشلۆنە و مێسی و ڤالڤێردی بوو، فشاری بەردەوامی لیڤەرپوول بووە هۆی ئەوەی هێلی بەرگری بەرشلۆنە پەرتەوازە ببن و كۆنتڕۆلی خۆیان و تۆپ لەدەست بدەن و چەندین هەڵەی كوشندەیان ئەنجامدا.
لە راپۆرتیكی پێرێی لاپەڕەی وەرزشی رۆژنامەی خەبات بەناونیشانی ئەمشەو ئەنفیڵد هەڕەشە لە خەونەكانی بەرشلۆنە داكات. لیڤەرپوول بەرابەرایەتی كلۆپ دەیەوێ ریمۆنتایەكی تر لە سەر یاریگای خۆیان تۆماربكەن بڵاوكردەوە، كە بەداتاو چەند هەوڵێكی ریدزەكان كە راهاتوون لە ناو یاریگای ئەنفیڵد ریمۆنتادا بەسەر تیپی بەرامبەریان تۆمار بكەن، پێرێ شەو بینیمان كە یاریگای ئەنفیڵد ئەو یاریگایە نییە كە بەرامبەر جەماوەرەكەی بێ وەفا بێت و هەمیشە ئەوان بڕوایان بە یاریگای ئەنفیڵد هەیە، بەم ئەنجامەو بەم ریمۆنتایە مێژووییە، یانەی لیڤەرپوول بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەكتری گەیشتە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا.
هەر دوای كۆتایی هاتنی یارییەكە میدیاكانی ئیسپانیا هەریەك لای خۆیەوە هۆكاری دۆڕانەكەی خستە ئەستۆی یەكێكەوە، بەڵام زۆرترینیان هۆكارەكەیان گەڕاندەوە بۆ هەڵە كوشندەكانی جۆردی ئەلبا.









