خهبات: سەرهەنگ نەجمەدین
لەیارییەكانی هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستاندا، رۆژی 3/5/2019 لەشارو شارۆچكەكانی كوردستان چەند یارییەكی گرنگ ئەنجامدرا، لەوانە لەشاری سلێمانی ولەهۆڵی ئاشتی، هەردوو تیپی كچانی ئافرۆدیت و دەروازە ڕووبەرووی یەكتر بوونەوە،كچانی یانەی ئافرۆدیت بەسەرپەرشتی ڕاهێنەری بەتوانا كاروان شێخ زیرەك ئەم وەرزە بەجیاوازی وەرزی ڕابردوو سەرجەم یارییەكانیان بردۆتەوە و تائێستا ئەم یانەیە تامی دۆراندنی لەخولەكەدا نەكردووە ، كچانی ئافرۆدیت بەئەنجامێكی گەورە توانیان لەكچانی دەروازە ببەنەوە، دوای ئەوەی ئافرۆدیت لەنێو هۆڵ وهاندەرانی خۆیاندا بەئەنجامی 16-2 گۆڵ لەكچانی دەروازەیان بردەوە، ئەم سەركەوتنە گەورەیە كچانی ئافرۆدیتی گەیاندە پێشەنگی یانەكان ، دوای ئەنجامدانی 5 یاری لەسەر یەكدی ، كچانی ئافرۆدیت بە15 خاڵ هاتەپێشەنگی كۆمەڵەی یەكەم. لەلایەكی دیكەوە هەر لەشاری سلێمانی و لەهۆڵی ئاشتی، كچانی دووكان و سیروانی نوێ لەیارییەكی مامناوەندیدا بەیەكگەشتن، كچانی سیروانی نوێ توانیان سەركەوتنێكی گەورە لەیارییەكەدا بەدەست بهێنن ، دوای ئەوەی بەئەنجامی 8-1گۆڵ لەكچانی دووكانیان بردەوە و 3 خاڵی یارییەكەیان بەشایستەیی دەستەبەر كرد، بەم بردنەوەیە سیروانی نوێ لەكۆی 7 یاریدا 18 خاڵی كۆكردۆتەوە ولەپێشەنگی یانەكاندایە، یانەی دووكانیش لەكۆی 7 یاری هیچ بردنەوەیەكی تۆمار نەكردووە و لەدواوەی رێزبەندی خولەكەدا بەبێ خاڵ دەبیندرێت. لەیاری سێیەمدا هەردوو تیپی كچانی چۆمان وسەورە ڕووبەرووی یەكتربوونەوە، چۆمان بەسەرپەرشتی ڕاهێنەری بەتوانا مەزن محەمەد توانی بەئەنجامی 7-2 گۆڵ لەیانەی سەورە بباتەوە و 3 خاڵی گرینگی لەسەر دەستی ئەو یانەیە دەستەبەركرد، بەم سەركەوتنە كچانی چۆمان بەكۆكردنەوەی 18 خاڵ بەشێوەیەكی كاتی هاتەپلەی دووەمی رێزبەندی خولەكە.
رێزبەندی گروپی یەكەمی بەمشێوەیە دەبێت:
گروپی یەكەم: 1-سیروانی نوێ 21 خاڵ 2- چۆمان 18 خاڵ 3- زانكۆی جیهان 15 خاڵ.
گروپی دووەم: 1-ئافرۆدیت 15 خاڵ2-سێمێل 10 خاڵ 3- زێرەڤانی 10خاڵ










