شەو و رۆژ دەزگاكانی راگەیاندنی كەتالۆنی باسیان لەوە دەكرد كە ماتیاس دی لیخت لە بەرشلۆنە زۆر نزیك بۆتەوە، بەڵام لە راستیدا شتێكی دیكە دەركەوت، رۆژنامەی سپۆرت كەتالۆنی رایگەیاند كە زۆر زەحمەت بووە ئەو یاریزانە بۆ بەرشلۆنە یاری بكات، چونكە ئەیاكس لەبەرامبەر دەستبەرداربوونی ئەو یاریزانە داوای پارەیەكی خەیالی دەكات، و بەرشلۆنەش ئامادە نییە ئەو پارەیە بۆ ئەو یاریزانە بدات.
رۆژنامەكە ئاماژەشی بۆ ئەوە كردووە كە هەریەك لەیانەكانی بایرن و پاریس سان جێرمان و یۆڤینتۆس نرخی ئەو یاریزانەیان بەرزكردۆتەوە تەنها بۆ ئەوەی لێدانێك لەبەرشلۆنە بدەن، بۆیە یانە كەتەلۆنیەكە هیوای بەو یاریزانە نەما و ڤالڤێردی داوای كردووە كە لەبەرامبەر دی لیخت، هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ ئەوەی بەخێرای گفتوگۆكان لەبارەی گریزمان كۆتایی پێ بهێن و لەجیاتی یاریزانەكەی ئەیاكس گریزمان ببەنە ریزەكانیان.










