بەرگی دووەمی كتێبی گەڕان بەدوای راستیدا بە قەبارەیەكی مام ناوەندی و 136 لاپەڕە لە نووسینی تاڵیب مۆریاسی كەوتە بەر دیدی خوێنەران، نووسەر كە لە ساڵی 1957 تێكەڵی سیاسی بووە و سێ مانگ دوای دەست پێكردنی شۆڕشی ئەیلوول پەیوەندیی بە شۆڕشەوە كردووە، نووسەر لە پێشەكیی ئەم كتێبەدا لەبارەی یاشتی سیاسی نووسیویەتی:”لەگەڵ ئەو بۆچوونەدا نیم كە پێی وایە یاداشتە سیاسییەكان بەشێك نین لە مێژوو، بەتایبەتی ئەو یاداشتانەی كە كۆمەڵێك لە تێكۆشەران و كەسانی پێشمەرگە و فەرماندە و سیاسییەكانی كوردستان سەبارەت بە ئەزموونی سیاسی و پێشمەرگایەتی خۆیان، لە پاش راپەڕینەوە نووسیویانەتەوە و چاپ و بڵاویان كردۆتەوە، لەگەلأ ئەو بۆچوونەش نیم كە ئەو یاداشتانە تەنیا رەنگدانەوەی ئایدیۆلۆژی سیاسی ئەو حزب و شۆڕشانەن و بەس كە ئەوان ئەندامی بوون، دەكرێت بڵێین ئەو یاداشتە سیاسییانە بە دیوێكدا بەشێكن لە مێژوو بە دیوێكی دیكەشدا لە هەندێ قۆناغ و بەشیدا رەنگدانەوەی ئەو ئایدیۆلۆژیایانەیە كە حزبێك یان شۆڕشێك لە قۆناغێكی زەمەنی دیاریكراودا هەڵگری بووە، چونكە خەباتی ئەو كەسانە و شۆڕش و حزبەكانیش ناكرێت لە دەرەوەی مێژوودا هەڵیان بسەنگێنین”.شایانی باسە چەند لاپەڕەیەكی كتێبەكە بۆ چەند بەڵگەنامەیەك تەرخان كراوە.










