بەرگی‮ ‬یەكەمی‮ ‬كتێبی‮ ‬هەواڵی‮ ‬كوردەواری‮ ‬ساڵانی‮ ‬1962-1963 نووسینەوەی‮ ‬نەجیبە جەلی‮ ‬زادە‮ ‬لە بەرگێكی‮ ‬قەشەنگ و بە قەبارەی‮ ‬گەورە و‮ ‬258 لاپەڕە و پێشەكی‮ ‬و لێكۆڵینەوە و ساغكردنەوەی‮ ‬د‮. ‬كەمال مەعروف كەوتە بەردیدی‮ ‬خوێنەران،‮ ‬د‮. ‬كەمال مەعروف لەبارەی‮ ‬كتێبەكەوە لە پێشەكیدا دەڵێ‮:”‬نەجیبە خانی‮ ‬جەلی‮ ‬زادە بە ئەمانەتەوە رووداوەكان رۆژ بە رۆژ دەگێڕێتەوە كە ئەمە بابەتێكی‮ ‬داهێنەرانە و دانسقەیە كە بواری‮ ‬بۆ خوڵقاوە كە بەم شێوەیە رۆژانە بە شێوەیەكی‮ ‬راستەقینە هەواڵ و رووداوەكان وەكو خۆی‮ ‬بۆ مان تۆمار بكات،‮ ‬تۆماركردنێكی‮ ‬ورد و درشت بە جۆرێ بەسەر رووداوەكاندا بازی‮ ‬نەداوە،‮ ‬هەندێكی‮ ‬فەرامۆش كردبێ،‮ ‬چی‮ ‬دیوە و چی‮ ‬بیستووە بێ زیادد و كەم نووسیتییەوە و خستویەتیە بەر دیدی‮ ‬خوێنەران تاكو مێژونووسانی‮ ‬كورد سوودی‮ ‬لێ وەربگرن،‮ ‬خستنە سەر كاغەزی‮ ‬ئەو هەواڵانە ئاسۆیەكی‮ ‬نوێیە بۆ نووسینەوەی‮ ‬مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬نوێی‮ ‬گەلەكەمان لە ساڵانی‮ ‬شەستەكاندا كە پەل و پۆی‮ ‬بۆ هەموو لایەك هاویشتووە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە دوو توێی‮ ‬ئەم دوو بەرگە دەبینرێن،‮ ‬بریتیتتە لە بیرەوەری‮ ‬و‮ ‬یاداشت كردنی‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬رۆژانەی‮ ‬ساڵانی‮ ‬شەستەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە دەقا و دەق تیشكی‮ ‬خستۆتە سەر رووداو و كارەساتەكان‮”.‬
شایانی‮ ‬باسە لە‮ ‬18 لاپەڕەی‮ ‬كۆتایی‮ ‬كۆمەڵێك وێنەی‮ ‬دەگمەن و پەیوەست بە بابەتەكە بڵاوكراوەتەوە،‮ ‬شەش لاپەڕەیش بۆ بەڵگەنامە تەرخان كراوە،‮ ‬دەست خۆشی‮ ‬لە د‮. ‬كەمال مەعروف دەكەین و خەرمان بەرەكەت‮.