بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و قایمقامی قەزای قەرەداخ و بەڕێوەبەری گشتی كتێبخانەكان لە پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری كتێبخانەی قەرەداخ و بەرپرسانی ئیداری و حزبیی و هەڤاڵانی لیژنەی ناوچەی قەرەداخی پارتی دیموكراتی كوردستان و نوێنەرانی ئەنجوومەن و خزمانی مەردۆخ و كەسایەتی و رۆشنبیران و كتێب دۆستانی ناوچەكە مەراسیمێكی تایبەت بۆ كردنەوەی بەشێك لەناو كتێبخانەی قەرەداخ رێكخرا بە ناوی كتێبخانەی ئازا حەسیب قەرەداخی. لەم بەشەدا كۆی ئەو كتێب و گۆڤارانە دانرابوون كە بە دیاریی پێشكەشی كتێبخانەكە كراون. دیارییەكە نزیكەی 1000هەزار گۆڤار و كتێبی جۆراوجۆرە لە هەموو بوارەكان بە زمانە جیاجیاكان. لە مەراسیمەكەدا خەلیل عەبدوللا و شاهۆ و شێخ تەها و تەیب و ئازا حەسیب قەرەداخی قسەیان كرد بە ئاراستەی نرخاندنی بەهای كتێب و خوێندنەوە و بەرز راگرتنی جێگە و پێگەی قەرەداخ لە بزاڤی رزگاریخوازیی و رۆشنفكری و ئەدەبی و هونەریی گەلی كوردستاندا. لەم بارەوە ئازا حەسیب قەرەداخی كە كتێب و گۆڤارەكانی پێشكەش كتێبخانە كردبوو سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانەی كرد كە لە مەراسیمەكەدا ئامادەبوون و گەورەییان نواند. هەروەها سوپاسی بەڕێوەبەر و یەك بە یەكی فەرمانبەرانی كتێبخانەكە كرد و كە كارێكی كەم وێنەیان كردبوو بۆ پۆلین كردن و جیاردنەوە و رێكخستنی كتێب و گۆڤارەكان.
سهرهتا ههمهڕهنگ له رێورەسیمێكدا كتێبخانەی ئازا حەسیب قەرەداخی لە ناو بهشێكی كتێبخانەی قەرەداخ كرایهوه









