رێبوار حەمەلاو شوانی
28‮ ‬ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژێكی‮ ‬وەك ئەمڕۆدا،‮ ‬سەدان هەزار هاووڵاتیی‮ ‬كورد لەكوردستانی‮ ‬عیراق شار و شارۆچكەو گوند و ئاواییەكانیان بەجێهێشت،‮ ‬هەموویان پێكەوە مێژووییەكی‮ ‬پرشنگداریان بۆ خۆیان تۆمار كرد و بەیەك دەنگ وتیان نا بۆ گەڕانەوەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬زۆڵم و زۆرداری‮ ‬و ستەمكاریی‮. ‬لەو رۆژەدا،‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬كورد پێكەوە،‮ ‬پیر و گەنج،‮ ‬ژن و پیاو و منداڵ و پەككەوتە بەشدارییان لەهەڵوێستێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬یەكگرتوودا كرد و روویان لەناوچە سنوورییەكان كرد.سەرەڕای‮ ‬دیوە سیاسییە گرنگەكەی،‮ ‬كۆڕەو دیوێكی‮ ‬مرۆیی‮ ‬كاریگەریی‮ ‬هەبوو‮.‬
نەهامەتی‮ ‬و ئێش و مەینەتی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬كورد هەموو سنوورەكانی‮ ‬بڕی‮ ‬و دەنگدانەوەیەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬هەبوو،‮ ‬لەسەر رای‮ ‬گشتیی‮ ‬جیهانی‮ ‬و پشتیوانییەكی‮ ‬جەماوەری‮ ‬و رەسمیی‮ ‬گەورە بۆ ماف و داخوازییەكانی‮ ‬كورد دروست بوو.كۆڕەو،‮ ‬رووداوێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬ناو مێژووی‮ ‬نزیكی‮ ‬كۆمەڵانی‮ ‬خەڵك نییە،‮ ‬بەڵكو كۆڕەو‮ ‬یادێكی‮ ‬لەیادنەچووی‮ ‬هەموومانە،‮ ‬رووداوێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬پڕ‮ ‬لەپەند و وانەی‮ ‬مێژووییە كە هەروا لەیادەوەریماندا ناسڕێتەوە‮. ‬كۆڕەوی‮ ‬میلیۆنی‮ ‬كورد كە كۆتاییەكی‮ ‬ناخۆشی‮ ‬راپەڕینی‮ ‬ئاداری‮ ‬1991 ‮ ‬بوو،‮ ‬بووە ریفراندۆمێكی‮ ‬جەماوەریی‮ ‬فراوان بۆ رەتكردنەوەی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬رەشی‮ ‬بەعسییەكان بۆ شارەكانی‮ ‬كوردستان‮. ‬لەكۆڕەودا،‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و‮ ‬یەكدەنگیی‮ ‬كورد لەهەمبەر زۆرداری‮ ‬داگیركەر و ستەمكار روونتر لەجاران دەركەوت و كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬هەرێمایەتی‮ ‬ناچار بەوەرگرتنی‮ ‬هەڵوێست كرد و هەر كۆڕەویش بوو كە‮ ‬ڕای‮ ‬گشتیی‮ ‬جیهانی‮ ‬لەبەرژەوەندیی‮ ‬كورد خەمڵاند و بووە سەرەتای‮ ‬گەڵاڵەبوونی‮ ‬بیرۆكەی‮ ‬بڕیاری‮ ‬688ی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان‮. ‬هەرچەندە كۆڕەو كارەساتێكی‮ ‬مرۆیی‮ ‬بوو،‮ ‬بەڵام پەیامێكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬گرنگیش بوو بۆ هەموو ئەو لایەنانەی‮ ‬لەو سەردەمەی‮ ‬دۆخی‮ ‬كوردستان و عێراق و ناوچەكەدا بوونیان هەبوو،‮ ‬لەڕژێمی‮ ‬رەشی‮ ‬بەعسییەكانەوە،‮ ‬بۆ وڵاتانی‮ ‬هاوپەیمان،‮ ‬كەدواجار بووە هۆی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬ناوچەیەكی‮ ‬ئارامی‮ ‬دژە فڕین و دەستپێكردنی‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬پرۆڤاید كۆمفۆرت‮.‬
كۆڕەوی‮ ‬میلیۆنی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە ساڵی‮ ‬1991 ‮ ‬لەگەڵ ئەوەی‮ ‬ریفراندۆمێكی‮ ‬سروشتی‮ ‬بوو لە هەمانكاتیشدا هێندەی‮ ‬دژایەتی‮ ‬هاتنەوەی‮ ‬داگیركەران و بكوژانی‮ ‬كوردەواری‮ ‬بوو،‮ ‬چەند هێندەش ترس بوو لەو داگیركار و بكوژانەی‮ ‬كە كوردەواری‮ ‬ئەزموونی‮ ‬تاڵ و ناخۆشی‮ ‬مەرگەساتی‮ ‬ئەنفال و سێدارە و راگواستن و چەكی‮ ‬كیمیایی‮ ‬لەگەڵدا هەبوو،‮ ‬ئەگەر لایەنی‮ ‬سەرەكی‮ ‬یان دیمەنی‮ ‬گشتی‮ ‬كۆڕەو لەترس لەدڕەندەیی‮ ‬و دڵڕەقی‮ ‬بەعس و سەدامدا دەردەكەوت،‮ ‬بەڵام ئەم ترسە گشتییە،‮ ‬یان ترسی‮ ‬سەراپای‮ ‬نەتەوەیەك كە دەبێتە كردار‮ ‬یان بەكۆمەڵ رەو دەكات،‮ ‬سەیر بكەن چ ئایاتێك لەخەبات و تێكۆشانیان هێنایەدی‮ ‬و چ كاریگەرییەكی‮ ‬گەورەیان لەسەرانسەری‮ ‬جیهاندا نەخشاند،‮ ‬مەترسی‮ ‬و كۆڕەوی‮ ‬كوردان بۆ هەڵاتن لەچنگی‮ ‬خوێناوی‮ ‬داگیركار و دیكتاتۆر ئەو دەیە مەزنەی‮ ‬بۆ هەموو جیهان سەلماند‮: ‬تەنانەت ترس و مەترسی‮ ‬بەكۆمەڵیش ئەگەر بكرێنە ئامرازی‮ ‬خەبات دەتوانن ژینگەیەكی‮ ‬گرنگ و شێوازێكی‮ ‬كاریگەر بۆ خەبات و تێكۆشان ئاوا بكەن،‮ ‬كۆڕەوی‮ ‬كوردان ئەوەی‮ ‬سەلماند كە مەرج نییە بۆ دژایەتی‮ ‬داگیركاری‮ ‬و دڵڕەقی‮ ‬زاڵمان چەكمان پێبێت،‮ ‬یان بیرمەند و فەیلەسوف بین،‮ ‬یان پێشڕەو و جەنگاوەر بین‮ ‬یان سیاسی‮ ‬و سەركردە بین،‮ ‬بەڵكو بە پێچەوانەوە كۆڕەو سەلماندی‮ ‬سەرەنجام مرۆڤە مەزڵومەكان دەتوانن ببنە بكەر و قارەمان و پاڵەوانی‮ ‬ئەم خەباتە كە كۆڕەو بوو‮. ‬كۆڕەو تەنها ترس و هەڵاتن نەبوو لەداگیركاری‮ ‬و دیكتاتۆری،‮ ‬یان تەنها پیشاندانی‮ ‬مەترسی‮ ‬نەبوو بەرامبەر دڕندەیی‮ ‬و دڵڕەقی‮ ‬بكوژانی‮ ‬كورد،‮ ‬بەڵكو ئەوپەڕی‮ ‬ئازایەتیش بوو كە هەمووان دەستیان لەماڵ و سامان بەرداو روویان كردە نادیار و ناوچە شاخاوی‮ ‬و سنوورییەكان كە هەمووان دەیانزانی‮ ‬ژیان و مانیان دەكەوێتە مەترسییەوە،‮ ‬یان هیچ نەبێت بەرەو نادیاری‮ ‬ملیان نا.ئەم ئازایەتییە بەكۆمەڵە لەهەردوو ئاڕاستەی‮ ‬وازهێنان لەماڵ و سامان،‮ ‬كۆچكردن بەرەو نادیاری‮ ‬هێندە گرنگ و كاریگەر بوو كە هەمووان بوونە‮ ‬یەك چین و‮ ‬یەك ئاستی‮ ‬ژیان و گوزەران و هەمووان ماڵ و ژینگەو شوێنی‮ ‬حەسانەوەیان بووە شاخ و كێو و بن دارەكان،‮ ‬ئەمە ئەو ساتە گرنگەیە لەمرۆڤایەتی‮ ‬كە لەنەهامەتی‮ ‬و لەئەوپەڕی‮ ‬قوربانیدان و لەخۆبووردندا‮ ‬یەكسان بوون و ئەمجارە كوردستان سەلماندی‮ ‬كە‮ ‬یەكسانی‮ ‬چینایەتی‮ ‬و‮ ‬یەكسانی‮ ‬لەژیان و لەماڵ و سامان و شوێنی‮ ‬حەسانەوەدا ئەگەری‮ ‬بوونیان هەیە و كورد لەم كۆڕەوەدا بەپلەی‮ ‬باڵا‮ ‬یەكسانی‮ ‬كردە شێوازێك بۆ ژیان و بۆ خەبات،‮ ‬ئیتر بە هەموو جیهان گووترا كە گەلی‮ ‬كورد ئامادە نییە ژیانی‮ ‬داگیركاری‮ ‬و ژێر دەستی‮ ‬قبوڵ بكاتەوە‮. ‬بەر لەكۆڕەو،‮ ‬كورد دژی‮ ‬ستەمكارترین دەسەلات راپەڕی‮ ‬كە ئەویش رژێمی‮ ‬بەعس بوو.راپەرین،لە بەرواری‮ ‬5ی3ی‮ ‬1991 ‮ ‬ئەنجامدرا و كۆی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان بەكەركووك و خانەقینەوەش رزگاركرا‮. ‬بەڵام راپەرینە مەزنەكەی‮ ‬1991، ئەو دەستەواژەیەی‮ ‬بەزووترین كات لە ناو جەماوەر و میدیای‮ ‬كوردی‮ ‬بڵاوكرایەوە زوو دامركایەوە‮. ‬كە تەمەنی‮ ‬مانگێكی‮ ‬تینەپەڕاند‮. ‬ئەوەبوو لە بەرواری‮ ‬رۆژی‮ ‬31ی‮ ‬مانگی‮ ‬3ی‮ ‬ساڵی‮ ‬1991 ‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد تووشی‮ ‬نسكۆ و كارەساتێكی‮ ‬مرۆیی‮ ‬گەورەبۆیەوە كە ئەویش كۆڕەو بوو‮.‬