خەبات‮: ‬شاخەوان برایم عەبدوڵڵا
لە چەند رۆژی‮ ‬رابردوودا لە شاری‮ ‬هەولێر ئینستیتوتی‮ ‬توێژینەوەی‮ ‬ئەمەریكی‮-‬كوردی‮ ‬راگەیەندرا و ئەندامێكی‮ ‬دامەزرێنی‮ ‬ئینستیتوتەكەش لەبارەی‮ ‬ئامانجی‮ ‬ئەو ئینستیتۆتە لە لێدوانێكیدا بۆ خەبات،‮ ‬گوتی‮: ‬ئامانجی‮ ‬ئەو ئینستیتوتە زیاتر بۆ فۆكەسكردن‮ ‬یان تیشكخستنە سەر پەیوەندییە ئەكادیمییەكانی‮ ‬نێوان ئەمەریكا و كوردە،‮ ‬ئێمە چەند پسپۆڕێكی‮ ‬كایەی‮ ‬سیاسەتین لە رێگەی‮ ‬ئەو ئینستیتوتەوە هەوڵدەدەین توێژینەوەی‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬ئەنجام بدەین لەبارەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا ئەوەی‮ ‬بتوانین قوتابی‮ ‬كورد لە بواری‮ ‬سیاسەت و كەسایەتی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كورد‮ ‬یان ئەوانەی‮ ‬ئارەزووی‮ ‬سیاسەت دەكەن،‮ ‬بە سیاسەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكایان ئاشنا بكەین بۆ ئەوەی‮ ‬لە پەیوەست بە پرسی‮ ‬كورد لە سیاسەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا شارەزا بن‮. ‬

شوكریا كوردستانی،‮ ‬ئەندامی‮ ‬دەستەی‮ ‬دامەزرێنەری‮ ‬ئینستیتوتی‮ ‬توێژینەوەی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬كوردی‮ ‬لەبارەی‮ ‬ئامانجی‮ ‬ئینستیتوتەكە بۆ خەبات گوتیشی‮: ‬ئەمە‮ ‬یەكەم ئینستیتوتە كە بەمشێوەیە كار دەكات بۆ توێژینەوە لەبارەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ئەمەریكا لە پەیوەست بە كورد،‮ ‬هەروەها ئامانجێكی‮ ‬دیكەشمان ئەوەیە چەند پرۆژەیەكمان هەیە لە ئایندەدا ئیشی‮ ‬لەسەر دەكەین بەتایبەتی‮ ‬لە ناوەندەكانی‮ ‬خوێندن لە زانكۆكان،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬بەشە سیاسی‮ ‬و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان تاوەكو پەرە بە سیاسەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا بدرێت بە ئامانجی‮ ‬ئەوەی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كورد كە لەو بەشانەن زیاتر شارەزای‮ ‬سیاسەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا بن‮.
‬
ئەو ئەندامەی‮ ‬دەستەی‮ ‬دامەزرێنەر و هاوكات جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئینستیتوتەكەشە،‮ ‬لەبارەی‮ ‬كاری‮ ‬ئایندەیان لە پەیوەست سیاسەتی‮ ‬ئەمەریكا و كورد زیاتر گوتی‮: ‬ئێمە هەوڵدەدەین ئەكادیمیای‮ ‬كوردی‮ ‬بە زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬باس لە سیاسەتی‮ ‬ئەمەریكا بكات،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬هەست دەكەین كێشەیەك هەیە لە زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬لە بواری‮ ‬ئەكادیمی،‮ ‬بۆیە پێویستە ئەو بۆشاییە پڕبكرێتەوە‮. ‬لە وەڵامی‮ ‬پرسیارێكدا كە ئایا ئەو ئینستیتوتە تەنیا ئامانجی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە‮ ‬یان بەشەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستانیش دەگرێتەوە؟ شوكریا كوردستان گوتی‮: ‬ئامانجی‮ ‬ئەو ئینستیتوتە تەنیا هەرێمی‮ ‬كوردستان نییە،‮ ‬بەڵكو پەیوەندییەكانی‮ ‬كورد بە گشتی‮ ‬لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست و بەشەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستانیش دەگرێتەوە،‮ ‬ئێمە ئیش لەسەر پرسی‮ ‬كورد بە گشتیی‮ ‬دەكەین بە تایبەتی‮ ‬دەمانەوێت سیاسەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا شیبكەینەوە لە پێناوی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬دۆزی‮ ‬كورد بە گشتی‮.
‬
سەبارەت بە سەرۆكایەتی‮ ‬ئەو ئینستیتوتە،‮ ‬شوكریا كوردستانی‮ ‬گوتی‮: ‬لەو ئینستیتوتە سەرۆك و جێگر و ئەو پۆستانە گرنگ نین،‮ ‬ئێستا بۆ ماوەی‮ ‬دوو ساڵح كاك كارۆخ خۆشناو سەرۆكایەتی‮ ‬ئەو ئینستیتوتەكە دەكات،‮ ‬دواتر كەسێكی‮ ‬دیكە دێت،‮ ‬بەڵام گرنگ ئەوەیە ئێمە گرووپێكی‮ ‬ئەكادیمین و كار دەكەین بۆ ئەوەی‮ ‬بەرچاوروونی‮ ‬بدەینە ناوەندی‮ ‬بڕیاری‮ ‬سیاسی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان و پارچەكەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان بۆ ئەوەی‮ ‬كاتێك مامەڵە لەگەڵ ئەمەریكادا دەكەن بتوانن بەرژەوەندییەكانی‮ ‬كورد بپارێزن‮. ‬سەبارەت بە بەشداری‮ ‬لایەنە سیاسییەكانیش لەو ئینستیتوتە،‮ ‬گوتی‮: ‬ئینستیتوتەكە هەموو پارتە سیاسییەكانی‮ ‬تێدایە،‮ ‬پارتی،‮ ‬یەكێتی،‮ ‬گۆڕان،‮ ‬حزبی‮ ‬دیموكرات و كەسانی‮ ‬دیكەش،‮ ‬بەڵام شتێكی‮ ‬جوانی‮ ‬ئەو ئینستیتوتە ئەوەیە هەموویان بە شێوە گشتییەكەی‮ ‬ئامانجیان بەرژەوەندییەكانی‮ ‬كوردستانە‮. ‬